|
بزوتنته‌وه جه‌ماوه‌ریکان و چاویلکه لێڵه‌که‌ی کاک سه‌لاح مازوچی!
سورێن مه‌ریوانی
له‌م رۆژانه‌دا کاک سه‌لاحی مازوچی له وتووێژێکدا له گه‌ڵ
رێنێسانس نیوز
و به دوای ئه‌ویشدا حیزبی کمۆنیستی ئێران له‌راگه‌یانده‌نیکدا هه‌لوێستی
خۆییان له به‌رابه‌ر بزووتنوه‌ی سه‌وز و جه‌ماوه‌ری له ئێران ده‌ر بری.
ته‌وه‌ری وتووێژه‌که‌ی کاک سه‌لاح له سه‌ر دوو میحوه‌ر ئه‌ساسی
ده‌سورایه‌وه یه‌که‌م هه‌ڵوێستی ئه‌وان له حاست بزووتنه‌وه
جه‌ماوه‌ریه‌کانی ئه‌مدوایینه له ئێران و دووه‌م که نووکی تێژی
هێرشه‌که‌ی کاک سه‌لاحی له وتووێژه‌کیدا بۆ خۆی راکێشابوو حیزب و
رێکخراوه سیاسیه‌کان له کوردستان بون. کاکسه‌لاح له وتووێژه‌که‌یدا
چاویلکه‌یک له چاویی دا‌نێت که زۆر لێڵه‌و بوته هۆی ئه‌وه‌ی که کاک
سه‌لاح زۆتر له
20
میتر ئه‌ولاتر نه‌بینێت، هه‌تا ئه‌و راستی و ئال‌و گۆرانه‌ی نێو کۆمه‌ڵگا
ئه‌جۆره‌ی که هه‌ن نه‌بینێت و ته‌نها له مه‌یدانی دیدی ئه‌و چاویلکه
لێڵه‌دا رووداوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا هه‌ڵ سه‌نگێنێت..! هه‌رچه‌ند سه‌رو بنی
راگیانده‌نه‌کی حیزبی کمۆنیستی ئیران و وتوێژه‌کی کاک سه‌لاح مازوچی له
یه‌که سه‌رچاوه ئاوییان ده‌خوارده‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌رو بنی بابته‌کییان
زۆر روون نه‌بوو به‌لام دیاربوو ئه‌وان به‌جێگای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
روداواکانی ئه‌مدواییانه له ئێران و ده‌ورو نه‌قشی ئه‌و روداوانه له
سه‌ربزووتنه‌وی کوردستان بده‌نه به‌ر باسوو لێ کۆلینه‌وه، به داخه‌وه
به‌شی هه‌ره زۆری هێزه‌که‌ی خۆییان له‌و وتووێژ و راگه‌یندنه‌دا
خستووه‌ته سه‌ر بێ حۆرمه‌تی کردن به هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان،
به‌تایبه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی که به‌دروستی هه‌ڵوێستی روون و ئاشکرای خۆێیان
له سه‌ر رووداوه‌کان و بزووتنه‌وه جه‌ماریه‌کانی ئه‌مدووییانه له ئێران
بێ رارایی و به شه‌هامه‌ته‌وه ده‌ر ده‌برن لایانه چاک و خرابه‌کانی
هه‌ڵده‌سه‌نجێن و قازانه‌جه‌کانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوره‌ی له‌ئێران به
گشتی و له کوردستان به‌تایبه‌ت ده‌دنه به‌ر باس و لێدوان. له‌م نێوه‌دا
هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زحمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و به‌تایبه‌ت
به‌رێز عه‌بدۆلا مۆهته‌دی ره‌وتێکی نوێ به تێبینیکی نوێ و واقێع
بینانه‌وه ده‌روانێته بزووتنه‌وه جه‌ماورییه‌کان، ده‌یاداته بار باس و
لێدوان و هه‌لسه‌نگاندی واقێعی و هه‌و‌ڵ ده‌دات ئاسوێکی روون و گه‌ش له
جه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه جه‌مارییه‌کانی ئه‌م دوییانه له ئێران بخاته پێش
چاوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و قامک بخاته سه‌ر لایه‌نه مۆثبه‌ت و
مه‌نفیه‌کانی بزوتنه‌وی نوێ له ئێران له حاست بزووتنه‌وی خڵکی کورد له
کوردستان به گشتی و حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کان له کوردستان به‌تایبه‌ت
و هه‌روه‌ها قازانجی بزووتنه‌وی خه‌ڵکی کوردستان له په‌ره‌سندنی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌دا و گرینگتر له هه‌مووان ئه‌رکه‌کانی خه‌لکی کوردستان به
گشتی و حیزب‌و رێک خراوه سیاسیه‌کان به‌تایبه‌ت له حاست ئه‌م
بزووتنه‌وه‌ێدا..
