|
کاک وریای دۆێنی و کاک "سابیری برومه‌ند"ی ئه‌مڕۆ
که‌یوان فه‌رامه‌رزی
کاکه وریای محه‌ممه‌دی سڵاو هیوادارم له‌ش ساخو سڵامه‌ت بی،
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له پاڵتاک قسه‌ت ده‌کرد وا بزانم ناوت "ره‌ها" بو،
بابه‌ته‌که له سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بو ویستم بتدوێنم، به‌ڵام له
قسه‌کانتدا وا دیار بو پێداگریت له سه‌ر بۆچوونی چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ری
خۆت هه‌ر مابوو. راستی بیستومه بویه‌ته جێگری کۆمیته ناوه‌ندی له
ناو که‌مینه‌دا وه‌ڵا هه‌ر مه‌مباره‌کی ده‌وێ، ئه‌وان وا بلیندگۆی
کوردایه‌تی ده‌کوتن و توش حکومه‌تی پرۆلتاریا سه‌یره!وا بزانم ئه‌رکێکی
قورس و ئاڵۆزه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی کورد من ئه‌گه‌ر گوێ له
قسه‌کانی کاک عومه‌ر ده‌گرم هێنده نه‌ته‌وه‌یین له خۆشیانه گه‌ز گه‌ز
باڵای پی ده‌که‌م به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر باسی یه‌ک بوون ده‌کات، به‌ڵام
هه‌رچی له بۆچوونی تۆش ده‌روانم وا دیاره ئێستایش پێت وایه ده‌وڵه‌مه‌ند
کردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گۆیا کارێکی وه‌دواکه‌وتوویانه‌یه، ڕێک وه‌ک
ئه‌و ساڵه وا له سه‌ر چه‌می سیروان، له‌بیرته ئه‌و هوونه‌رمه‌ندانه
گۆرانێکی مامۆستا محه‌مه‌دی ماملێ یان بۆ وتین تۆ زوو خوت لا دا ماڵته
هه‌ر پێت عه‌یب بوو گوێشی لێ رابگری زۆرم به‌ڵاوه سه‌یر بوو له
فیلمه‌که‌شدا هه‌ر ماوه ئێمه چه‌پڵه‌مان لێده‌دا تۆش وه‌ک شتێک مانت
گرتبوو وه دوور له ئێمه ملت با ده‌دا. خاڵه گیان با شتێکی سه‌یرترت بۆ
باس که‌م تۆ ده‌زانی سابیر برومه‌ند له یاهوودا هاوکات له گه‌ڵ تۆ
ئۆنلاین ده‌بێ!!!...؟ من وام زانی هه‌ر لای من وایه به‌ڵام لای چه‌ند
که‌سی تریش هه‌ر به‌م جۆره‌یه باوه‌ڕم پێ نه‌ده‌کردن له به‌ر ئه‌وه
که به دوورم ده‌زانی که‌سێکی وا خۆی به سیاسه‌توان بزانێت و دزێوانه و
نه‌وێرانه پێژنگ به‌ڕوو سووکایه‌تی به خه‌ڵک بکات، به‌ڵام بۆیان تۆمار
کردوومو ئێستا لام هه‌یه، با زۆر کاتت نه‌گرم تۆ ئیتر کۆمیته ناوه‌ندیت و
سه‌رت قاله به کار و باری حیزبی و رێکخستی جه‌ماوه‌ر بۆ دواڕۆژ هه‌ر
چه‌ند نازام به کامی باوه‌ر بکه‌م به کۆمۆنیست بونی تۆ یا به به کورد
بوونی راگه‌یاندنه‌کانی حیزبه‌که؟ به‌هه‌رحاڵ!. راستی چه‌ند رۆژ له مه‌و
به‌ر "فه‌یس بووک" داوای لێ کردم ئه‌گه‌ر پێت خۆشه بزانی دۆستانی خۆت کێ
له فیس بووکه تکایه کرته بکه سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه، منیش لێم دا یه‌کێک
له دوستانم سابیر برومه‌ند ده‌رکه‌وت به قه‌ولی خه‌ڵکی سلێمانی وتم ئای
له‌وه خۆ ئه‌وه وریایه! وا وێنه‌که‌شی بۆ تو ده‌نێرم زۆرم پی ناخۆش بوو
که‌سێکی ئاوا شێوێنه‌ری زه‌ینی به‌شێک له دۆستانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستانه
و هه‌ر وه‌ها له ناو دوژمنانی کۆمه‌ڵه‌دا سوکایه‌تی به خۆشی و به
هه‌موومان ده‌کات، وه ئێمایله‌که‌ی له ناو لیسته‌که‌ی من دا هه‌یه
گۆمانم هه‌بوو به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرم کرد به‌داخه‌وه ئیمالی تو ده‌رکه‌وت.
