|
وته‌ی ڕۆژ
2010-01-25
كۆماری ئیسلامی له
22ی
رێبه‌ندان تۆقاوه
تا له
22ی
رێبه‌ندان نیزیك ده‌بینه‌وه، ترس و نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری
ئیسلامی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. به پێی خسڵه‌ت و چییه‌تی كۆماری ئیسلامی و
به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌رچاوتر له جاران، ده‌ركردنی حوكمی ئیعدام،
گرتن و زیندانی كردن، هه‌ڕه‌شه كردن له خه‌ڵك و به گشتی هه‌وڵدان بۆ
به‌رگری كردن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرینی خه‌ڵك له
22ی
رێبه‌نداندا، زیادی كردووه. كۆماری ئیسلامی هه‌موو توانا و وزه‌ی خۆی
ته‌رخان كردووه بۆ سه‌ركوت و، دام و ده‌زگاكانی سه‌ركوتی له هه‌میشه
زیاتر له دژی خه‌ڵك وه‌گه‌ڕ خستووه، له هه‌مان كاتدا چه‌شنێك له
شله‌ژان و نیگه‌رانیش به سیمای ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌دی ده‌كرێت و ره‌فتاره
هه‌نووكه‌ییه‌كانی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ترسه‌ن.
ئه‌زموونی بۆنه‌كانی رابردوو و به تایبه‌تی رووداوه‌كانی رۆژی عاشورا،
په‌یامێكی گه‌وره‌یان بۆ سیستمی سیاسی ئێران پێ بووه، و پایه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی وه‌له‌رزین خستووه و ریزشی له ناو سیستمی سیاسی‌دا
زیاتر له هه‌میشه لێ كه‌وتۆته‌وه. ئێستا و هه‌ر پاش رووداوه‌كانی رۆژی
عاشورا، رژیم خۆی بۆ به‌رگری كردن له ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خه‌ڵك له
22ی
رێبه‌نداندا ئاماده ده‌كات و به مۆحارب (دژه خودا) ناوزه‌د كردنی
نارازییانی ده‌ستگیر كرا‌و، ده‌ركردنی ده‌یان حوكمی ئیعدام و زیندانی چه‌ند
ساڵه و هه‌ڕه‌شه كردنی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ، هه‌وڵه‌كانی بۆ دروست
كردن فه‌زای روعب و وه‌حشه‌ت له ناو خه‌ڵكدا به پێی خه‌سڵه‌تێكی
هه‌میشه‌یی و به‌ڵام ئه‌م جاره زیاتر له هه‌میشه خستۆته گه‌ڕ.
خاڵی جێگای سه‌ره‌نج لێره‌دایه كه ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان و ئێستاش
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی، هه‌رگیز توانای ده‌رك پێ كردنی ئه‌م
راستییه‌یان نییه كه ئیتر خه‌ڵك له ئێران به چه‌ند قات له پێش
زه‌رفییه‌ته‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌نگاو ده‌نێن و هیچ چه‌شنه
سه‌ركوت و درنده بوونێك تیماری ده‌ردیان ناكات.
22ی
رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ده‌توانێ وه‌ك گه‌وره‌ترین رێفراندۆمی سه‌راسه‌ری له
ئێران، جارێكی تر نه‌بوونی مه‌شروعیه‌تی سیستمی سیاسی ئێران بسه‌لمێنێت و
جارێكی تر سه‌لماندنی كه خه‌ڵكی ئێران تا گه‌یشتن به خواست و داوا
به‌رحه‌قه‌كانیان ماندوونه‌ناسانه درێژه به‌م رێگایه ده‌دن و هاوار بۆ
مافه‌كانیان ده‌كه‌ن. ره‌فتاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم
له ئاراسته‌ی به‌رگرتن به حه‌ماسه‌یه‌كی تری خه‌ڵكی ئێران و بۆ ئه‌م
كاره‌ش سڵ له هیچ له ره‌فتارێك ناكه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا گرینگ و به‌رچاوه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك چ
22ی
رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ بێت و چ هه‌ر بۆنه‌یه‌كی دیكه بێت، له فهرسهتێك
ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به سیستمی سیاسی له
ئێران‌دا ده‌رببڕن و خه‌ڵك به په‌ی بردن به توانا و پتانسیه‌له‌كانی
كۆده‌نگی و یهكریزبوونیان و هاوار كردن بۆ خواسته‌كانیان ئیتر و هه‌ر سات
له ئاراسته‌ی هه‌ده‌فه‌كانیان دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن و تا به‌و خواستانهشیان
نه‌گه‌ن، بێ ده‌نگ نابن.
|