|
داری دزراو
ئاوات قریشی
ئێستا، كه پشتی زاری ده‌ركه‌ی ئاسنینی سلوول جێگه‌ته
له‌شه‌وچله‌ی كه‌له‌پچه‌دا
ده‌ستی من ئاوێته‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستی زیوینی تۆ
چاو پڕ تروسكه‌ی تۆزێك مۆن
سه‌ر هه‌ڵبڕه
نیگات ببڕه قه‌دی دیوار
وێنه‌ی هه‌زار جوانووی نه‌گیراوی به هه‌ور و بای خوێن پێوه‌یه
كرچه‌ی هه‌زار ماچی جێژوانه‌كانی لێوه دێ
ده‌ستی حه‌زاوی ده‌شتی تاوی پێوه‌یه
سه‌ر هه‌ڵبڕه له رازی شه‌وگه‌ییو
گوێ بگره
دیوار كلیلی سه‌د سروودی زنجیر پسێنی ئینسانی پێوه‌یه
داری دزراوی باخ
بروانه په‌نجه‌كانی خۆت
ریشه‌ت هه‌یه
بیرت له‌سه‌ر شه‌قام
تا ناو دڵی كوڕ و كچان
هه‌تاكو پارك، تا مه‌دره‌سه
لانكه‌یه
داهاتووه
كۆلاره‌یه، رایه‌ڵه‌ی به‌ده‌ست مناڵی چاو گه‌شی وڵاته‌وه.
*****
بێ‌تۆیی
له رۆژانی بێ‌تۆییا
ئه‌م شاره زۆر كه‌ساسییه
بارانی ترشه‌ڵۆكییه
گریان گه‌ڵێ ئه‌ساسییه
چیمه‌ن گه‌رم و بوغه، دڕكاوییه
پیاسه سه‌خت‌و كوچه سسته
فێنك نییه
له‌هه‌ر ساتی بێ‌تۆییا
هه‌ناسه قۆرسه هاتووچۆی
ژین پرسی زۆری دێته سه‌ر
ژیان وه‌ڵامی بۆ نییه
ئاسمان شكاوه شووشه‌كه‌ی
گڕاوییه
له‌هه‌ر ده‌می بێ‌تۆییا
قه‌فه‌س فرۆشن خه‌ڵكه‌كه
زه‌جرم ده‌ده‌ن به زه‌جری تۆ
یاخی‌بوونم
ئینسانییه
له كۆ به كۆ تامی نییه
قۆراوییه كانی هه‌مووی له ده‌م به ده‌م بێ‌تۆییا
ئازاری زه‌خمی چاوی من
سۆڵان له ئه‌شكی خۆمه كه
قه‌تماغه دێت بكات و
كوا؟
كه‌تان ده‌ژی له‌سه‌ر زه‌وی شۆراوییا
|