|
چاوه ڕوانی
ئیبراهیم حه‌یده‌ری
خۆشه‌ویستم
وه‌ک قوتسیه‌تێک
بۆنی ته‌نیاییم
بۆنی نه‌بوونت
شاری داپۆشیوه
***
په‌نجه‌ی چاوی چاوچنۆکانی
شاره‌که‌م
له دوامکه‌وتوون
من
ترسم زۆر زۆر
له نیگاهی به‌زه‌یانه‌ی
شاره
***
بێره‌وه
ژوانه‌کان
شه‌قامه‌کان
کۆڵانه‌کان...
هه‌ر هه‌مو شار
سینه‌ی کراوه‌یان
ته‌مه‌نای هه‌نگاوه‌کانت ئه‌که‌ن
***
منیش منیش
تاسه‌ی شنه‌ی شه‌مالت ئه‌که‌م
تا وه‌ک هه‌ور‌ێکی سووک و سۆڵ
خۆم بده‌مه ده‌ستی هه‌ناسه‌کانت
ده‌سته‌کانم
به پانای شار
به‌درێژی خیابانه‌کان بکه‌مه‌وه
چاوم به‌ستم و په‌رێشان زوڵفه‌کانم
وه‌ک به‌رزه حه‌وایله‌یه‌ک
برژێنمه نیهایه‌تی ئاسمان و سه‌ما بکه‌م
تاڵ تاڵ زوڵفه‌کانم
وێنه‌ی باویلکه به سه‌ر دونیادا بڵاو بکه‌مه‌وه
به هه‌مو بڵێم
خۆشه‌ویستم
دێته‌وه دێته‌وه
2006
|