|
8مارس
رۆژی جیهانی ژن تێپه‌ڕ ده‌بێت
كه‌ژاڵ دره‌خشانی
رۆژی جیهانی ژن رۆژێكی مێژوویی و ناسراو و گرنگه كه ساڵانێكی زۆره
ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گیرێت و بایه‌خ و به‌های تایبه‌ت به خۆی
هه‌یه. ئه‌م رۆژه سالرۆژی كوژرانی ژنای كرێكاری ئامریكاییه له ساڵی
1875
كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ئینسانی خۆیان به گشتی مافی ئازادی
كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و ئابووری ده‌نگیان هه‌ڵبڕی و هاتنه
مه‌یدان و بێرۆحمانه گوله‌باران كران و گیانیان له ده‌ستدا و ئه‌م
رۆژه له‌لایه‌ن چالاكانی بواری مافه‌كانی وه‌ك "كلارا زتكین" یه‌كێك
له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان وه‌ك رۆژی ژن ناسێنرا و تا
ئه‌مرۆكه‌ش ئه‌م بزوتنه‌وه له ژێر ناوی پرسی ژن و ئازادی و
به‌رابه‌ری و به ده‌ست هێنانی مافی ئینسانی بۆ ژنان درێژه به
هه‌ڵسووڕانی خۆی ده‌دات. ئایا سه‌ره‌رای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ده‌یه
خه‌بات له‌ژێر ناوی رۆژی ژن توانراوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێت و
ئه‌وه ده‌سكه‌وتانه‌ی كه به ده‌ست هێنراوه به كه‌ڵك بووه بو
پاراستنی نیوه‌ی كۆمه‌ل واته ژنان؟ ئایا سه‌ره رای ئاڵوگۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌كان كه به گشتی هه‌موو قۆرخكراوی
ده‌ستی پیاوانه‌و به‌ره‌ده‌وام ژنان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ئه‌رك و
كاری زیاتری بۆ به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر شانه بووه وشان به
شانی پیاو له هه‌موو بواره‌كاندا تێكۆشاوه به‌لام به‌رده‌وام وه‌ك
هێزی پاشكۆ بو جێ به‌جێ كردنی داخوازی پیاوان له‌به‌ر چاو گیرا، به‌وه
دڵخۆش ببین كه
8مارس
رۆژی ژنانه و ده‌توانین له‌م رۆژه‌دا جێژن و كۆر و كۆبوونه‌وه‌مان
هه‌بێت و شانازی بكه‌ین كه رۆژیك بۆ ژنان ته‌رخان كراوه. ئایا له‌م
رۆژه‌دا توانیمان چی بكه‌ین؟ به‌نزیكبوونه‌وه له‌م رۆژه هه‌موو
ویبلاگ و مالپه‌ره‌كان و گوفارو رۆژنامه‌كان سارێژ ده‌كه‌ین كه ئه‌م
رۆژه رۆژی ئیمه‌یه. بابه‌ت و نووسراوه بلاو ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌سته‌كانمان كه‌سارێژه له درد وئازاری هه‌ڵاواردن جنسی و زۆر و
سته‌می باوكسالاری ده‌ورووژێنین خافڵ له‌وه‌ی كه هه‌مووی ئه‌مانه
بێجگه له‌وه‌ی ناتوانی و لاوازی خۆمان زیاتر نیشان ده‌ده‌ین و و داوای
به‌زه‌یی پێهاتنه‌وه له پیاو ده‌كه‌ین هیچ ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی
نییه. راسته له‌م رۆژه‌دا هیوا و ئاواتی په‌نگخواردووی ئێمه‌ی ژن
ده‌رده‌بڕێت و بێزاری خۆمان له ئه‌و ده‌ورو نه‌قشه‌ی كه سونه‌ت و
كۆمه‌ڵگای پیاو سالاری بۆمانی بڕیار داوه پیشان ده‌ده‌ین و وێرای
ژنانی دیكه به تایبه‌ت وڵاتانی دواكه‌وتووی رۆژهه‌ڵاتی به به‌زاندنی
سنوور و ئایدۆلۆژی و ته‌نیا بۆ یه‌ك رۆژ داخوازیه‌كانمان داوا بكه‌ین
وده‌نگ هه‌ڵبرین، كه زۆر جار ئه‌وه مه‌جاله‌شمان لێ وه‌رده‌گیرێت و
ده‌نگه‌كه‌مان كپ ده‌كریت. وڵاتێكی وه‌ك ئیران به راده‌یه‌ك
ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری به سه‌ر هه‌موو بواروكانی كومه‌ڵگا به‌گشتی
زاڵه و ئامرازه‌كانی سه‌ركوت و توقاندن وه‌ك كوشتن و زیندانی و
سێداره به بێ هیچ سنوورێك و بێ‌ترس له جه‌ماوه‌ر، به‌كار ده‌برێت و
هێشتاكه ژن وه‌ك نیوه‌ی پیاو سه‌یر ده‌كریت، مافی ته‌ڵاق به‌ده‌ستی
پیاوه‌یه و هه‌ركات كه پێی خۆش بوو ده‌توانێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات و
ژنی دیكه بهێنیته‌وه به‌لام ژن ده‌بێت له هه‌موو ئه‌و زۆڵم و
ئازارانه‌ی كه ده‌رحه‌قی ده‌كرێت بێده‌نگ بێت چوونكه هیچ پشتیوانێكی
