|
قوربانیانی ئێعتیاد
كه‌ژاڵ دره‌خشانی
هه‌روا كه هه‌موومان ده‌زانیین ئێعتیاد‌و به كارهێنانی ماده‌سڕكه‌ره‌كان
نه‌خۆشییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڵایه‌كی ماڵوێرانكه‌ره كه نه ته‌نیا
كه‌سی گیرۆده‌بوو به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌نێو ده‌بات كاریگه‌ری
نێگه‌تیفیشی داوێنی كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی گیرۆده‌بووش
ده‌گرێته‌وه و باری ته‌ندرووستی جسمی و ده‌روونی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگا
ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و كه‌رامه‌ت و كه‌سێتی ئئینسانه‌كان پێمێل ده‌كرێت.
ماده‌سڕكه‌ره‌كان و راهاتن پێیان یه‌كیك له زه‌به‌لاحترین، كێشه‌كانه كه
به خیراییه‌كی زۆر له حالی په‌ره‌سه‌ندندایه و به داخه‌وه تا ئێستا
چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ نه‌كراوه. زۆر راشكاوانه ده‌توانین بڵیین
سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه راسته‌وخۆگرێدراوه‌ته‌وه به
باروودۆخی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، كاتێك له
وڵاتێكی وه‌ك ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوماری ئیسلامی له‌كۆمه‌ڵگا
ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆریی زاڵه‌و به‌گشتی وڵات قۆرخكراویه‌تی، قسه قسه‌ی
ئه‌وه‌و هیچ بیر‌و بۆچوونێكی دیكه ره‌وایی پێ‌نادرێت و ته‌نانه‌ت
به‌دڕندانه‌ترین شێوه كپ ده‌كرێت و له‌هه‌مووی گرنگتر خودی ده‌سه‌ڵات
بوارخۆشكه‌رو هانده‌ر و په‌ره‌پێده‌ری ماده هۆشبه‌ره‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی
به‌ر به گه‌شه كردنی ئاستی هۆشیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بگرێت و هه‌موو
چین و توێژه‌كان له دونیای سڕی و بی هه‌ستیدا بهێڵیته‌وه و زیاتر درێژه
به ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته نامرۆفانه‌كه‌ی بدات. و جێی داخه كه جیلی لاو
زۆرتر ئۆگری به‌كار هێنانی ئه‌م ماده‌یه ده‌بن ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت
كه په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م به‌ڵایه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌كێك
له‌پرۆسه‌كانی خودی ده‌سه‌ڵاته، بۆ به لارێ‌دا بردنی بزوتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازیی كوردستان. له ئاوه‌ها وڵاتێكدا كاتیك لاوێك له
كۆمه‌ڵگاكه‌یدا له هه‌مووبواره‌كاندا په‌راوێز ده‌خرێت و مه‌جالی به‌شداری
له به‌رێوه‌بردن كاروباری كۆمه‌ڵگاكه‌ی پێ‌نادرێت و هیچ مه‌جال و
ده‌رفه‌تێكی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه بۆ وه‌گه‌ڕ خستنی تواناییه‌كانی و هه‌ست
به بێبایه‌خی و دۆڕاندن ده‌كات و داهاتووی خۆی لێڵ ده‌بینێت، هه‌ر بۆیه
بۆ ده‌رباز بوون له‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تانه په‌نا بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م
ماده‌یه ده‌بات. هه‌روا كه ئاماژه‌شمان پێدا ده‌سه‌ڵاتیش بوار‌و به‌ستێنی
بۆ ئاماده‌كردووه. له‌وه‌ها باروودۆخێكدایه كه راهاتن به‌ماده
سڕكه‌ره‌كان لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه و هه‌موو بها
