|
شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات!
نووسینی:
محه‌مه‌د محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و)
mohamdi_m1983@yahoo.de
ئاوردانه‌وه‌یه‌ک به سیمای ئه‌و که‌سانه‌ی که نێوی خۆیان بۆ پۆستی
سه‌رۆک کۆماری تۆمار کردوه، گوێگرتن له قسه‌کانیان یان خویندنه‌وه‌ی
هۆکاری خۆ کاندید کردنیان، یان پرۆگرامه‌کانیان بۆ ئیداره‌کردنی
وڵات،وه ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی نێو ئه‌م
پاڵێوراوانه، ئه‌و جۆره‌ی که خۆیان ده‌ڵێن،بۆ گۆران،بۆ رزگار کردنی
سیاسه‌تی ئابوری و سیاسی ئیستا ئێران که به‌ره‌و رمان و له‌ناوچون
ده‌چی، خۆیان کاندید کردوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت، له ئه‌ساس دا
هه‌مویان یه‌ک ئایدولوژیا و یه‌ک سیایه‌تی ته‌واویان هه‌یه، ئه‌ویش
پایبه‌ند بوون به معیاره‌کانی رژیمی ئاخوندیه، که ئیستاکه وه له
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد چڕ‌و پڕ به‌رێوه ده‌چن.ئه‌وه‌ی که له
چوار ساڵی رابردوو له ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بینراوه له
راستی دا 26 ساڵ پێش ئه‌حمه‌دی نژاد کراوه، وه بگره له‌ویش زۆرتر،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌مرۆکه که‌سانێک دێن به‌ناوی دیفاع له ئه‌ساسی
رژیمی ئاخوندی و بۆ ده‌ربازکردنی ئیستای ئیران له‌م قه‌یرانانه هه‌ست
به به‌رپرسیاره‌تی ده‌که‌ن، وه خۆیان کاندید ده‌که‌نه‌وه،ته‌نها
هۆکار ده‌توانێت،خسوسیاتی ئه‌حمه‌دی نژاد بێت،که ته‌نانه‌ت قسه‌ی دڵی
رێبه‌ره تیرۆریسته‌کانی وه‌ک بن لاده‌ن و ئه‌یمه‌ن زه‌واهری وخالید
مه‌شعه‌ل وحه‌سه‌ن نه‌سروڵا،که له ئه‌شکه‌وته‌کانیش به راشکاوی
نایدرکێنن، ئه‌حمه‌دی نژاد له تریبونه جیهانیه‌کان راشکاوانه باسی
ده‌کات و به‌رنامه‌ی بۆ دیاری ده‌کات. له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن وه
له راگه‌یاندنه گشتیه‌کان،هه‌ندێک جار دوو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتداری
کۆماری ئیسلامی واتا ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را له شه‌رێکی راگه‌یاندن،
هه‌ڵده‌ستن به شکاندنی یه‌کتر وه تاوانبار کردنی یه‌کتر،که به‌م
جۆره رای جه‌ماوه‌ر که پوشکه‌ی ئه‌م ئاگره‌یه بۆ لای خۆیان
راکێشن،به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت له‌م شه‌ره نابه‌رانبه‌ره که
ئوسولگه‌را که ته‌نانه‌ت به هۆی رێژه‌ی که‌میشیه‌وه به‌ڵام
داکوتاوتر وه به‌شدار له نیعمه‌تی ده‌سه‌ڵات داری رێبه‌ر واتا
عه‌له‌ی خامنه‌یی،هه‌موو کاتێک توانیوه به‌سه‌ر ریفۆرمخوازان
سه‌رکه‌وێ. شه‌ری راگه‌یاندن له سه‌ر 10%ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رۆک
کۆمار،که داکۆکی له نادیمکراتی سیسته‌می حاکمیه‌ت له ئێران ده‌کات،
وه له‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌نگی تاکه‌کان ته‌نها سندوق پرکردنه‌وه‌یه،