هیچ مه‌به‌ستم سوکایه‌تی نییه و ئامۆژگاریشت ناکه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی
کوردی و نان و نمه‌کی کۆمه‌ڵه‌ت خواردوه من هیچ ناڵیم وه‌کیلی که‌سیش نیم
به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی سوکایه‌تی به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بکا
جێگای له ناو شۆڕشگێرانی کورد دا نییه وا باشتره خه‌بات له ناو ئه‌و
که‌سانه دا بکه‌ی که، به نووسراوه‌کانت له سه‌ر یه‌کیه‌ک له رێبه‌رانی
کورد که‌یف سازت کردوون. باشتر وا بو ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ت هه‌یه یا شه‌ر،
رووبه‌ڕو بێکه‌ی نه‌ک وه‌ک که‌و به ناوی سابیر، پاشان وا بزانی که‌س ئاگای
لێ نییه. حه‌یف بۆ ئه‌و حیزبه پاشان حه‌یف بۆ ئه‌و جێگایه که تۆ وه‌ک
ناوه‌ندی کاری تێدا ده‌که‌ی، به‌ڵێ راسته و هه‌زار جار راسته ئه‌گه‌ر
خوێنه‌رانی نووسراوه‌کانت بڵێن ئه‌وه کاری وریا موحه‌مه‌دی نییه به‌ڵکو
که‌سانی تر له حیزبه‌که‌دا پێی ده‌که‌ن به‌ڵام من ده‌ڵیم نا ئه‌وه کاری
کاکه وریایه و کردویه دڵنیا به ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم کاک عه‌بدووڵا
هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ک به دڵی ئاواڵه‌وه نه‌ک به نووسراوه به‌ڵکۆ هه‌ر
وه‌ک نیشانی داوا رووبه‌ڕووی جه‌ماوه‌ر وڵام ده‌داته‌وه. به خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌م بابه‌تانه‌ی جه‌نابت ناوبراو له ناو خوێنه‌راندا زۆر خۆشه‌یستر له
جارانه به راستی شه‌رمه له خۆمان که لای دۆژمنانی خۆمان بۆ ده‌بێ خۆ
شیرنی بکه‌ین و سوکایه‌تی به رێبه‌رێک. هه‌ر ویستم ئه‌وه‌نده بڵێم هێچ
عه‌یب نییه و کاره تازه کردوته ده‌توانی به بێ ئه‌وی نامه‌یه‌ک بنووسی
و داوای لێبوردن بکه‌ی به‌ردی له‌سه‌ر دا بنێی و ئێتر ئه‌م کاره مه‌که،
ئه‌گه‌ر نا هه‌موو پرۆگرامێکی کومپیوتر خاوه‌نی گرێبه‌ستی خۆیه‌تی و درۆ
ناکه‌ن من پێم وا نێ فه‌یس بوک درۆ بکا جگه له له فیس بووک که خۆی
به‌ڵگه‌یه‌کی زه‌قه شتی تریش هه‌یه.
هیوادارم دڵت نه‌هێشابێ
17-01-2010


|