بزووتنه‌وێک که ناوی بزووتنوه‌ی سه‌وزی به‌خۆیه‌وه گرتوه به‌دواوی
هه‌لبژاردنه‌کانی جۆزه‌ردانی ساڵی
1388
هه‌ته‌وییدا به‌تایبه‌ت بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به هه‌ڵبژاردنه‌کان
ده‌ستی پێ کرد، زۆر زوو له کۆنترۆلێ ئیسلاح ته‌لبانی ده‌وڵه‌تی ده‌رچوو و
بوو به بزووتنه‌وه‌ێکی جه‌ماوه‌ری به‌رین که ره‌نگ و بۆی بزووتنه‌ویکی
جه‌ماوه‌ری، پێشکه‌وتو و دیمۆکراسی خوازیی تێدا ده‌بینرا و ده‌بینرێت. ئه‌م
بزووتنه‌ویه، بزووتنه‌ویکه که له ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی‌دا
که‌م وینه‌یه که کۆڵه‌که‌کانی کۆماری ئیسلامی له بن چینه هه‌ژاندوه،
هه‌ژاندنێک که ئه‌م کۆڵه‌کانه‌ی به مناره جۆنبانی ته‌بدیل کردوه
سه‌قامگیربوونیان مه‌حاڵه. ئه‌م بزووتنه‌وه به شاهیدی خۆدی کاک سه‌لاح و
حیزبی کمۆنیستی ئیران زۆر زوو له چواور چیوه‌ی دخوازیه‌کانه‌ی ئه‌وانه‌ه‌ی
که کاک سه‌لاح پێان ده‌ڵیت ئه‌وان ئۆپسیۆن نین ده‌رچوو و توانی ره‌نگ و
بۆی بزووتنه‌وه‌یکی دیمۆکراسی خواز و رادیکاڵ به خۆیه‌وه بگریت.
من له بروایه‌دام که ئه‌م بزووتنه جه‌ماوریه له لاێکه‌وه ئه‌و
قیراناننه‌ی که کۆماری ئیسلامیی له گێژاوی خۆیدا ده پله‌کانده‌وه
وه‌کوو قیرانی ئابوور، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی نێونه‌توایه‌تی و
به‌تایبه‌ت قیرانی پیتاندنی ئۆران‌یۆم که حه‌تا پێش بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوریی ئه‌م دوییانه هه‌موو فاکتۆره‌کان ئه‌وه‌یان نیشان ده‌دا که
رژیم له‌م گێژاوه‌دا رێگای ده‌رچوونی بۆ نه‌ماته‌وه چی دیکه ته‌وانایی
کۆنترۆڵ و ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگا و حکومه‌ته‌کی خۆیشی نه‌ماوه، به‌تایبه‌ت له
حاست نێو ده‌وڵه‌تیوه ته‌نها به کات کۆشتن کات ده‌باته‌سه‌ر، قووڵتر و
به‌رینتر کرده‌وه. له لاێکی دیکه‌یشه‌وه ئه‌م بزووتنه جه‌ماوه‌ریه
هه‌لێک بوو بۆ لافاویی په‌نگ خواردوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران بۆ هاتنه
مه‌یدا وه ده‌ربرینی ناره‌زایتی ده‌ییان ساڵه‌ی خۆییان له به‌رانبه‌ری
سه‌رکوب و کۆشتاری ئه‌وان له لاییان دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامیه‌وه.
