|
په‌یامی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی بۆ خه‌ڵکی کوردستان سه‌باره‌ت به
ڕووداوه‌کانی ناوخۆی ئێران
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان
لاوان، خوێندکاران، ژنان، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
هه‌ر وه‌کوو ده‌زانن به دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له ئێران و
به دوای ئه‌و ته‌قه‌لوب و فێلبازییه گه‌وره‌یه که له سندووقه‌کانی
ده‌نگدانی تاران و شاره‌کانی دیکه‌دا کرا، به دوای ئه‌و نیمچه
کووده‌تایه‌ی ئه‌حمه‌دینژاد و خامنه‌یی له ئێران خستیانه ڕێ که
ته‌نانه‌ت کاندیدا پاڵێوراوه‌کانی شووڕای نیگه‌بانیشیان بۆ قبووڵ
نه‌کرا، ده‌زانن که بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له تاران و ورده ورده
له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش دوستی پێ کردووه. داخوازی ئه‌م
بزووتنه‌وه هێشتا داخوازییه‌کی مه‌حدوود و به‌رته‌سکه له چاو ئه‌و
داخوازییه‌ی که سی ساڵه گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران خه‌باتی بۆ
ده‌کات. یانی گۆڕانی ڕژیمی ئیستیبدای و دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی و
هاتنه سه‌رکاری ڕژیم و نیزامێکی دیمۆکڕاتیکی فێدڕاڵی سێکۆلاری خه‌ڵکی،
که خواستی خه‌ڵکی کوردستانه. به‌ڵام ئه‌و بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تییانه که ئێستا له تاران و شاره‌کانی دیکه له ئارا
دان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه له باری هه‌ده‌فه‌کانیانه‌وه هێشتا
مه‌حدوود و به‌رته‌سکن و هه‌ده‌فیان گۆڕانی ده‌وڵه‌ته نه‌ک گۆڕانی
نیزام، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێکی گه‌وره‌یه بۆ پێشه‌وه.
زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی ئێران، خوێندکاران، ژنان و
جه‌وانانی ئێران له له‌شی حکوومه‌تی نگریسی کۆماری ئیسلامی ده‌ده‌ن.
فشارێکی گه‌وره‌یه که بۆ ڕژیمی دیکتاتۆریی ویلایه‌تی فه‌قیهیان
هێناوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وی به‌شی هه‌ره زۆری گه‌لی کورد به دروست له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری نه‌کرد و به‌و جۆره ناڕه‌زایی قوڵی خۆی
به‌رانبه‌ر به سه‌رجه‌می نیزامی کۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی، به‌ڵام جێی
خۆیه‌تی ئه‌مڕۆ که خه‌ڵک هاتوونه‌ته مه‌یدان بۆ ئازادیی خۆیان،
ئه‌مڕۆ که خه‌ڵک له تاران و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران هاتوونه مه‌یدان
بۆ ئه‌وه ویستێک له ویسته‌کانی خۆیان به سه‌ر ڕژیمی دیکتاتۆریی
کۆماری ئیسلامی‌دا بسه‌پێنن، خه‌ڵکی کورد هه‌م پشتیوانی له‌وان بکه‌ن و
هه‌م بۆ داخوازییه‌کانی خۆیان بێنه مه‌یدان. سی ساڵه ئێمه خه‌بات
ده‌که‌ین، به‌ڵام به ته‌نیا بووین له ئێران. له به‌شی زۆری ئه‌م سی
ساڵه‌دا ئێمه به ته‌نیا بووین. ناڵێم خه‌ڵکی ژیر و وریای سیاسی له
ئێران له‌گه‌ڵمان نه‌بووه، ئه‌وانه بوون، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
ئێران ئه‌و فورسه‌ت و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ هه‌ڵنه‌که‌وتبوو که ئاوا به
فراوانی بێته مه‌یدانی خه‌بات به دژی ئه‌م ڕژیمه. ئێستا هاتوون.
ئه‌وه ئه‌م ڕۆژه بوو وا ئێمه لێی ده‌گه‌ڕاین. له به‌ر ئه‌وه چ جێی
دانیشتنه ئێستا؟ وه‌ختی ئه‌وه‌یه که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له
هه‌موو شار و دێهاته‌کان ئێعترازی خۆیان نیشان بده‌ن و بێنه مه‌یدان.
