|
ڕۆژگاری ئاوه‌ژوو
ئارام بوداغی
چه‌نده سه‌یر و ژاناوییه
ئه‌وه‌ی پرده‌کانی ڕووخاند
دڵی به‌ستێنی پێ هه‌ژاند
له هه‌ڵبه‌ستنه‌وه‌یان ده‌دوێ
ئه‌وه‌ی خۆره‌ی هیواکانه
له گۆڕان و خوڵقان ده‌دوێ
ئه‌وه‌ی به داس که‌وته گوڵزار
له سه‌وزایی و جوانی ده‌دوێ
ئه‌وه‌ی تراویلکه‌یه دیاری ده‌ستی
له باران و گه‌نم ده‌دوێ.
ئێوه بڵێن، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی
کوێرووی گه‌نم و هه‌وری نه‌زۆک
ده‌غڵ و دانی تاڵان کردوون!
ئه‌وه‌ی شانی بووه‌ته هێلانه‌ی قه‌ل و داڵ
کوا هه‌ڵۆ و باز له سه‌ر شانی ده‌نیشنه‌وه؟
1/11/2009 |