ئه‌گه‌ر خۆمانی لێ گێل نه‌که‌ین یا وه‌کوو کاک سه‌لاح مازوچی له حاست
روداوه‌کان چاویلکه‌یکی دیکه نه‌که‌ینه چاومان بۆمان ده‌رده‌که‌وی که
ئه‌م بزووتنه‌نوه زۆر زوو توانیی ته‌نیا له چوار چیوه‌ی بزوتنه‌ویکی
سه‌رفی ئیسلاح خوازیدا نه مێنێته‌وه و داخوازه‌کان و درۆشمه‌کنیان تا
سنووری مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی، مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر ببوو به درۆشمی هه‌ر
رۆژه‌ی خۆپیشانده‌ران.. ته‌نانه‌ت ئه‌گر ئمبشه‌یشی له جێگای خۆی دابنێین
درۆشم و دخوازیه‌کانی وه‌کوو ئازادی زیندانیانی سیاسی، درۆشمی دیفاع له
ئازادی و دیمۆکراسی خوازی، مه‌حکووم کردنی سه‌رکوب ئیعدام، درۆشمی ئازادی
حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کان، دیفاع له‌مافی نه‌ته‌وه‌کان و مافی مرۆڤ وه
له‌هه‌موو ئه‌مانه به‌ر چاوتر و به هێزتر هاتنه مه‌یدانی ژنان بۆ به‌دست
هێنانی مافه‌کانیان، مۆتالباتێکن که هه‌ر ئینسانیک تۆزقالێک واقێع بین و
باوری به‌دیمۆکراسی مافی مرۆڤ بێت، ده‌بێت پشتیبانی خۆی له‌م داخوازه‌نه
ده‌ر برێت. من نازانم تاکه‌ی هیندێک که‌س و حیزب و لاینی سیاسی هێشتا هه‌ر
له ئه‌شکه‌وتی ئه‌سحابی سه‌حاف ده‌مێننه‌وه و پێان وایه که هه‌ر ئه‌وان
ده‌بێت دروشمی دیمۆکراسی خوازی به‌رابه‌ری ته‌له‌بی بده‌ن که‌سی دیکه بۆی
نیه دیفاع له مافه‌کانی خه‌ڵک بکات و ئه‌گر بیشکات چوون له‌لایان
ئه‌وانه‌وه نه‌درواه دابین کردنی هه‌رچه‌شنه ئازادی داخوازیک که
بتوانیت ژیانی خه‌ڵک باشتر بکات دروست و روا نیه...
