|
وته‌ی ڕۆژ
2009-06-15
قۆناغێكی تازه له خه‌باتی جه‌ماوه‌ر
شه‌قامی شاره‌كان بۆته گۆڕه‌پانی ململانێی خه‌ڵكی نارازی و ده‌سه‌ڵات
و، پێده‌چێت درێژه‌ی ئه‌م بارودۆخه خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بخاته
قۆناغێكی دیكه واته گواستنه‌وه له قوناغی ده‌ربرینی
ناره‌زایه‌تی پڕژو بڵاو بۆ هه‌ستانێكی جه‌ماوه‌ری به‌رین.
ساخته‌كاری و ته‌قه‌لوبی بێ وێنه‌ی شانۆگه‌ری به‌ناو هه‌ڵبژاردنی خولی
ده‌هه‌م ده‌روات بۆ یه‌كلاییی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوده‌سه‌ڵات
له لایه‌ك و گشت ئه‌و ناره‌زایه‌تی و قین ونه‌فره‌ته‌ی به درێژایی
ساڵانی زۆر پنگی خواردۆته‌وه و ده‌رفه‌تێكی ده‌ویست تا بتقیته‌وه.
به هیچ گرتنی خه‌ڵك و ئه‌و روانینه دمارگرژانه كه ته‌نیا راده‌ی
به‌شداربووان گرینگه نه‌ك ده‌نگی ئه‌وان، واته ته‌ماشاكردنی خه‌لك
وه‌گ مێگه‌ل له‌هه‌موو كات زیاتر خۆی ده‌رخستووه و مانای شانۆگه‌ری
ئه‌و گاڵته‌جاره‌ی به‌ڵگه‌داركردوه.
ئومێد به گۆڕانكاری و رزگاربوون له جه‌هه‌نمی داسه‌پاوی كۆماری
ئیسلامی، ده‌نگی نارازی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای خسته توره‌كه‌ی
رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی و له‌و په‌ڕی ناباوه‌ڕیدا ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌ك
سه‌رۆك كۆمار له لایه‌ن باندی خامنه‌یی و هاوبیرانی دیاری كرا.
به‌گاڵته‌گرتنی ده‌نگی خه‌ڵك، ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی
جه‌ماوه‌ری لێكه‌وتۆته‌وه و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیش
به‌شیۆه‌یه‌كی گڵاڵه‌بۆداڕێژراو له چه‌شنی گشتاپۆ به‌ربوونه گیانی
خه‌ڵك. خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر له په‌ره‌سه‌ندندایه و
به‌شێكی به‌رچاو له شاره‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وه.
له لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێیانه ده‌كرێ كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له روون
بكرێته‌وه. خه‌ڵك به خواستی دیاریكراو، واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ده‌ره‌نجامی ئه‌م ریسواییه هاتوونه مه‌یدان و به وردبوونه‌وه له
راده‌ی به‌شداربووان له‌م ئیعترازاته، ده‌كرێ به‌باشی نه‌بوونی
مه‌شرووعییه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیه و به‌گشتی سیستمی سیاسی ئێران
مه‌زنده بكرێت. به واتایه‌كی دیكه مه‌علوم بوو كه رێژه‌ی زۆری
به‌شدار بووان له ئاستی سه‌راسه‌ری له هه‌ڵبژاردنه‌كان به
پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاكانی خامنه‌ی و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ دانی
مه‌شروعییه‌ت به نیزامی سیاسی ئێران نه‌بوو و به پێچه‌وانه بۆ چالش
كردن بوو نه‌ك ته‌ئید كردن. دروشمی خۆپیشانده‌ران و نارازییان هه‌ر دێت
و رادیكاڵتر ده‌بێته‌وه و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ده‌توانێ هێمایه‌ك بێت بۆ
ئیستراتژییه‌كی ئاشكرا، كه ئه‌ویش بریتییه له ناره‌زایه‌تی له
سه‌رجه‌می سیستمی سیاسی كۆماری ئیسلامی و هیوا به كۆكردنه‌وه‌ی
ته‌واوییه‌تی ئه‌م سیستمه داپڵۆسێنه‌ره. بۆ ئیسباتی ئه‌م ئیدعایه
ده‌كرێ نموونه‌ی دوێنێی وتاردانی زه‌هرا ره‌هنه‌وه‌رد له كۆڕی
خوێندكارانی كۆلێژی هونه‌ری تاران بێنینه‌وه. هاوسه‌ری میرحسێنی
مووسه‌وی به‌ڵێنی به‌دواداچوونی میرحسێنی مووسه‌وی ده‌دات و له
هه‌مانكاتدا داوا له خوێندكاران ده‌كات كه نه‌چنه شه‌قامه‌كان و
بشیۆی دروست نه‌كه‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رجه‌می خوێندكاران باس
له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌وان بۆ تێكشكاندنی كوده‌تا و كۆكردنه‌وه‌ی
دیكتاتۆره‌كان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و كێشه‌ی ئه‌وان مووسه‌وی یان
كه‌سێكیتر نییه.
ئه‌وه‌ی
لێره‌دا گرینگه، ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی نارازی له‌م مه‌سه‌له وه‌ك
زه‌رفێك بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تییه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ئه‌گه‌ر
بڕوا به نادیموكراتیك بوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێران یه‌كێك له
ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م ده‌وره‌ی شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك
كۆمارییه، ئه‌وا داواكاری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م گاڵته‌جاڕه و
پارێزگاری كردن له ده‌نگی خه‌ڵك، ده‌توانێ دیموكراتیكترین داواكاری
بێت. كه‌واته، به‌رزكردنه‌وه‌ی خواستێكی ئه‌وا روون و دیار و له
هه‌مانكاتدا پێداگری له‌سه‌ر رێگه‌دان به پاڵیۆراوانی سه‌ربه‌خۆ و
چاودێری نیۆنه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێ قورسایه‌كی بایه‌خدار به پرۆسه‌ی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ر ببه‌خشێت. دروشمی باتڵ كردنه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان و وه‌رێ خستنی هه‌ڵبژاردنی تازه كاتێك به راستی
مانای هه‌یه و ده‌توانی ده‌سكه‌وتێكی راسته‌قینه بێت كه له
گه‌ڵ داواكاری هاتنی كاندیدای دیكه و به شێوه‌یه‌كی ئازاد و به
بێ نیزاره‌تی ئیستسوابی ئاوێته بێت. با خه‌ڵكی كورد و هه‌مو چین و
توێژه‌كانی كومه‌ڵگا كاندیدای واقیعی خۆیان هه‌بێ و ده‌نگی
پێبده‌ن. سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵك له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌م
گاڵته‌جاڕه ته‌نیا برگرتن به پێشێلكردنی ده‌نگه‌كانیان نییه،
به‌ڵكوو ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ده‌توانێ وه‌ك تاكتیكێكی شیاو،
پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆر جیدی به ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر بكات و له هه‌مانكات
بڕوابه‌خۆبوون و ئومێد به گۆڕانكاری له زه‌ینی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا
زیاتر بكات.
یه‌كگرتووی و به‌رده‌وام بوون ده‌توانێ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوومان
خێراتر بكات و له ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر نزیكمان بكاته‌وه. |