نییه و ناتوانێت له باری ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت و منداڵه‌كه‌ی
به پێی یاسا و شرع و ئایینی زاڵ به پیاو ده‌درێت. له ئێران ژن
له‌خوێن به‌هاو ویراسه‌ت نیوه‌ی پیاوه، مافی شاهیدی دانی نییه له
به‌ر ئه‌وه‌ی كه ژن وه‌ك مرۆفێكی هه‌ستیار و ناتوانا سه‌یر ده‌كرێت،
به‌رده‌باران ده‌كرێت و.... هه‌تا دواتر ئه‌مانه هه‌موو
كرده‌وه‌هایه‌كی سه‌ده‌ناوه‌راستیین كه به‌تێپه‌ر بوونی زه‌مه‌نێكی
زۆر هیشتاكه به هاسانی و بێ هیچ به‌ربه‌ستێك به كرده‌وه
ده‌رده‌هێرێن. هه‌ر ساڵه
8مارسیش
جێژن ده‌گرین و رۆژیكی دواتر له هه‌موو ماڵپه‌ر و وێبلاگه‌كاندا تانیا
قسه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ژنان رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان به‌ڵام له
لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌ته‌كانی رژیمه‌وه به‌ریان پێگیراو و سه‌ركووب
كران و چه‌ند چالاكی ژنان بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌ته‌كان بانگ كراون و
زۆر شتی دووباره و چه‌ن باره‌كراوه راده‌گه‌یندرێت نموونه‌یه‌كی دیك
رۆژی
25نوامبر
كه رۆژی به‌ره‌نگاری دژ به تووندووتیژیه و خوشكانی پیرابال له
وڵاتی دۆمێنیكه‌ن بوون به قوربانی له پیناو وه‌ستانه‌وه دژ به
تووند‌و تیژی دژ به ژنان. بۆ نموونه له وڵاتیكی وه‌ك عێراق و
به‌تایبه‌ت باشووری كوردستان له‌م رۆژه‌ش دا، هه‌موو ساڵێك كۆر و
سمینار‌و و راگه‌یاندن له لایه‌ن رێكخراوه و ناوه‌نده‌كانی پارێزگاری
له‌مافی ژنان به‌ریوه‌ده‌چێت و له چونیه‌تی و شێوه‌ی كوشتن و
تووندوتیژی دژ به ژنان باس و لێكۆلینه‌وه ده‌كرێت و رۆژێك و رۆژانێكی
دواتریش رۆژنامه و شاهیدحاڵه‌كان باس له كوشتن نامووسی، سووتاندن و
خۆكوژی ژنان و رێژه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌یان ده‌كات و ئه‌م هه‌واڵانه به
راده‌یه‌ك دووپات بوونه‌ته‌وه كه كه خوێنه‌ر بێ سرنج‌دان و ووروژانی
هه‌ست به‌سه‌ریاندا تێپه‌رده‌بێت و به دوای ركابه‌ری سیاسی لایه‌نه
جیاوازه‌كان و تومه‌تباركردنی لایه‌نب به‌رانبه‌ر به گه‌نده‌ڵی و
خیانه‌ت و ....، نرخی كالا و شوقه‌و به‌شی شێعری خۆشه‌ویستی و فاڵ و
به‌ختی رۆژانه‌دا ده‌گه‌رێت، راسته ئه‌مانه‌ش پیویسته. له‌م نێوه‌شدا
ژنانیش پاش رۆژی
8مارس
و
25نوامبر
و رۆژه هاوشێوه‌كانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چوار چێوه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی
خۆی. چوونكه ژیانی رۆژانه‌ی كه پێكهاتووه له كاری نێوماڵ و
ئاماده‌كردنی خواردن بۆ منداڵ و مێرد و دابین كردنی خۆشی و ئاسایش
بۆیان‌و حتا ئه‌گه‌ر ژنیش خۆی پیشه‌یه‌كی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبێت و له
باری ئابوورییه‌وه یارمه‌تیده‌ری بژیوی ژیان بێت. ئه‌وان هوشیارانه
گرنگی به خستنه ژێر پرسیار شێوه‌ی ژیانیان ناده‌ن و له‌دنیایه‌ك كه
زۆر ساده و ساكار ده‌یناسن ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن و كونجی ماڵ به
جێگایه‌كی ئه‌من و ئه‌مان بۆ خۆیان ده‌زان. له باشووری كوردستان یاسای
فره‌ژنی په‌سه‌ند ده‌كریت و له راستیدا كۆیله‌بوونی ژن
راده‌گه‌یه‌ندرێت، و ته‌نیا له راگه‌یاندن و میدیاكان ره‌خنه‌ی
چالاكه‌وانان ده‌بیستین و دوای ماوه‌یه‌كی كورت بێده‌نگی لێ ده‌كرێت.
وه‌ك رۆژ روونه كه
8مارس
و رۆژه هاوشێوه‌كانی نه‌یتوانیوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسی ژن دابنێت و
وه‌ك ئینسانێك له‌به‌رچاو بگیردرێت نه‌وك ره‌گه‌ز. له كۆتاییدا
ده‌توانم بڵێم كه ته‌نیا به رێزگرتن و جێژن گرتن و ره‌خنه و قسه
كردن له كێشه‌كان توانایی هیچ ئاڵوگۆرێكمان نابێت و تا كاتێك كه
هه‌ول
بۆ چاره‌سه‌ری گونجاو و یه‌كجاره‌كی نه‌ده‌ین، تانانه‌ت ئه‌گه‌ر
قوربانی زۆریشی لێبكه‌وێته‌وه.
|