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناره‌زاییه‌تیه کارناسیه، چی له لایان
ئه‌وانه‌ی ناوخۆ،هه‌روه‌ها کارناسانی ئابوری دونیا که باس له روخانی
ئابوری ئێران ده‌که‌ن، پشتگیری خامنه‌ی له ئه‌حمه‌دی نژاد له‌م کات و
ساته،که هه‌موو لایه‌ک باس له ده‌ستێوه‌ردانی شورای نیگابان و سپا و
به‌سیج به قازانجی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌که‌ن،حکیایه‌تی هه‌مان بڕیاره
حکومه‌تیه‌کانه که به‌شێکه له ده‌سه‌ڵاته ره‌هاکه‌ی عه‌لی
خامنه‌یی که ئه‌ساسی دیکمراسی و مافی تاکه‌کان پێشێل ده‌کات،ده‌نگێک
که کاریگه‌ری زۆرتره له ده‌یان میلیون ده‌نگ.ئه‌وه‌ی جێگای
ئاماژه‌یه ئه‌م پرسیاره‌یه،که جێاوازی و هاوبیری نێوان ئه‌م دوو
به‌ره‌یه له چی دایه. له راستی دا شه‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌کرێ وه‌ک
تاکه فاکتی جێاوازی نێوان ئه‌م دوو ته‌یفه دیاری بکرێن،هه‌ردوو
ته‌یفی ده‌سه‌ڵات دار له‌سه‌ر بنه‌مای کۆماری ئیسلامی له ئه‌لف هه‌تا
ه ئه‌م سیستمه پێکه‌وه کۆکن،وه ئه‌و دروشمانه که ئه‌مرۆکه روو
به ده‌روه‌ی ده‌ده‌ن و خۆیان به فریشتیه نیجاتی جه‌ماوه‌ر
ده‌ناسێنن،ته‌نها له‌به‌ر گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات،وه مه‌شروعیه‌تدانی
نێو نه‌ته‌ویی به‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌که‌یانه.
هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را:
1. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را پێش رووخانی ده‌سه‌ڵات داری
پاشه‌یه‌تی و تائیستاش،خومه‌ینی و جێگره‌که‌ی عه‌لی خامنه‌ی به رێبه‌ر
و مه‌رجه‌عی خۆیان ده‌زانن.ئه‌مانه به‌شدارن له دامه‌زراندی
دیکتاتۆریه‌تی کۆماری ئیسلامی و یاسای ئیسلامی،مه‌شوروعیه‌ت دان به
سیسته‌می کۆنه‌په‌ره‌ستی و هه‌وڵدان بۆ دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵگا.
2. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را له سه‌ره‌تای
ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه له‌به‌رانبه‌ر
ئازادی و دیمکراسی،یه‌ک هه‌ڵویست ویه‌ک ئامنجیان هه‌بوو،که ئه‌ویش به
ناوزه‌د کردنی بیرۆکه‌ی رۆژئاوایی هه‌موو هه‌وڵێکیان بۆ دانانی ئه‌م
سیستمه دیمکراتخوازه به توندترین شێوه سه‌رکوت کردوه.
3. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را له‌سه‌ر هێرش نیزامی کۆماری
ئیسلامی بۆ کوردستان له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م رژیمه یه‌ک
ده‌نگ ویه‌ک هه‌ڵویست بوون،سه‌دان رۆڵه‌ی قاره‌مانی کوردیان به ناوی
کافر و زیدی ئینقلاب شه‌هید کرد.
4. به‌شداری هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را له داگیر کردنی
سه‌فاره‌تی ئامریکا که ته‌نها ئامانجیان فریودانی هێزه چه‌په‌کانی
ئێران بوو.
5. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را به‌شدارن له ئیعدام کردنی
به کۆمه‌ڵی زیندانیه سیاسیه‌کان،ئازادی خوازان،به تایبه‌ت
ئیعدامیه‌کانی ساڵه‌کانی1363و 1367 هه‌تاوی.
6. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را باوه‌ریان به
که‌ماییه‌تیه نه‌ته‌وه‌یه‌کان نیه،وه له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌کار بونی
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی بگره له‌یه‌ک زۆرتریش هه‌وڵیان بۆ له‌ناو
بردن،ئازار و ئه‌شکه‌نجه وهه‌وڵدان بۆ فه‌قیر و هه‌ژار کردنی
ناوچاکه له ژێر ناوی زید ئینقلاب و ترس بۆ ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵگا
داوه،هه‌ردوولا بڕوایان به فره نه‌ته‌ویی له ئێران نیه.
7. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را به‌شدارن له
درێژکردنه‌وه‌ی 8ساڵ شه‌ری ماڵوێرانکه‌ری ئێران وعێراق،بۆ پێش بردنی
سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رسه‌تی ئیسلامی بۆ گه‌یشتن به که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف
هه‌زاران رۆڵه‌ی ئێرانیان به‌ر گوله وتۆپ و ته‌یاره‌ی سه‌دام دا بۆ
ئه‌وه‌ی به ئامانجه قیزونه‌که‌یان بگه‌ن.
8. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را له‌سه‌ر،خه‌بات دژ به
دوژمنی ده‌ره‌کی و ده‌ستکردی بێ ناو نیشان ته‌نها بۆ سه‌رکوت کردنی
بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی ناو خۆ یه‌ک ئایدلۆژیان هه‌بووه،وه
هه‌ردوو به‌ره یه‌ک ده‌نگ و هاوخه‌بات بوون بو بونیاد نانی رژیمی
ئاخوندی له وڵاته‌کانی دیکه‌ی دونیا.
9. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را له‌سه‌ر پرسی ئیسرائیل وه
له ناو بردنی،یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێستیان هه‌یه،هه‌ردوو به‌ره
له ماوه‌ی 30 ساڵی رابدوو بۆ پێش بردنی ئه‌م بیرۆکه نه‌زۆکه‌یان له
هه‌موو هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه.
10. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را له وێران کردن و تاڵان
کردنی داهاتی ئابوری،کولتوری،ئیجتماعی شه‌ریک وهاوده‌نگ بوون،وه به
سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانیان ئێرانیان بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئیستا
گه‌راندوه‌ته دواوه.
11. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را له پێشێل کردنی مافی
ژنان،حیجابی زۆرمله،مافی قه‌زاوه‌ت بۆ ژنان،په‌سه‌ند کردنی یاسای
چه‌ند ژنه وسیغه و مافی ته‌لاق،مافی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک
کۆماری،مافی به خێو کردنی منداڵان له لایان ژنانه وه دوای ته‌ڵاق
،... یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵویست بوون و هه‌ن.
12. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را که له ده‌سه‌ڵاتداری
ئیسلامی پشتیوانی ده‌که‌ن،وه نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتێکی دیمکرات و
سیکولارن،که هه‌ڵقوڵاو له ده‌نگی تاک تاکی کۆمه‌ڵگا بێت،به‌م یاسای
ئیسلامیه و ده‌سه‌ڵاتداری وه‌لایه‌تی فه‌قیه رازی و به بێوینه له
دونیا وه‌سفی ده‌که‌ن.
13. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را پشتیوانی له سه‌رکوتی بێ
به‌زه‌یانه‌ی بزووتنه جه‌ماوه‌ریه‌کانی وه‌ک ژنان وکرێکاران و
خویندکاران و موعه‌لیمان وچالاکانی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن.
14. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را به‌رێوه‌به‌ری پرۆسه‌ی
تیرۆری که‌ساییه‌ته سیاسی و رۆشنبیره‌کانی ده‌یه 90 له ئوروپان.
15. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را به‌شدارن له فه‌قیر کردنی
کۆمه‌ڵگا و روخاندنی ئابوری و تاڵان کردنی داهات وسه‌روه‌ت سامانی
وڵات.
16. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را بروایان به به‌ڕێوه‌بردنی
ده‌سه‌ڵات له ژێر سێبه‌ری بڕیاره‌کانی ئاینی شیعه‌ن،که ده‌رچون له‌م
رێبازه به هه‌وڵدان بۆ له ناوبردنی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵگا ده‌بینن وه
حوکمی ئیعدامی بۆ دیاری ده‌که‌ن.
18.هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را نه‌یاری که‌مایه‌تییه
ئاینیه‌کان وه‌ک ئه‌هلی حه‌ق و به‌هایی و سونه مه‌زهه‌به‌کانن،هه‌موو
ئه‌م که‌ماییه‌تیانه وه‌ک خائن ده‌بینن،وه به په‌سه‌ند کردنی
یاساهایه‌ک هه‌وڵ بۆ له ناو بردنی ئه‌م که‌مایه‌تیانه ده‌ده‌ن.
19. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را له یاسای قه‌زاوه‌ت و
دادگا که له کۆماری ئیسلامی،میعیاره‌کانی به پێ ئاینی شیعه
دارێژراه و نادیمکراته،باوه‌ریان هه‌یه،که رۆژانه ده‌یان مرۆڤی
بێ‌تاوان له‌م ناداگایانه حوکم ده‌درێن وله ژیانی ئاسایی بێ به‌ش
ده‌کرین.
20. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را بڕیاره‌کانی خۆیان له
که‌سانێک وه‌ر ده‌گرن که له قوم دانیشتون و یاسا و چۆنیه‌تی
به‌رێوه‌بردنی وڵات به شێوه‌ی 1400 ساڵ له‌مه‌و پێش بۆ
به‌رێوه‌به‌رانیان داده‌رێژن.
21. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را پشتیوانی که‌ری رێکخراوه
تیرۆریستیه‌کانی وه‌ک حه‌ماس و حیزبوڵان، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاژاوا
نانه‌وه له وڵاتانی دونیا خواسته‌کانی خۆیان پێش به‌رن.
22. هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را پشتیوانی له سیستمی
کونترۆڵ وچاودێری تاک تاکی کۆمه‌ڵگا به شێوه‌ی ماشینی ده‌که‌ن،که
دوره له معیاره‌کانی مافی مرۆڤ،له سانسۆر و فیلتر کردنی سایته‌کان
تا داخستنی رۆژنامه و زیندانی کردنی بیرمه‌ندان وئازادی خوازان،ته‌نها
بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی ئیسلامی خۆیان پێش به‌رن.
ده‌یان خاڵی ترن هه که هه‌ردوو ته‌یفی ریفۆرمخواز و ئوسولگه‌را،که
ته‌نها ئامانجی درێژه‌کردنی ته‌مه‌نی نگریسی ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامیه،له‌سه‌ری کۆکن،بۆیه که‌روبیه‌کان وموسه‌وییه‌کان که ئه‌مڕۆ
خۆیان به فریشته‌ی نیجات به‌خشی خه‌ڵک ده‌ناسێنن،له راستی دا دوره
له واقعیه‌ته،ئه‌وانه نه‌ک فریشته نین به‌ڵکو ماشینی مه‌رگی
چوارساڵی داهاتوون که به په‌یره‌وی کردن له بڕیاره‌کانی تاقانه‌ی
ده‌سه‌ڵات وه ئه‌و سیستمه‌ی که باوه‌ری قوڵیان پێیه شه‌لم کۆیرم
نابوێرم حوکومرانی ده‌که‌ن.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێن،له نێوان ئه‌م دوو فاکته، که له نێوان
خراپ و خراپترباشتره خراپ هه‌ڵبژێرین، به بروای من، ده‌بێ فاکتی
سێهه‌میشی پێ زیاد که‌ین، که ئه‌ویش نافه‌رمانی مه‌دنی به‌شداری
نه‌کردنه له هه‌ڵبژاردن، که ده‌کرێ دروشمی نافه‌رمانیکه‌شمان،
ریفراندۆمێک بۆ یاسای کۆماری ئیسلامی دوای 30 ساڵ بێت.
|