|
7 شاری كوردستان كه‌مترین به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد
ره‌وا نیوز؛
7شاری كوردستان كه‌مترین به‌شدریان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌مین خولی
سه‌رۆك كۆماری كرد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له شاره جیاجیاكانی كوردستانه‌وه به ناوه‌ندی
هه‌واڵی ره‌وانیوز گه‌یشتووه، خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، جوانڕۆ، سه‌قز،
سه‌رده‌شت، بۆكان، مه‌ریوان وبانه كه‌مترین ئاماده بوونیان بووه له
سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
به پێی ئاماره ره‌سمیه‌كانی كۆماری ئیسلامی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد تا
سه‌عات 1:00 سه‌رۆك كۆماری ئێرانه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ماڵپه‌ره‌كانی نزیك
له موسه‌وی رایانگه‌یاندوه كه موسه‌وی سه‌رۆك كۆماره و ده‌بێت
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دان به شكسته‌كه‌ی دابنێت.
میر حسێنی موسه‌وی داوای له لایه‌نگرانی كردوه ئه‌گه‌ر ته‌قه‌لوب له
ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت، برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ره‌وانیوز 2009/6/13
|