|
٢٨ی گه‌لاوێژ هێمای درنده‌یی رژیمی ئیسلامییه و
نیشانه‌یه‌که بۆ ئیراده‌ی به‌هێزی خۆراگرانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
٢٨ی گه‌لاوێژ له مێژووی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخواز و تێکۆشه‌ری
ئێران و کوردستاندا به رۆژێکی ره‌ش ناسراوه، وه‌بیرهینه‌وره‌وه‌ی
جینایه‌ت و رووداوگه‌لێکی تاڵه، هه‌روه‌ها به ده‌سپێکی بانگه‌شه‌ی
ئاشکرای سه‌رکوتکاری و هێرشی سیستماتیک و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
سه‌ره‌رۆی ئێران بۆ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی و عه‌داڵه‌ت‌ویستیی
خه‌ڵکی مه‌ینه‌ت‌دیتووی ئه‌م وڵاته داده‌ندرێ.
پاش سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی پڕشکۆی جه‌ماوه‌ری له رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٧دا و
ڕه‌وینه‌وه‌ی سێبه‌ری ره‌شی دیکتاتۆری پاشایه‌تی قۆناغێکی تازه له ژیانی
کۆمه‌ڵگای ئێران و کوردستاندا ده‌ستی پێ‌کرد. درگای ژیانێکی نوێ له
کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه و سه‌ربه‌ستدا به‌ره‌ورووی خه‌ڵک کرایه‌وه. ئه‌م
خه‌ڵکه بۆ یه‌کمجار و پاش زیاتر له نیو سه‌ده که‌وتبوونه به‌ر درگانه‌ی
سه‌رده‌مێکی نوێ و ده‌رفه‌تی هه‌ڵسووڕانێکی سه‌ربه‌ستانه‌ی سیاسی‌ــ
کۆمه‌ڵایه‌تی و سازکردنی ژیانێکی شیاوی ئینسانی و به دوور له سته‌م و
سێبه‌ری ره‌شی دیکتاتۆری هاتبوه گۆڕ.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئیسلامی خه‌ونێکی دیکه‌یان بۆ کۆمه‌ڵگای ئێران ده‌بینی و پیلانێکی دیکه‌یان
له‌بن‌سه‌ردا بوو. ئه‌وانه هه‌ر له رۆژه‌کانی یه‌که‌می سه‌رکه‌وتنی
راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریدا جاڕی ته‌واوبونی شۆرش و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی چه‌ک له
ده‌ست جه‌ماوه‌ر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ ماڵه‌کانی خۆیان دا.
ده‌ستیانبرد بۆ خۆته‌یارکردن و سازکردنه‌وه‌ی هێزی چه‌کداری سه‌رکوتگه‌ر.
زمانی فێل و ته‌ڵه‌که و هه‌ڕه‌شه و زه‌بر نواندنیان خسته کار هه‌تا به
هه‌ر جۆرێک که بووه به‌ری قووڵبوونه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بگرن و
به‌ره‌به‌ره ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕشیش بخه‌نه ژێرپێ و هه‌ر رۆژ زیاتر له
چاوه‌ڕوانییه‌کانی خه‌لک بۆ باشتر بوونی گوزه‌ران و چاکتربوونی فه‌زای
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له ناو کۆمه‌ڵگادا که‌م بکه‌نه‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وتی کێشمه‌کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا هه‌موو
نیشانه‌کان ده‌ریان خست که خه‌ڵکی ره‌نجدیده و بێبه‌شکراوی کوردستان، که
خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی دژواری دژ به سته‌میان تێپه‌ڕاندووه نایانه‌وی مل
به داوی دژی شۆڕشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه بده‌ن. خوازیاری جۆرێکی
دیکه‌ی ژیانی سیاسی ــ کۆمه‌ڵایه‌تین که له‌گه‌ڵ بۆچوونی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداراندا یه‌ک ناگرێته‌وه. خوازیاری قووڵکردنه‌وه و درێژه‌دان
به شۆرش و چه‌سپاندن و به‌رینکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕشن. خوازیاری
نه‌مانی بنکه‌کانی سه‌رکوت و زۆروێژین، خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی
جه‌ماوه‌ری و پاراستنی ئازادییه دموکراتیکه‌کانن. خوازیاری دوورخستنه‌وه‌ی
دین له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌قامگیرکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی
سه‌ربه‌ستن. نایانه‌وێ جارێکی دیکه سێبه‌ری دیکتاتۆری و زه‌بروزه‌نگ ــ
ئه‌مجار به به‌رگ و سیمای ئایینی و ئیسلامییه‌وــ باڵ به‌سه‌ر کوردستاندا
بکێشێت. خوازیاری سڕینه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی عه‌داڵه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تین و به گشتی خوازیاری ئه‌وه‌ن که خۆیان چاره‌نووسی ژیانی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان دیاری بکه‌ن و چی‌تر رێگا نه‌ده‌ن تووشی
هه‌ڵاواردن و سووکایه‌تی ببنه‌وه و کوردستان ببێته کۆمه‌ڵگایه‌کی
وه‌دواخراوی مۆڵدراو به هێزی چه‌کدار.
خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر له‌و ماوه که‌مه‌ی که ده‌ستیان که‌وتبوو وێڕای
هه‌موو کۆسپه‌کان و سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو که‌موکوڕیه‌ک که هه‌بووبێ نیشانی دا
که ده‌توانێ به پشت به‌ستن به هێزی خۆی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی و ئازاد
دابمه‌زرێنێ و به‌رێوه‌ی ببات. له‌و ماوه کورته‌دا کوردستان ببوه مه‌کۆی
ئازادی و تواندرا نمونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی
جه‌ماوه‌ریی و هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی شۆڕاکانی گه‌ره‌ک و
شاره‌کان و هه‌ڵبژاردنی ئازاد به‌ڕێوه بچێ. کۆمه‌ڵه وه‌ک هێزێکی سیاسی و
به ده‌ربه‌ست نه‌خشێکی به‌رچاوی له به‌دیهێنانی ته‌واوی ئه‌و
ده‌ستکه‌وتانه و هه‌وڵدان بۆ به‌رێنکردنه‌وه‌ی شۆڕش و چه‌سپاندنی
ده‌ستکه‌وته‌کانیدا گێڕا و وه‌ک سه‌نگه‌رێکی قایم له دژی زۆروێژییه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه‌په‌رستدا وه‌ستایه‌وه.
هه‌موو ئه‌م داوا و چاوه‌ڕوانییه ئینسانی و عادڵانه‌یه به گه‌رووی
ده‌سه‌ڵاتدارنی ئیسلامی تاڵ بوون، بۆیان قووت نه‌ده‌چوو، نه‌یانده‌ویست
بچنه ژێرباری ویست و داخوازی ئه‌وتۆ، هه‌ر بۆیه رێگای فێڵ‌وفه‌ره‌ج و
ته‌شقه‌ڵه‌یان گرته، هێشتا مانگ و نیوێک له داته‌پینی رژیمی پاشایه‌تی
تێنه‌په‌ڕیبوو که که‌وتنه بڕوبیانوو له خه‌ڵکی کوردستان و نه‌ورۆزی
خوێناوییان بۆ شاری سنه به دیاری هێنا و که‌وتنه چاوسوورکردن و
زبروزه‌نگ نیشاندان و هه‌ڕه‌شه کردن له خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و خه‌باتکاری
کوردستان و هه‌ر رۆژه‌ی له جێگایه‌ک و له هه‌ر شوێنه‌ی به
بیانویه‌که‌وه ئاوری دوژمنکارانه‌یان هه‌ڵده‌گیرساند، هه‌تا چۆک به
ئیراده‌ی یه‌کگرتوانه‌ی خه‌ڵکی مافخوازی کوردستاندا بهێنن.
درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته سه‌ری له ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٥٨ ده‌رهێنا که
خومه‌ینی وه‌ک رێبه‌ر و سه‌رۆکی حکومه‌تی ئیسلامی هه‌موو زمانی فرتوفێڵ و
ته‌ڵه‌که‌بازی خسته ئه‌و لایه‌وه و ڕاشکاوانه و به ئاشکرا بیچمی دژی
ئینسانی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌رخست و فتوای جیهاد له دژی خه‌ڵکی کوردستانی
راگه‌یاند. داوای له هه‌موو هێزه چه‌کداره‌کانی زه‌مینی، هه‌وایی و
ده‌ریایی و سپای پاسداران و سه‌رجه‌می به‌کرێگیراوان کرد « له ماوه‌ی‌٤٨
ساعه‌تدا سه‌ری فیتنه له کوردستان پان که‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی
له کوردستاندا بچه‌سپێنن«. جه‌نابی به‌نی سه‌دری سه‌رکۆماریش فه‌رمانی به
ئه‌رته‌ش دا که «تا کۆتایی هێنان به غائیله‌ی کوردوستان به‌نی
پۆتینه‌کانیان نه‌که‌نه‌وه». ئه‌مانه به درۆ بڵاویانکرده‌وه که
کمونیسته‌کان له مزگه‌وتی جامێعه‌ی سنه ژن ومندالی موسڵمانه‌کانیان به
بارمته گرتوه و ئه‌مه‌یان کرده پاساوی فتوا ئیسلامییه‌که‌یان و
په‌لاماره دژی ئینسانییه‌کانیان. به‌مجۆره له هه‌موو لایه‌که‌وه
کوردستان که‌وته به‌ر شاڵاوی درندانه‌ی هیزه چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی
ئیسلامی و به ئاگروئاسن که‌وتنه جه‌سته‌ی خه‌ڵکی خه‌باتکاری کوردستان.
له هه‌موو شاره‌کان ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵ وه‌رێخرا و کوشت‌وکوشتاری خه‌ڵکی
بێ‌تاوان ده‌ستیپێکرد. ئه‌م په‌لامار و زۆروێژییانه بوون به هه‌وێنی
خۆڕاگری و به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کی شۆڕشگێڕانه له کوردستان که هه‌تا ئه‌مڕۆ
درێژه‌ی هه‌یه.
زنجیره‌ی ئه‌م شاڵاوه دژی ئینسانییانه که سی ساڵه درێژه‌ی هه‌یه و له
فتواکه‌ی خومه‌ینییه‌وه به به‌رده‌وامی به‌ڕێوه ده‌چێت خه‌سارێکی مه‌زنی
به بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌یاندووه و کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره‌ی
خستوه‌ته سه‌ر ره‌وره‌وه‌ی ره‌وتی گه‌شه و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی; به
هه‌زاران ئینسانی فیداکار و تێکۆشه‌ری ئه‌م وڵاته خوێنیان رژاوه، به
ده‌یان هه‌زار ئینسان که‌وتونه‌ته به‌ر زه‌بری لێدان و گیران و به‌شێکی
زۆریش په‌ڕیوه و په‌رته‌وازه‌ی هه‌نده‌ران کراون، به‌ڵام قه‌ت ره‌وره‌وی
خۆراگری و درێژه‌دانی خه‌بات له دژی ملهوڕی و زۆرداری له وه‌ستان
نه‌که‌وتووه و قه‌ت داموده‌زگاکانی حکومه‌تی ئیسلامی ئه‌وجۆره‌ی ئیدعایان
ده‌کرد نه‌یانتوانی کۆمه‌ڵگای ئێران بکه‌نه «دورگه‌ی ئارام« بۆ
به‌ره‌وپێش‌بردنی ئامانجی تاڵانکارانه و به‌دیهێنانی ئاواتی دژی
ئینسانییان.
ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی حکومه‌تی ئیسلامی له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌موو
دڕنده‌یی و جینایه‌تێكی بێ وێنه که لێیان وه‌شاوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای
ژیانێکی تاڵ و سه‌خت و دژوار که بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بێده‌ره‌تان و
گه‌ڵانی مافخوراوی ئێرانیان سازکردووه، هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه بۆ ساتێکیش
سه‌رینی ئاسوده‌یی و ئه‌رخه‌یانی بخه‌نه ژێر سه‌ریان و هه‌رگیز بۆ ساتێکیش
مۆته‌که‌ی روخانی ده‌سه‌ڵاته نگریسه‌که‌یان له‌به‌ر چاو ون نه‌بووه.