به‌شی دووه‌می ته‌وری وتووێژرکه‌ی کاک سه‌لاح هێرش کردنه سه‌ر حیزب و
رێکخراوه سیاسیه‌کان له کوردستان ده‌گرێت به‌ر که له‌وێدا کاک سه‌لاح بێ
هیچ گۆنه ئیحساسی مه‌سوولیه‌تێک ئه‌وان به جریانهاێک دا‌نێت که هیچ پێگه
و نفوزێکیان له نێو کۆمه‌ڵگادا نیه و هیچ ته‌کانێک نه‌توانن به کۆمه‌ڵگا
بده‌ن. کاک سه‌لاح ده‌ڵێت "
ئێمه نه‌هاتنى هیچ هێزێک ناکه‌ینه پێشمه‌رج بۆ هاوکاری و پڕۆژه‌یه‌کى
هاوبه‌ش، ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته‌وه سه‌رئه‌وه‌ى که ئه‌و پڕۆژه‌یه تاچه‌ند
یارمه‌تی‌ده‌ر ده‌بێ بۆ کۆکردنه‌وه‌ى وزه و تواناکانى بزووتنه‌وه‌ى سیاسىی
کوردستان و به‌کارهێنانیان له‌دژى کۆمارى ئیسلامى. به‌ڵام ئه‌وه‌شمان
نه‌شاردۆته‌وه که هه‌رکه‌س هات و ئۆردوگایه‌کى لێدا و که‌ناڵێکى
ته‌له‌فزیۆنى قوتکرده‌وه و هێزى چه‌کدارى له ده‌ورى خۆى کۆکرده‌وه
ئه‌وه به‌و مانایه نییه له ناوخۆى ئێران‌دا پێگه و ڕیشه‌یه‌کى
کۆمه‌ڵایه‌تیى هه‌بێت. ئێستا زۆر لایه‌ن به‌ناوى هێزى سیاسییه‌وه خۆیان
ده‌ناسێنن به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌کانیان هیچ ته‌کانێک به کۆمه‌ڵگه ناده‌ن و
خه‌ڵکیش گوێیان لێ ناگرێت. له هه‌مان کاتدا ئه‌و هێزانه دروشمى به‌ره
به‌رز ده‌که‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێ قورسایى خۆیان بنوێنن. خه‌ڵک ده‌توانێ
قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر سه‌نگ و قورسایى ئه‌و هێزانه بکات و ده‌رى بخات کام هێز
ڕیشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیى هه‌یه و کام هێزیش ته‌نها خۆى به ئۆردوگایه‌که‌وه
به‌ستۆته‌وه. ئه‌و هێزانه زۆرجار بۆخۆشیان ده‌ڵێن "ئێمه هێزێکین
دوورخراوه‌ین"، له کاتێکدا ئێمه قه‌ت پێمان وانییه، پێمان وایه هێزى
سه‌ره‌کیى کۆمه‌ڵه له کوردستانى ئێرانه نه‌ک زڕگوێز."
وادیاره کاک سه‌لاح نایه‌ویت به گه‌ردی به‌حثی واقێعیدا له سه‌ر حیزب و
رێکخراوه سیاسیه‌کان و و ده‌ور و نه‌قشی ئه‌وان له گۆمه‌ڵگادا و سه‌رهه‌ڵ
دان و پێک هانتنی حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کان له کات و زمانی جۆراو جۆردا
بچێت. کاک سه‌لاح خۆی وه‌کوو قازایی دیوانی عالی دادگاکان دا‌نێت و ده‌ور و
نه‌قش، پیگه و ریشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ دیاری ده‌کات....
من پیموایه کاک سه‌لاح زۆر باش ده‌زانێت که ئه‌وه‌ی به‌رێزیان باسی
ده‌کات نه‌توانێت روانگایکی واقێعی و تێ روانینێکی سیاسی صادقانه و بێ
غه‌رز له حاست حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کان له کوردستان بێت که کاک
سه‌لاح ئه‌وپه‌ری که‌م لۆتفی له‌م رابیته‌دا ده‌رحه‌ق به‌وان له خۆی نیشان
ده‌دات.
ئه‌وه‌له‌ن رووداو و ئالوگۆره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیان، بزوتنه‌و
جه‌ماوه‌ریه‌کان یا به واته‌ێکتر شۆرشه‌کان، شه‌رایه‌تی ژیان و نابرابری
له کۆمه‌ڵگادا، شه‌ر و سه‌رکۆت و ده‌یان فاکتۆری دیکه ده‌تواننن له هه‌ر
هه‌ل و مه‌رجێکی سیاسی‌دا ده‌یان حیزب و رێکخراوی سیاسی و کۆمه‌ڵایتی پێک
بێن که که زۆربه‌یان له ماوێکی زۆر کۆرتدا ده بن به جه‌ریانێکی
به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی.
دووه‌م ئه‌وه‌ی: که به‌ڵی وایه خه‌ڵک دتوانن له سه‌ر سه‌نگ و قۆرسایی ئه
هێزانه قه‌زاوه‌ت بکه‌ن و رێشه‌و پێگه‌ی هێزه سیاسیه‌کان ده‌ربخه‌ن.