مه‌به‌ستی من له‌وه خۆپیشاندان و هاتنه ده‌ره‌وه و ئیجتماعات و
میتینگێکه که هێمنانه و به بێ توند و تیژی بێت. خه‌ڵکی کورد
خوازیاری هیچ توند و تیژییه‌ک نییه، به‌ڵکوو ده‌یهه‌وێ له‌م فورسه‌ته
مێژووییه که هه‌ڵکه‌وتووه له ئێران، خواسته‌کانی خۆی، ئه‌و خواست و
هه‌ده‌فانه و ئاوات و ئاره‌زووانه‌ی که سی ساڵه په‌نگی خواردۆته‌وه
له دڵی خه‌ڵکدا، ئه‌وانه به‌یان بکات. با دونیا که ئێستا چاوی له
ئێرانه، نه‌ڵێ کورد له‌م هه‌له‌دا بێده‌نگه. ئێمه سی ساڵه له ڕێزی
پێشه‌وه‌ی خه‌بات به دژی ئه‌م دیکتاتۆرییه بووین. له بیرتانه سێ
ساڵ له‌وه پێش، له ساڵی 84، مانگێک دوو مانگ پاش هاتنه سه‌ر کاری
ئه‌حمه‌دینژاد چ شانۆیه‌کی حه‌ماسی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک له هه‌موو
شاره‌کانی کوردستان نیشاندرا؟ ئه‌مجاره‌یان ده‌بێ شانۆیه‌کی گه‌وره‌تر
له خۆپیشاندانی گه‌وره‌تر له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان ساز بێت.
ئه‌مجاره فورسه‌ت زۆر زۆر گونجاوتره. زۆر موناسبتره. چونکه هه‌موو
خه‌ڵکی ئێران هاتوونه‌ته مه‌یدان. ڕاسته، ده‌ڵێم هێشتا خواسته‌کان و
داخوازییه‌کانی ئه‌وان مه‌حدووده به گۆڕانی کاندیدایه‌ک به
کاندیدایه‌کی دیکه. به‌ڵام بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ر ئاوا
ده‌ست پێ ده‌که‌ن. نه‌سلی پێشوو که له زه‌مانی شۆڕشی دژی
سه‌ڵته‌نه‌تی له ئێران به‌شدارییان کردووه ده‌زانن که بزووتنه‌وه
به دژی ڕژیمی شا، له مه‌رگ بۆ شاوه ده‌ستی پێنه‌کرد، له خواسته
چکۆله‌کانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ورده ورده ئه‌و بزووتنه‌وه
ڕادیکاڵیزه بوو و قووڵتره بووه‌وه و خواسته‌کانی شه‌فاف بووه‌وه و
چووه پێشه‌وه. بۆیه ئێمه له لایه‌که‌وه ده‌بێ پشتیوانی و
پشتگیریی خۆمان بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه فراوانه
جه‌ماوه‌رییه‌ی که ئێستا له تاران و ئێران له ئارا دایه، به دژی
ڕژیمی دیکتاتۆری و بۆ سه‌پاندنی ئازادیی سیاسی به سه‌ر ئه‌م ڕژیمه‌دا
نیشان بده‌ین و له لایه‌کی دیکه له‌و فورسه‌ته مێژووییه گونجاو و
له‌باره‌ی که هه‌ڵکه‌وتووه بۆ هێنانه گۆڕی داخوازییه‌کانی خۆمان
که‌ڵک وه‌رگرین. ئێمه له‌و کاته‌شدا که ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ئێران
فورسه‌ت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوو که به شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری
ناڕه‌زایه‌تی خۆیان نیشان بده‌ن، زۆریان، ته‌وه‌هوماتیان هه‌بوو، له‌و
کاته‌شدا ئێمه ده‌ستمان له خه‌باتی خۆمان هه‌ڵنه‌گرت. چۆنه که
ئێستا نابێ به فراوانترین شێوه به‌شداری بکه‌ین؟ بێگومان ده‌بێ ئه‌و
کاره بکه‌ین. ئێمه داخوازیمان هه‌یه. داخوازیی ئازادیی زیندانیانی
سیاسیی کورد. بۆ ئه‌وه داخوازییه‌کی گه‌وره‌ی ئێمه نییه؟ بۆ خه‌ڵک
به شێوه‌ی هێمنانه و مه‌ده‌نی له به‌ر ئوستانداری و زیندانه‌کانی
هه‌موو شاره‌کان کۆ نابنه‌وه و داخوازیی ئازادیی فه‌وریی زیندانیانیی
سیاسیی کورد ناده‌ن؟ بۆخۆمان ده‌زانین ئه‌وانه خه‌ڵکی بێ‌تاوانن.
