|
ڕێبەندان!
عەلی
ئاشناگەر
دایکی نیشتیمان
پرچی سپی
لەبەر ئاگری سۆبەکەیدا
دانیشتبو
بۆ ڕۆڵەکانی ئاوا ئەدوا:
ڕۆڵەکانم
ساردو سڕە
بەستەڵەکە
ڕێبەندانە!
تیشکی خۆرم لێتان دەوێ!
بڕۆن بەڵام لەبیرتان بێ
ڕێگا پڕ لە بۆسەی
دێوەزمەی دوژمن
نەکا لە بیرتان چێ
سەختی ڕێگا
دوژمن فریوتان دا
بڕۆن هرکام بە یەک لادا!
ڕێبەندانە!
خوشک و براکانتان وا لە زیندانە!
نەکا خەو زاڵ بێت بە سەرتانا!
ماڵەکانمان سارد و سڕە!
ئاورگەکانمان بێ ئاگرە!
بێ دەنگیە
هەمو شۆێنێ کپ و کڕە!
هەستن بڕۆن
تیشکی خۆرم لێتان دەوێ!
بڕۆن بۆمی بێنن!
با هەمو شۆێنێک پڕ بێ لە تیشک
ڕێگرانی ڕێگامان
دەرچن لە سەر ڕێمان!
ئای ڕێبەندانە، ڕێبەندانە
تیشکی خۆرم لێتان دەوێ!
بڕۆن!
بەڵام لە بیرتان بێ سەختی ڕێگا
هەڵە نەکەن!
بڕۆن هەرکام بە یەک لادا!
|