به‌ڵام جێگای پرسیار ئه‌وه‌یه که کا سه‌لاح هێشتا تا ئیستایش بۆ ی ده‌ر
نه‌کوتوه که خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه ده‌ییان ساڵه پێگه‌و رێشه‌ی حیزبی
کمۆنیشتی ئێرانیان چ له کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی و چ له کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری به‌تایبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندوه و قۆرسایی ئه‌و حیزبه‌ییان
20
میتر دوورتر له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیه‌که‌ی ئه حیزبه له زه‌رگوێز دوورتر
نابینن.
سێه‌م ئه‌وه‌ێه: که به‌روای من واده‌ر ده‌که‌وێت که‌کاک سه‌لاح خۆی که
له‌نێو کۆمه‌ڵگادا نیه هیچ نایچی ئه‌وێت به جاویلکه‌یکی روونه‌وه
شه‌فافه‌وه چاو له کۆمه‌ڵگا و رووداوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا بکات، ته‌نانه‌ت
ناێوێت هه‌وال و زانیاریه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا ئه‌جۆره که‌هه‌ن ببینێت و
ببیسێت. کاک سه‌لاح باش ده‌زانێت که ئه‌مرۆکانه له کوردستان خه‌بات و
به‌ر به‌ره‌کانێی خه‌ڵکی کوردستان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی، زیندان،
ئیعدامی لاوان و ژنان، ئه‌دامان و لایه‌نگران، دۆستان و پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه له وانه ئیحسانی فه‌تاحیان ده‌ییان شه‌هیدی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه و
حیزب ریكخراوه‌کانی دیکه، دروشم و داخوازه‌کانی خه‌ڵک له کوردستان،
دروشم و خه‌تی و رێنوێنی کام حیزبی تێدا ده‌بینرێت که به شاهیدی خۆدی که
سه‌لاح ساڵانی رابردوو به‌شی هه‌ره زۆری تێک هه‌ڵچوونه‌کان و
خۆپیشاندانه‌کانه‌کانی خه‌ڵک بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان. .. له
کوردستان به کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی ئیرانه‌وه چ له‌ییان
کۆمه‌ڵگاوه چ له‌لاییان رژیمی کۆماری ئیسلانیه‌وه نیسبه‌ت دراوه. کا
سه‌لاح هه‌روه‌ها ئاماژه به ئۆردوگا و پێشمه‌رگاێتی ده‌کات ده‌ڵیت "
هه‌رکه‌س هات و ئۆردوگایه‌کى لێدا و که‌ناڵێکى ته‌له‌فزیۆنى قوتکرده‌وه و
هێزى چه‌کدارى له ده‌ورى خۆى کۆکرده‌وه ئه‌وه به‌و مانایه نییه له
ناوخۆى ئێران‌دا پێگه و ڕیشه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تیى هه‌بێت." ئه‌وه‌ڵه‌ن پێم
وابێ که‌س نیه له کوردستان که نه‌زانێت که هێچ حیزب و جه‌ره‌یانێک به
قه‌د حیزب کمۆنیست بێ پێگه‌ی کۆمه‌ڵایتی بێت و دڵی به ئۆردوگا نشینی خۆش
نه‌بێت. ده‌ر ثانی سۆنه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی له کوردستان سۆنه‌تێکی پیرۆز و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که مێژووی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به هه‌موو
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیوه بێ ده‌ورو نه‌قشی پێشمه‌رگه ناکرێت
ته‌عریف بکرێت. و له پاڵ ئه‌مه‌یشدا به براوی من به‌هه‌ر ئه‌ندازه‌ێک
لاوان، ژنان و خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش له کوردستان بێنه نێو رێزی
پێشمه‌رگایه‌تیوه به هه‌مان ئه‌ندازه‌یش راده‌ی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌و حیزب و جه‌رایانه‌ی ده‌سه‌لمێنێت که زۆرتر گه‌نجان و لاوانی و
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش له کوردستان رووی له‌ده‌که‌ن تا
خه‌باتی خۆێیان به شێوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی درێژه پێ بده‌ن..