ئینسانییه‌كان وه‌ك ئاو خواردنه‌وه پێشێل ده‌كرێت و زور روونه كه به
ساحیبی چ جۆر كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌بین. لێره‌دایه كه واتای ئه‌نفال ده‌زانین
ئه‌ویش ئه‌نفالی سپی. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی ژن و ماده‌هۆشبه‌ركان
لێكبده‌ینه‌وه ده‌بینین كه دیسانه‌وه ژنان ده‌بنه‌وه قوربانی. به‌پێی
داتا و ئاماره‌كان زۆرترین رێژه‌ی گیرۆده‌بووان پیاوان ده‌گرێته‌وه به‌ڵام
به خێراییه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر ئه‌م به‌ڵایه له نێو ژنانیشدا له حالی
په‌ره سه‌ندندایه. بێگومان ژنانی موعتاد و گیرۆده بوو به ماده
سڕكه‌ره‌كان خه‌سار دیتووترن له پیاوان، چوونكه زۆر خه‌ساری كۆمه‌ڵایه‌تی
وه‌ك هه‌ڵاتن له ماڵ و هه‌ژاری و رووسپیگه‌ری (له‌شفرۆشی)
لێده‌كه‌ویته‌وه. ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئه‌و ژنانه‌ی كه هاوسه‌ری گیرۆده‌بوو
به ماده هۆشبه‌ره‌كانیان هه‌یه له به‌ر چاو بگرین ده‌توانین بلێن
یه‌كه‌م ئه‌و كۆمه‌له ژنانه ده‌گرێته‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت
و ئاسایش له كۆمه‌ڵگاداو ئه‌و مه‌ترسییانه كه به هۆی داب و نریت و
فه‌رهه‌نگی باوی ناوگۆمه‌ڵگا به‌رۆكیان ده‌گرێت تووشی دڵه‌راوكێ و خه‌مۆكی
ده‌بن هه‌روها ئه‌و ئه‌زیت و ئازارانه‌ی كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی و
دیتران رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه‌و هیچ پشتیوانێك بۆ خۆی نابینێت كه په‌نای
بۆ برێت به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه ناعیلاج بۆ خۆ ره‌ها كردن له‌و هه‌موو
زه‌خت و گۆشاره په‌نا بۆ ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌برێت و وێڕای
هاوسه‌ره‌كانیان نوقم و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان و كه‌سیه‌تییان
ده‌دۆرێنن. كۆمه‌لێكی دیكه له‌م ژنانه، به‌پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م
ئه‌و ژنانه‌ن كه رێگای رزگاری خۆیان له ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌و هه‌ڵاتن
له‌و شوێنه‌ی كه بێجگه له‌نه‌هامه‌تی و دردوئازار شتێكی دیكه‌ی تێدا
به‌دی نه‌هاتووه، ده‌زانن. هه‌ر بۆیه سه‌ره رای ئه‌و ئاسته‌نگ و
زه‌ختانه‌ی كه دیارده ته‌لاق بۆ ژنانی هه‌یه و روانگه‌ی دواكه‌وتووانه‌ی
كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و ژنه‌ی كه ته‌ڵاق وه‌رده‌گریت، ئه‌م رێگایه
هه‌ڵده‌بژێرێت. زۆر جار بیستوومانه كه ده‌ڵێن به‌جل وبه‌رگی سپی
رۆیشتووه‌ته ماڵ مێرد‌و ده‌بێت به كفن بێته ده‌ره‌وه، ئه‌م وته‌ی چی
ده‌گه‌یه‌نێت بێجگه له به‌كۆیله كردنی ژن و محكووم كردنی به فیداكاری و
خۆ به‌خت كردن له پێناو پیاو وبنه‌ماڵه‌دا. كۆمه‌ڵێكی تر له‌م ژنانه
سه‌ره‌ڕای ژیانێكی پڕ له‌سه‌ختی و چه‌وساندنه‌وه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان
ده‌خه‌نه گه‌ڕ و به له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ژیانی خۆی، منداڵ و
بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌پارێزێت، كه له‌م ژیانه‌دا ژن به بێده‌نگی و دان
به‌خۆداگرتن و ئه‌و ترس و ئازارانه‌ی له‌سات به‌ساتی ژیانی به‌رۆكی ده‌گرن
و رۆژ به‌رۆژ تووشی شكست و لاوازی باوه‌ڕبه‌خۆ بوون و كه‌سێتی ده‌بنه‌وه.
