|
وته‌ی ڕۆژ
2009-05-23
كاندیداكانی سه‌رۆك كۆماری‌و چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك
له كۆی
475
كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماریی ئێران، ناوی ته‌نیا
4
پاڵێوراو ته‌ئید كراوه. ئه‌و چوار كاندیده‌ش پێكهاتوون له
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئێران، میر حسێن
موسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی
ئێران، مه‌هدی كه‌ڕوبی سه‌رۆكی گشتی حیزبی ئیعتیمادی میللی، موحسین
ره‌زایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی
ئێران كه پێشتریش فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران بووه.
ته‌ئیدكردنی ناوی ئه‌م چواركه‌سه له‌كاتێكدا بڵاوبۆته‌وه كه پۆلیسی
نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به ئینتێرپۆل، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی
وێنه‌و پێناسه‌ی موحسن ره‌زایی وه‌ك تاوانبار بڵاو كردۆته‌وه‌و داوای
ده‌ستگیركردنی ناوبراوی كردووه. ره‌زایی به تاوانی به‌شداریكردن
لهپلانو فه‌رمانی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی بنكه‌ی
جوله‌كه‌كان لهبۆینۆس ئایرێسی ئارژانتین، له‌لایه‌ن ئینتێرپۆله‌وه
داوای ده‌ستگیر كردنی كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێویسته بوترێ كه
ره‌زایی وه‌ك یه‌ك لهفهرماندهكانی سپای پاسداران ده‌ستی له‌ده‌یان
جینایه‌ت له‌ناوچه‌كانی كوردستان به‌شداری كردووه.
مێژوو و كارنامه‌ی كه‌سانی وه‌ك میرحێسینی موسه‌ویی كه له‌كاتی سه‌رۆك
وه‌زیری ئه‌ودا كوشتاره‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست ئه‌نجامدراوه‌و هه‌روه‌ها
كارنامه‌ی مێهدی كهڕوبیش كه دوو ده‌وره به‌رپرسی مه‌جلیسی سێههمو
شه‌شه‌می كۆماری ئیسلامی بووه شتێكی زۆر جیاوازتر له ره‌زایی نیشان
نادات. كارنامه‌ی ئه‌حمه‌دی نژادیش چ ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ كۆنه
پاسداراكانی سپای پاسداران له‌شه‌ڕ دژی خه‌ڵكی كورددا درێغیان
نه‌كردووه‌و چ ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه‌ی كه سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه
به‌رونی ده‌ریخستووه كه تا سه‌ر ئیسقان دژی خه‌ڵكی كورد‌و بزووتنه‌وه
ره‌واكه‌یه‌تی. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی باس كرا ئێستاكه ئه‌م
پرسیاره دێته ئاراوه، ئایا ئه‌م چواركه‌سه‌ی كه هه‌ریه‌ك بۆ
ماوه‌یه‌ك پۆسته گرنگ‌و سه‌ره‌كییه‌كانی رژیمیان به‌ده‌سته‌وه بووه‌و
له‌هه‌مانكاتدا هاوهه‌ڵوێست بوون لهكوشتارو سه‌ركوتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كورد‌و زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌ی زوڵملێكراوه‌كانی، شیاوی ئه‌وه هه‌ن كه
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد متمانه‌ی خۆیانیان پێ ببه‌خشن بۆ سه‌رۆك كۆماری؟
وڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌توانین به‌م جۆره بدرێته‌وه كه له‌وڵاتێكدا
كه چواركه‌س به‌م كارنامه ره‌شه‌ی كه به‌كورتی باسی لێكرا،
هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هیچ له ئه‌ساسی كێشه‌كان
ناگۆڕێت‌و رۆشتنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان جیا له شه‌رعییه‌ت
به‌خشین به كۆماری ئیسلامی بۆ درێژه پێدان به‌سه‌ركوت‌و كوشتار هیچ
قازانجێكی دیكه‌ی لێبه‌دی ناكرێ. ئه‌گه‌ر كاندیداكانی جێگه‌ی بڕوای
كۆماری ئیسلامی بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی پۆستێكی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری
له‌ئێران له‌كۆی
475
كاندید ته‌نیا چواركه‌س بهكارنامهیهكی ره‌شی له‌و جۆره بن‌و
سه‌رباری گشت ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه ئه‌م چواركه‌سه‌ی ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن چ چاوه‌ڕوانییه‌ك له‌و كه‌سانه بۆ گۆڕانكاری بكه‌ین.
هه‌روه‌ك پێوشتریش باسی كراوه تهحریمو نه‌چونه سه‌ر سندووقه‌كانی
ده‌نگدان باشترین وڵامه له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و
له‌هه‌مانكاتدا وڵامێكی گونجاویشه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سووری
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران‌و كوردستان سوور بووه كه نه‌ك نابێت وه‌ك
كاندید هه‌ڵبژێردرێن به‌ڵكوو ده‌بێت وه‌ك كه‌سانێك كه‌ده‌ستیان
له‌كوشتاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بووه، دادگایی بكرێن. نه‌چوونه سه‌ر
سندووهقانی ده‌نگدان له‌م ههلو مه‌رجه‌و به‌پێی ئه‌و
راگه‌یه‌ندراوه‌ی كه لایه‌ن حیزبی دێمۆكرات‌و كۆمه‌ڵه‌وه‌و به‌شێوه‌ی
هاوبه‌ش له‌پێوه‌ند به ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه
بڵاوكراوه‌ته‌وه، نیشانه‌یه‌ك ده‌بێت لهیهكڕیزی یه‌ك هه‌ڵوێستی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد له‌دژایه‌تی له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری
ئیسلامی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری له‌ئێران.
|