|
وته‌ی ڕۆژ
2010-02-03
22ی
رێبه‌ندان ده‌رفه‌تێكی مێژوویی و هه‌ستیار
ده‌رفه‌تێكی مێژوویی و هه‌ستیار له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی
كۆمه‌ڵگادایه. ده‌رفه‌تێك كه ده‌توانێ زۆر له هاوكێشه سیاسییه‌كانی
بگۆڕێت‌و ده‌توانێ قورسایی هێز و كاریگه‌ربوونی هه‌ر یه‌ك له لایه‌نه‌كانی
به‌شدار له‌م زۆرانبازییه دیاری بكات. سیستمی سیاسیی سه‌ره‌ڕۆ به باشی
هه‌ست به‌م واقعییه‌ته ده‌كات و به درێژایی ئه‌م چه‌ند هه‌فته هه‌موو
هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ تۆقاندن و ترساندنی جه‌ماوه‌ر له ئاراسته‌ی به‌شداری
نه‌كردن له‌م ده‌رفه‌ته خستۆته گه‌ڕ. پیۆیسته بزووتنه‌وه‌ی
دیموكراسیخوازی كۆمه‌ڵگاش په‌ی به هه‌ستیاربوون و گرنگ بوونی ئه‌م رۆژه
ببات، پێویست هه‌موو هێز و پتانسیه‌لی خۆی له‌م رۆژه‌دا ئازاد بكات و له
رێفراندۆمێكی رانه‌گه‌یه‌ندراودا خواستی نه‌ویستنی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی
فه‌قیه و ده‌سه‌ڵاتی ئیدئۆلۆژیكی ئیسلامی ئێران به‌رز بكاته‌وه. راسته
ئه‌م رۆژه و ئه‌م ده‌رفه‌ته، واته
22ی
رێبه‌ندان، ناتوانێ كاری كۆماری ئیسلامی یه‌كسه‌ره بكات و كۆمه‌ڵگا له
دێوه‌زمه‌ی ئیستبداد رزگار بكات، به‌ڵام به‌شداری به‌رفراوان و چالاكانه
به دروشم و داواكاری تایبه‌ت ده‌توانێ زه‌میینه‌كانی خه‌بات له رۆژه‌كانی
داهاتوو خۆشتر بكات و پرۆسه‌ی له گۆڕنانی سه‌ه‌ره‌ڕۆیی و ئیستبداد خێراتر
بكات.
هیچ گوزینه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا نه‌ماوه و خه‌ڵكی نارازی ناچاران
درێژه به خه‌بات و تێكۆشان به شێوه‌یه‌كی شێلگیرانه‌تر و جیدی‌تر بده‌ن،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی بیر له ئیسراحه‌ت و حه‌وانه‌وه‌یه‌كی
كاتی بۆ سه‌ركوتێكی ته‌واو ره‌ها له كۆمه‌ڵگا ده‌كاته‌وه‌و له ئه‌گه‌ری
بێده‌نگی بوونی خه‌ڵك له كۆمه‌ڵگا، سیستمی سیاسیی حاكم دڕندانه‌تر له‌هه‌ر
سه‌رده‌مێك پراكتیزه‌ی ملهوڕی و ئیستبداد ده‌كات
.
هاتنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر شه‌قام و دروشم‌دان له دژی سیستمی دیكتاتۆر له رۆژی
22ی
رێبه‌ندان، كۆماری ئیسلامی تۆقاندووه و چاوخشاندنێكی خێرا به‌سه‌ر
رۆژنامه و ماڵپه‌ڕ ئینترنێتیه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌باشی ئه‌م بابه‌ته
ئاشكرا ده‌كات. كۆماری ئیسلامی به باشی ده‌زانێت كه له
22ی
رێبه‌ندان ناتوانێ وه‌ك جاران سه‌ركوت بكات و خه‌ڵك ئاسانتر ده‌توانن له
ده‌وری یه‌ك كۆببنه‌وه. به‌شێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ئه‌مڕۆكه له
لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌گیرێت، له‌م
ئاراسته‌دایه. بۆ وێنه به سه‌دان كه‌س له‌م ماوه‌دا ده‌ستگیر كراون و
كۆماری ئیسلامی پێی وایه كه به‌شێك له ئینێرژی و توانا مرۆییه‌كانی ئه‌م
ئیعترازاته‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و چیتر كه‌سێك بۆ رێكخستن و مانه‌وه‌ی
خه‌ڵك له شه‌قامه‌كاندا نه‌ماوه. یان ئه‌وه‌ی كه له دوێنێوه هێزێكی
گه‌وره‌ی پۆشته‌وپه‌رداخی گاردی تایبه‌تی له شه‌قامه‌كانی تاران خه‌ریكی
گشت لێدان و سوڕانه‌وه‌ن و ده‌یانهه‌وێ به‌م ره‌فتارانه خه‌ڵك مه‌رعوب
بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه باش ده‌زانن له‌م رۆژه‌دا و له‌به‌رچاوی سه‌دان
هه‌واڵنێری خارجی كه بانگهێشت كراون، ناتوانن پرۆژه‌ی سه‌ركوت به‌كرده‌وه
ده‌ربهێنن.
22ی
به‌همه‌ن ده‌توانێ گۆڕه‌پانێكی هه‌ستیار بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی هێزه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران بێت. له ئه‌گه‌ری به‌شداری چالاكانه‌ی
ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی كه به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز
ناوبانگی ده‌ركردووه، ئه‌م بزووتنه‌وه بیمه ده‌بێت و ده‌توانێ چالاكی و
هه‌ڵسوورانی رۆژه‌كانی ئاینده ئاسانتر بكات. به‌شداری چالاكانه‌ی زۆرترینی
خه‌ڵك له
22ی
به‌همه‌ن ده‌توانێ پارێزه‌رێكی به ئه‌مه‌ك بۆ
8
مانگ خه‌باتی به‌رده‌وام و سه‌دان شه‌هیدی ئه‌م
8
مانگه بێت.
سیستمی سیاسیی ئێران لاوازتر له‌وه‌یه كه بتوانێ كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ
رابردوو بگێڕێته‌وه و بێ گومان ئازادیخوازی و دیموكراسیخوازی وه‌ك براوه‌ی
ئه‌م گۆڕه‌پانه دێته ده‌ره‌وه.
|