|
پێشكه‌ش به روحی هه‌میشه زیندووی ره‌حیم
زه‌بیحی ناسراو به ئاسۆی نه‌غه‌ده ئه‌ندامی
ته‌شیلاتی نه‌هێنی كۆمه‌ڵه
بۆ هاورێ ره‌حیم زه‌بیحی
لیمۆ بایه‌زیدزاده
قه‌ڵاشكێنێكی سه‌ر به‌رزوموو
له جاده خوێناوێكه‌ی سابلاخ نه‌غه‌ده
به‌رێوه‌م
ته‌رمی ئازیزێكی شه‌یدای ئازادیم له سه‌ر
شانه
به‌قه‌د هه‌موو ئێوارانی هاوینی باغی میكایل و
چوارێیانی ئازادی، خدیلكه‌ی خۆشه‌وستی له
دڵدایه
من خۆم باڵـده‌یه‌كی كۆچه‌ریم
به‌ڵام
شه‌پۆلێكی زه‌ریاییم له سه‌ر شانه
به قه‌د ته‌واوی دێراوه‌كانی شاروێران
تینوویه بۆ ئاوداشتن
به باڵا كردنی هه‌موو نه‌مامه‌كانی
سابلاخه‌وه ماندووه،
وه‌رزێره ده‌ستچێنی به‌هارێكم له سه‌ر شانه
مژده‌ی نه‌ورۆزانه‌ی سه‌د گه‌ره‌ك منداڵی
پێیه
زۆر قرتاڵه گێلاسی شنۆی به‌خشیوه
تازه زاوایه‌كی ئازادیم له سه‌ر شانه
شه‌وگه‌راوی رێبه‌ندانه
رازی چرپه‌چرپی كه‌سی له دڵدایه و نایدركێنێ
دوو ده‌ستی ته‌زیوی نه‌هێنیم له سه‌ر شانه
كاڤوَكه‌ی
بۆ كۆتره قه‌مچ كراوه‌كانی نه‌غه‌ده
كردووه؟
دوو چاوی پر له گۆرانی جه‌ماڵ موفتیم له
سه‌ر شانه
هه‌زار خه‌ونی سه‌وزی هه‌ژاره‌كانی كوردستانی
دیوه
من ته‌رمی ئه‌ندامێكی چالاكی ته‌شكیلاتی
نه‌هێنی كۆمه‌ڵه‌م له سه‌ر شانه.
|