ئێستا زیاتر له سی ساڵه ئه‌م ڕه‌وتی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێیه له دژی
ده‌سه‌ڵاتی درندانه‌ی حکومه‌تی ئیسلامی له ئاڕادایه. هێشتا مۆڵه‌ته ٤٨
سه‌عاتییه‌که‌ی خۆمه‌ینی بۆ (پانکردنه‌وه‌ی سه‌ری بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه
و شکاندنی موقاومه‌تی خه‌ڵکی کورد ته‌واو نه‌بووه و ئێستاش پاشی سی ساڵ
ئه‌و ئاواته‌یان بۆ نه‌هاتۆته دی. خه‌ڵکی کوردستان له درێژه‌ی ئه‌م
خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێیه‌دا گه‌لێک رۆژگاری سه‌خت و تاڵیان تێپه‌ڕاندووه،
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م دژوارییانه ئێستا چاوکراوه‌تر له‌پێشوو ئاڵای ئه‌م
خه‌باته ئینسانی و عادلانه‌یه له دژی سڕینه‌وه‌ی سته‌م و نابه‌رابه‌ری و
هه‌ڵاواردنی چه‌ند قات، له دژی زۆرداری نه‌ته‌وه‌یی و له پێناو ئاشتی و
ژیانێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی بێ چه‌وساندنه‌وه ده‌شه‌کێنێته‌وه. ئه‌م
خه‌ڵکه نه‌ک هه‌نگاوێک به‌ره‌و دواوه نه‌چووه، به‌ڵکوو خاراوتر و به
ئه‌زمونتر له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی خه‌باتدا حزوری هه‌یه و به که‌ڵک
وه‌رگرتن له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان و له‌هه‌موو توانا و وزه‌رفییه‌ته‌کان
بۆ درێژه‌دان به خه‌باتی عادڵانه و بۆ گه‌یشتن به عه‌داڵه‌ت و
سڕینه‌وه‌ی سته‌م و نابه‌رابه‌ری تێده‌کۆشێ.
ئێستا حکومه‌تی ئیسلامی زیاتر له هه‌ر کاتێک که‌وتۆته به‌ر رق وتووڕه‌یی
کۆمه‌ڵانی ره‌نجدیتوی ئێران و کوردستان. سه‌رانسه‌ری ئێران بۆته شانۆی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژ به حکومه‌تی ئیسلامی، ئێستا شووره‌ی پۆڵاینی
موقاومه‌تی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاپای حکومه‌تی ئیسلامی خستۆته به‌ر لێک‌بڵاو
بوون.
ئێمه دڵنیاین که هه‌موو داموده‌زگاکانی رژیم له‌به‌رده‌م راپه‌ڕینی
پڕشکۆی جه‌ماوه‌ریدا چۆکدائه‌ده‌ن و گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی مێژوویی بۆ
بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له‌ئێران و کوردستان تۆمار ده‌کرێ. ئه‌مه
ئه‌زمونی بێ ئه‌ملاولای مێژووه و چاره‌نووسی نه‌گۆڕی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی
زۆردار و جیانه‌تکاره و کۆماری ئیسلامیش به هه‌موو فێل و
ته‌ڵه‌که‌کانییه‌وه، به هه‌موو دڕنده‌یی و جینایه‌ته‌کانیه‌وه ناتوانێ
خۆ له‌و چاره‌نوسه لا بدا. ئێمه داوا له خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردوستان
ده‌که‌ین که ٢٨ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ واته سیهه‌مین ساڵیادی هێرشی کۆماری
ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردوستان بکه‌ن به رۆژی یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتووییان و ریزی
خه‌باتکارانه‌یان به‌رانبه‌ر به کۆماری ئیسلامی پته‌وتر بکه‌نه‌وه.
ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه (فراکسیون)
٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٨٨
به‌رابه‌ر به‌١٨ی ئاگوستی ٢٠٠٩
|