|
(...)
جه‌لال هانیسی
راچڵه‌كه ده‌ریای ئارام
ئه‌وكۆسه‌ونه‌هه‌نگانه
مرۆڤی ده‌ریا له‌ت ده‌كه‌ن‌و
ده‌یخۆن،
راچڵه‌كه ده‌ریای ئارام
راپه‌ڕێنه شه‌پۆله سه‌ركه‌شه‌كانت
ده‌مێكه به تاسه‌ی تۆفانه
كلیلی رازی ده‌روونی پڕ ئه‌ندیشه‌ت
بده به‌و ماسییه‌ی
كه ده‌ریا به‌وه‌وه جوانه
راچڵه‌كێ ده‌ریای ئارام
خۆت به ئاوی سپی بشۆ
ورده شه‌پۆله‌كانت بخه سه‌ر شان‌و
ده‌شتی قاقڕ‌وكاكی به‌كاكی
تێرئاوبكه
یان ئاوه‌كانت له كۆڵ بنێ
بچۆ ده‌شتی وڵاتی كۆتران
رامه‌مێنه
راچڵه‌كه ده‌ریای ئارام.
|