|
بۆ ئێحسان
ئارام بوداغی
کرماشان میوانی سنه بوو، بێستوونیش هاته ئاویه‌ر.
ئه‌ستێره‌کانیش هاتنه ئاسمانی کوردستان و چاوه‌ڕوانی هه‌واڵت بوون.
ناو و نامه‌که‌ت دونیای هه‌ژاند. ئێمه هه‌موومان تۆ بووین و تۆش هه‌ر
هه‌موومان.
ئێمه له چاوه‌ڕوانیدا و تۆ له دڵنیاییدا.

ئێمه له خه‌می تۆدا و تۆ له خه‌می کوردستاندا.
ئێمه چاومان پڕ له گریان و تۆ چاوه‌کانت ئه‌ستێره‌ن و ڕووناک ده‌که‌ن
ئاسمانی ئه‌م وڵاته.
تۆ که دوژمن و جه‌للاد، زیندان و زنجیر، په‌ت و دار و مه‌رگیشت
به‌زاند،
تۆ که تیشکی ناوت سنوورانی به‌زاند،
ئه‌رێ پێم ناڵێی بێستوون وره‌ی تۆیه یان وره‌ی تۆ بێستوونه؟
ئه‌گه‌ر فه‌رهاد پاڵه‌وان و ئه‌وینداری شیرینه،
تۆ قاره‌مانی و کوردستانیش بۆت شیرینه،
بۆیه ناوت له سه‌ر ترۆپکی ژینه.
سه‌رت نه‌وی ناکه‌ن به‌ند و په‌ت و دار
به چۆکتدا هێنا زاڵم و زۆردار
لووتکه‌ی چیا و سپیداری به‌ستێنی
له پاییزدا، لێوی خونچه‌ی، مزگێنی
سه‌رت به‌رزه و هه‌تا سه‌ر هه‌ر ده‌مێنی
له لای گه‌لت بۆ ژین مایه و هه‌وێنی.
11-12/11/2009
|