کاک سه‌لاح له به‌شێکی دیکه له وتووێژه‌که‌یدا وه‌گه‌ر خستنی کاناڵه
ته‌له‌فزیۆنى به مانای خزمه‌تێکی به خه‌ڵک و و بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان، و فه‌رهنگی رادیکال و پێشکه‌وتو نازانێت که هیچ ده‌ور و
نه‌قشێکیان به‌دلیلی ئه‌وه‌ی
که
ته‌لفزیۆن و ئۆراگانی حیزبه‌کانی دیکه‌ن له کوردستان و کۆمه‌ڵگا نابێت.
به خۆشیه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشآنی کوردستانی ئێران توانی
به کار‌و کۆششێکی بێ وچانه‌وه ئه‌وه‌لێن کاناڵی ته‌له‌ویۆنی له
کۆردستانی رۆژهه‌ڵات( رۆژهه‌ڵات تی ڤی) وه‌گه‌ر بخات که کۆمه‌ڵگای
کوردستانی له ئێران به‌روه قۆناغیکی نوێ له شێوه‌ی خه‌باتی سیاسی و
فه‌رهه‌نگی پێشکه‌وتو و ئه‌مرۆیی، که له مێژووی خه‌باتی کوردستاندا تۆمار
ده‌کرێت وه پێش خست. ئه‌گه‌ر کاک سه‌لاح پێی وایه هێشتا ساڵه‌کانی کۆتایی
ده‌هه‌ی
50یه
ده‌بێت ئیمه برۆینه سه‌ر کێفه‌کانی شاهۆ،ئاربابا، قندیل و ئاوێر بانگ
بکه‌ین ئه‌وه هاتین، زۆر له هه‌ڵه‌دایه. کاک سه‌لاح ئه‌مرۆ عه‌سری
دیژیتال، ماهواره، ئینرتنێتی له‌یزێری،فیس‌بوک و ئیرتباتاتی دیژیتاڵی چه‌ند
چرکه‌ییه نه بانگ کردن له سه‌ر شاخه‌کان...!
جێگای ئاماژه‌یه که
کاتێک قسه‌کانی کاک سه‌لاح مازوچیم و به‌دواییشدا ئاگاداریه‌که‌ی حیزبی
کمۆنیستم له رابیته له گه‌ل بزووتنه‌وی سه‌وزدا و ئاخێزه‌کانی ئه‌م
دواییانه له ئێران خوێنده‌وه، بیره‌وه‌ریکم له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ
بیرکوته‌وه. ئه‌کات گۆردانی ئارێز له ژاوه‌رۆ له ئاوایی ژریژه چه‌ندین
بۆردێزل، لۆدر و چه‌ندین ده‌سگای دیگه‌ی جاده‌ساییان که له لاییان جهادی
سازندگیوه خریکه جاده‌کێشان بۆ ئه گۆندانه بوو سووتان که زۆربه‌ێان
هینی خه‌ڵک بوون و کارییان ده‌کرد.. خه‌ڵکی گۆنده‌کان ئه‌و ناچانه زۆرییان
پێ ناخؤش بوو چوون ده‌یان زانی که کێشانی ئه‌م جادانه بۆ ئه گۆندانه
ژیانی ئه‌وان باشتر ده‌کات. خه‌ڵک ده‌یان وت که گۆردانی ئارێز نه‌ده‌بوایی
ئه‌کاره‌ی بکردا‌یت بلام کاتێک له گه‌ڵ ده‌سته‌ی سازمانده‌ی ئه‌وکات و
هاورییانی گۆردانی ئارێز قسه‌یان ده‌کرد ئه‌یانوت جاده و به‌رق و ئاو
ئه‌گه‌ر جهادی سازه‌ندگی بێکێشێت دروست نیه ئێوه نابێت قه‌بوولی بکه‌ن...
