|
ئاوری دڵ
ئیبراهیم حه‌یده‌ری
ئه‌گه‌ر دڵم
وێنه‌ی مه‌لێ باوش بۆ سه‌رسنگی
هه‌راوی ئاسمان بگرێ
به بێ گومان
خولیای مه‌ستی چاوی دڵدارێکه
بانگی ئه‌کا و بۆی ئه‌فڕێ
***
ئه‌گه‌ر دلم
شار و شه‌قام له پێ ئه‌داو
مانوێتی له ڕوخساری خۆی ون ئه‌کا
به بێ گومان
جه‌زبه‌ی ئه‌شقی دڵدارێکه
بۆ ژوانگه‌یه‌ک
کێشی ئه‌کا
***
ئه‌گه‌ر دلم
قاقای خه‌نده‌ی هه‌موو
مناڵه‌کانی شار ئه‌کا
به بێ گومان
دڵداره‌که‌ی وه‌عده‌ی وه‌سڵی له گه‌ل ئه‌کا
***
ئاخ دڵم
ئاخ دڵم
ئاخ دڵم
چی لێبکه‌م
وه‌سلی تۆیه که ئه‌توانێ
ئاور دڵم دامرکێنێ.
|