ئه‌وانه ئه‌و ڕۆڵانه‌ی خه‌ڵکن که له سه‌ر مافخوازییه‌کی زۆر
مه‌ده‌نی و به‌رحه‌ق ڕاپێچی زیندان و سیاچاڵه‌کان کراون. له ڕۆژێکی
وه‌کوو ئه‌مڕۆدا نابێ به‌جێیان بهێڵێن و به ته‌نێ بمێننه‌وه. بۆیه
داخوازیی ئازادیی فه‌وری زیندانیانی سیاسیی کورد ده‌بێ ببێته
داخوازییه‌کی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری. داخوازیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو
حوکمه ئێعدامه‌کانی کوردستان، که ده‌زانین کوردستان یه‌کێ له‌و
شوێنانه‌ی ئێران بووه به درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی ڕابردوو حوکمی
ئێعدامی سیاسی تێدا دراوه. ئه‌وانه هه‌مووی ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌وه ده‌توانێ خواستێکی گه‌وره بێت. خواستی مه‌رگ بۆ
دیکتاتۆر، ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی تاران هه‌ستن، خواستی ئێمه
بووه، خوێنمان بۆ داوه، ئاره‌قمان بۆ ڕشتووه و قوربانیمان بۆ داوه.
ئه‌وڕۆ هه‌لێکی دیکه هه‌ڵکه‌وتووه ئه‌و شته‌ی که ئێمه سی ساڵه
خه‌باتی بۆ ده‌که‌ین، با به ته‌واویش نه‌بێ، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌کیش
خه‌ڵکی ئێران بۆی هه‌ستاونه‌ته سه‌ر پێ. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو
ئه‌و ته‌بعیزانه‌ی که به دژی خه‌ڵکی کورد هه‌یه، بۆ خوێندنی
خوێندکاران هه‌یه، بۆ وه‌رگرتنی مه‌سئوولییه‌ت و پۆست هه‌یه، بۆ
زمانی دایکی هه‌یه و هه‌موو ئه‌و ته‌بعیز و هه‌ڵاواردنانه‌ی به دژی
خه‌ڵکی کورد ده‌کرێ، ڕۆژی خۆیه‌تی که به شیعاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
هه‌موو ته‌بعیزاتی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی به دژی خه‌ڵکی
کورد بده‌ین. ڕۆژی ئه‌وه‌یه که شێره کچانی کوردستان ئه‌وڕۆ ئه‌گه‌ر
بۆخۆیان دڵخوازیان بێ به بێ ئه‌و حیجابه داسه‌پێندراوه‌ی کۆماری
ئیسلامی بێنه ناو خۆپیشاندانه‌کانه‌وه. ئێمه ده‌مێکه ده‌ڵێین
سندووقه‌کانی ده‌نگدان ئه‌و شوێنه نین که کۆماری ئیسلامی ده‌توانێ
تێیدا بگۆڕدرێ. به‌ڵکوو خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تییه
که سه‌ره‌نجام ده‌توانێ گۆڕان پێک بێنێ. ئه‌و ته‌قه‌لووبه گه‌وره و
ئه‌و کووده‌تا گه‌وره‌ی که ئه‌وان له تاران کردوویانه ئه‌گه‌ر بێت و
خه‌ڵک سه‌ریان دانه‌واندبایه، هه‌روا ده‌چوو. به‌ڵام ئه‌وه
بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانه که مومکینه بتوانێ ته‌نانه‌ت که
سندووقه‌کانی ده‌نگدانیش به زۆر ئیسلاح و ته‌سحیح بکات و ڕژیمی
دیکتاتۆری ناچار بکات به‌و کاره که پاشگه‌ز بنه‌وه. بۆیه
وه‌ختیه‌تی که شێره ژان و شێره کچانی کوردستان ئه‌وانیش به فراوانی
بێنه کوردستان، ئازاد و سه‌ربه‌ست. ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی ئیجتماعی
ده‌یبڕێته‌وه. ئه‌مڕۆ ڕۆژێکه که ساختاره حقووقییه
کۆنه‌په‌رستانه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی چی دی ناتوانێ تا بکات، کول بووه.