گیرووده‌بوونی مێرد، برا، باوك، به بێ ئابرووییه‌ك بۆ خویانی ده‌زانن، له
نیۆ كۆمه‌ڵگادا هه‌ست به شه‌رم ده‌كه‌ن، ئه‌مه خۆی ده‌بێت به هۆی
ئه‌وه‌ی كه خویان دوور بخه‌نه‌وه‌و گۆشه‌گیر ببن، خافڵ له‌وه‌ی كه ده‌بێت
ژیانێكی دیكه بۆ خویان هه‌ڵبژێرن و نه‌كرێنه قوربانی. یه‌كێك
له‌هۆكاره‌كانی گیرۆده‌بوونی ژنان هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه بۆ تووند‌و تیژی
ده‌روونی، جسمی، جنسی، ئابووری كه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌رانبه‌ر به ژن
ده‌كرێت. هه‌روا كه ئاماژه‌مان پێكردگیرۆده‌بوونی ژنان به ماده
هۆشبه‌ره‌كان زۆر خه‌ساری به داوه‌وه ده‌بێت، په‌روه‌رده و بارهێنانی
منداڵ به‌گشتی له ئه‌ستۆی دایكه، هه‌ر بۆیه دایكی موعتاد هیچ كات له
تواناییدا نییه كه بتوانیت تاكێكی شیاو و ئاماده له‌به‌رژه‌وه‌ندی
كۆمه‌ڵگادا بار بهێنێت و زه‌مینه‌ی ئه‌وه ئاماده‌یه كه منداله‌كانیش
تووشی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ببنه‌وه‌و تاكیكی لادر و ناكۆمه‌ڵایه‌تی ره‌وانه‌ی
كۆمه‌ڵگا بكرێت، لێره‌دایه كه هه‌موو ئینسانه‌كان رووبه‌رووی مه‌ترسی و
كێشه ده‌بنه‌وه و دواجار كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له تاوان و قه‌یران پێك دێت و
شیرازه‌ی هه‌موو به‌ها ئینسانییه‌كان لێكده‌پچرێت و ئه‌م پرۆسه‌یه
به‌رده‌وام دووپات ده‌بێته‌وه. كاتێك ژن وه‌ك پڕسوز و سه‌بوورترن كه‌سی
كۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه كه زیاتر له پیاو ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه‌و و
به‌رده‌وام له‌به‌رچاو ناگیرێت و مافه‌كانی له لایه‌ن پیاو وكۆمه‌ڵگا
به‌گشتی پێشێل ده‌كریت، گیرۆده‌ی ماده‌سڕكه‌ره‌كان ده‌بێت، هه‌ست و سۆزی
له نێو ده‌چێت و به‌رانبه‌ر به په‌روه‌رده‌ی منداله‌كانی و ته‌ندرووستی
كۆمه‌ڵگا، كه‌متر خه‌م ده‌بێت دواتر ده‌ركه‌وته‌كانی هه‌موو سووچ و قوژبنێك
ده‌گرێته‌وه. له كۆتایی دا ده‌توانیم بلێم به‌راستی جێی داخه كه ئه‌م
دیاره‌یه له كوردستانی باشووریش له حالی په‌ره‌سه‌ندندایه‌و راگه‌یاندن
و میدیاكان كه‌مته‌رخه‌من به‌رانبه‌ر به ئاگادار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و
لاوان به‌تایبه‌تی له‌ئه‌نجامه‌كانی. ئه‌ركه‌ی ئینسانی هه‌موومانه كه دژ
به به‌كارهێنان و په‌ره‌سه‌ندنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان بوه‌ستینه‌وه‌و
نیشتمانه‌كه‌مان و ژیانی زۆرێك له ئینسانه‌كان رزگار بكه‌ین. |