هه‌ر ئه به‌چشنێکی دیکه له ناوچه‌ی مه‌ریوان دووپات بووه‌و هاورییان
گۆردان کاک فواد ده‌ییان ئه‌ویست مینێکی ده‌ست ساز بۆ ماشینێکی یه‌کێک له
بکرێه‌گیروانی رژیم دابنێێن له سه‌رد پردێک له ده‌ورو به‌ره‌کانی
ئاوایه‌کانی گاگل و شه‌رکه و.. بوو دابنێن من ئه‌کات داوام کرد که له
سه‌ر پرده‌کا داینه‌نێن چوون وقتی که‌سبو کاری خه‌ڵکه و ئه‌و پردیشه
شوێنی هاتوو چووی خه‌ڵکه و زۆر که‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌ر بێت‌و
ئه‌وپرده خراب بێت خه‌ڵک مۆشکیلیان بۆدێته پێش، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ر
ئه‌وجوابه‌یان دایه‌وه که چوون رژیم دروستی کردوه هیچ گرینگ نیه خراب
کردنی.. کاک سه‌لاحیش ئه‌یستا ئه‌ڵبه‌ته دوای تێپه‌رکردنی
20
سال تازه ئه‌و قسانه‌ی دووپات ده‌کاته‌وه که عه‌داڵه‌ت، ئازادی،
دیمۆکراسی، مافی نه‌ته‌وه‌کان، ئازادی زیندانیانی سیاسی به دلێلی ئه‌وه‌ی
کاک سه‌لاح نایڵێت، دروست نیین، خه‌ڵک نابێت قه‌بووڵی بکه‌ن.
به‌ڵێ کاک سه‌لاح و دوایی ده‌یان ساڵ له ئه‌شکوت دیته ده‌رێ و هێشتا هه‌ر
ئه‌و سیکانه‌ی رابردو له گیرفانیدایه‌و هێشتا ئاگاداری ئه‌وه نیه که
ده‌ییان رووداو و ئاڵوو گۆر به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا هاتووه ئه‌و سکانه
ده‌بێت له مووزه‌کان هه‌ڵ بگیرێن.!
کاک سه‌لاح گیان کۆمه‌ڵگاکان له حالی ئال‌و گۆردان، خه‌ڵک دینه مه‌یدان ،
راده‌په‌رن حیزب و رێکخراوه‌ی خۆییان پێک دینن، نه‌سڵی نوێ نه‌سڵی کۆن
راده‌ماڵێت، بزوتنه‌وه و ئاخێزه‌کان په‌ره ده‌ستێنن، خه‌ڵک له کورستان
چاوه‌روانی به‌رێکی به‌هێز له هه‌موو حیزب و رێکخراوه سیاسی و
جه‌ماوه‌ریه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کان له کوردستانن تا خه‌بات و
به‌ربه‌رکانێی خۆیان له به‌رابه‌ری کۆماری ئیسلامی‌دا یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک
به‌هێزتر بکه‌ن و به‌م جۆره هموو شار، گۆند، شه‌قم و کۆڵانێک له کوردستان
بکه‌نه مه‌یدانی خه‌بات و به‌ر به‌رکانێ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و
کۆماری ئیسلامی... جا ئه‌گه‌ر به‌رێزتان ده‌توانن یارمه‌تی ده‌رێکی به‌هێز
بن بۆ پێکهێنانی ئه‌و به‌ره به‌هێزه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌نگاو
هه‌ڵ بگرن چوون ده‌توانن خزمه‌تێکی گه‌وره به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له
کوردستان بکه‌ن.
به هیوای کوردستانێکی ئازاد و سه‌ر به خۆ که له‌وێدا شانسی به‌رابه‌ر و
مۆشته‌ره‌ک بۆ هموو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دابین بکرێت.
|