به‌ڵام ئه‌م کاره به شێوه‌یه‌کی بێ ئێحتیاتانه و ماجه‌راجۆیانه
ئێمه پێشنیار ناکه‌ین، به شێوه‌یه‌کی توند و تیژی و ناهێمنانه
پێشنیار ناکه‌ین. ئێمه ده‌ڵێن به ڕێگه‌ی مه‌ده‌نی، به ڕێگه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، به ڕێگه‌ی هاوپشتییه‌کی گه‌وه‌ری خه‌ڵکی
کورد. خه‌ڵکی کرماشان گه‌وره‌ترین شاری کوردنشینی ئێران چۆن ده‌بێ
ئێستا بێ ده‌نگ دانیشن؟ سنه و مه‌هاباد، هه‌موو شاره‌کانی دیکه‌ی
کوردستان که هه‌ر کامه‌یان به نۆبه‌ی خۆیان ڕه‌نجیان داوه و
قوربانییان داوه و زه‌حمه‌تیان کێشاوه و له سی ساڵی ڕابردوودا
ئازیزترین ڕۆڵه‌کانی خۆیان کردووه به پێشکه‌شی بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه له هه‌موو
ئێران، ئێستا وه‌ختی ئه‌وه هاتووه که خه‌ڵکی کورد نیشانی بده‌ن له
هه‌موو ته‌له‌ویزیۆنه‌کان، نه‌ک ته‌نها تاران به‌لکوو له شاره‌کانی
کوردستانی ئێرانیش چوونه‌ته سه‌ر ئه‌و شانۆیه. وه‌ختی ئه‌وه هاتوو
که ئێمه به داخوازییه‌کانی خۆمانه‌وه بچین. له‌غوی نه‌زاره‌تی
ئیستسوابی و دانانی ئه‌و حه‌قه که نه ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له فیلته‌ری
شووڕای نیگه‌هبان ڕه‌د ده‌بن، به‌ڵکوو هه‌موو کاندیدایه‌ک که خه‌ڵک
بیانهه‌وێ، بۆیان هه‌بێ له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن. ئێمه
ئه‌م بزووتنه‌وه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ین. به‌ڵام بێ گۆمان ده‌بێ
ئاخرییه‌کی و کۆتاییه‌که‌ی گۆڕانی قانوونی ئه‌ساسیی ئێران و گۆڕانی
نیزامی سیاسیی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت. داخوازیی من له خوێندکارانی
کورد به تایبه‌تی، ئه‌وه‌یه که پشتیوانی خۆیان به عه‌له‌نی ده‌ربڕن
له‌و بزووتنه‌وه‌یه، به بێ ئه‌وه‌ی که ته‌وه‌هووماتێک که ئێستا
هه‌یه په‌ره‌ی پێ بده‌ن. به بێ ئه‌وه مه‌حدوودییه‌ته‌کانی
بزووتنه‌وه بکه‌ن به مه‌حدوودییه‌ته‌کانی خۆیان. کوردستان سی ساڵه
پاڵ پشت بووه. پێیان بڵێین که ئه‌وه‌ی که ئێوه ئه‌مڕۆ له
خیابانه‌کانی تاران ده‌یکێشن و ده‌یچێژن، ئه‌و شته‌یه که ئێمه سی
ساڵه له ئێران چه‌شتوومانه و به سه‌رمان هاتووه، بۆیه ئێمه
ده‌زانین چیتان به‌سه‌ر هاتووه. ئێمه سه‌نگه‌ری پشتیوانیی ئێوه‌ین،
سه‌نگه‌ری قایمی ئێوه‌ین. له جه‌وانان و به تایبه‌تی له خوێندکاران
و له‌وانه‌ی که ده‌توانن، داوا ده‌که‌م به فراوانی له باره‌ی
کوردستانه‌وه فیلم و عه‌کس و کلیپ له خۆپیشاندانه‌کان، له
حه‌ره‌که‌ته‌کان، له‌و مه‌سه‌لانه‌ی که خه‌ڵکی کورد هه‌یانه به‌ڕێی
بکه‌ن بۆ سه‌ر هه‌موو خه‌به‌رگوزارییه‌کانی دونیا، بۆ سه‌ر هه‌موو
سایته گرینگه‌کان، بۆ سه‌ر فه‌یس بووک، بۆ سه‌ر یووتیووب، بۆ سه‌ر
هه‌موو ئه‌و شوێنانه. ئاگاتان لێیه که خوێندکارانی تارانی چه‌نده
ژیرانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن له ئینتێرنێت و له هه‌موو فورسه‌ته‌کان بۆ
ئه‌وه‌ی که فیلم و کلیپ و ده‌نگ و باسه‌کان به دونیا ڕابگه‌ێنن؟
ئێستا یه‌کێتی ئوروپا ورده ورده که‌وتۆته بۆڵه بۆڵ له حکوومه‌تی
ئێران، ده‌وڵه‌تی ئامریکا و ئۆباما که‌وتوونه بۆڵه بۆڵ لێی. ورده
ورده ئێعتراز به ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران زیادی کردووه. بۆیه
هه‌م فورسه‌تی ناوخۆیی و هه‌م فورسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی به
فراوانترین شێوه، به شێوه‌ی مه‌ده‌نی و ژیرانه وه‌سیعترین
جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورد ئه‌مڕۆ جێی خۆیه‌تی له هه‌موو شاره‌کان، له‌مڕۆ
و له ڕۆژانی داهاتووه‌وه ئازایانه و بوێرانه، به‌ڵام ژیرانه‌ش
بێنه مه‌یدان، ئازادیی زیندانییانی سیاسی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئێعدامی
زیندانیانی سیاسی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نه‌زاره‌تی ئیستسوابی، لابردنی
هه‌موو جۆره ته‌بعیز و هه‌ڵاواردنێکی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و
نه‌ته‌وه‌یی به دژی گه‌لی کورد، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئینتخاباته
ساخته و ته‌قه‌لوبه‌ی که له ئێران کراوه و مه‌یدان دان به
ئینتخاباتێکی به ڕاستی ڕاسته‌قینه به بێ نه‌زاره‌تی ئیستسوابیی
شووڕای نیگه‌هبان و ئه‌و خواستانه‌ی که خودی خه‌ڵکی کورد له ساڵانی
ڕابردوودا بوویانه و هه‌یانه ده‌بێ به ئاشکرا مۆنج بدا له نێو
شه‌پۆلی ئێعترازاتی خه‌ڵکی. له هه‌مانکاتدا له ئینتێرنێت ئیستفاده
کردن، له هه‌موو وه‌سیله‌کانی پێوه‌ندی ئیستفاده کردن، خوڵقاندنی
فه‌زایه‌کی گه‌رم و گوڕی خه‌باتکارانه له کوردستان ئه‌وه ئه‌رکی
هه‌موو تێکۆشه‌رانی سیاسییه. به تایبه‌تی من ده‌نگی خۆم ده‌نێرم بۆ
هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی کۆمه‌ڵه له هه‌ر جێیه‌کی کوردستان و
ناوخۆی ئێران هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا
قه‌رار بگرن. ئێمه به هێمنانه کار ده‌که‌ین. ئێمه به مه‌ده‌نی کار
ده‌که‌ین، به‌ڵام به جه‌ماوه‌ری کار ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌که گه‌وره بێ، تیغی ئیستیبدادی کۆماری ئیسلامی کول
ده‌بێ و مه‌سئوولییه‌تی هه‌ر توند و تیژییه‌کیش ئه‌گه‌ر بوو کۆماری
ئیسلامی ئێرانه.
ئیتر سه‌رکه‌وتنتان بۆ به ئاوات ده‌خوازم. |