|
وته‌ی ڕۆژ
2010-02-06
كارنامه‌ی
30
ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له تێڕوانێكی خێرادا
دادستانی گشنیی ئێران له لێدوانێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر كارنامه‌ی
30
ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی و له وڵام به پرسیارێك سه‌باره‌ت به
ده‌سكه‌وته‌كانی
3
ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی ده‌ڵێت كه به‌حه‌مدی خودا له ماوه‌ی
ئه‌م
30
ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریدا، ئیسلامی راسته‌قینه به‌جیهان ناسراوه و
نه‌هادینه كراوه. موحسینی ئێژه‌یی دادستانی گشتی ئێران له وتووێژێكدا
له گه‌ڵ هه‌واڵنێری ئیلنا له درێژه‌ی وڵام به‌و پرسیاره‌دا ده‌ڵێت: "له‌م
سی ساڵه‌ی دوای شۆڕش، ئیسلامی راسته‌قینه جێگیربووه و ئاشكرابووه كه
سیستمی ئیسلامی وڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌می پێداویستی و خواسته‌كانی
مرۆڤایه‌تییه."
له راستیدا وڵامدانه‌وه به ئاخاوتن و قسه‌ی له‌و شێوه زۆر پێویست نییه
و وردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر هاكه‌زایی و سه‌رپێیانه له بارودۆخه سیاسی،
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌موو راستیه‌كان
به‌ده‌سته‌وه‌ده‌دات. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌گه‌ره‌كانی كارتێكردنی
چه‌واشه‌كاری له زه‌ینیه‌تی به‌شێك له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا،
خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت و خێرا نه‌ك بۆ كارنامه‌ی سی ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی،
به‌ڵكوو بۆ كارنامه‌ی ئه‌م
8
مانگه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ زۆر له راستییه‌كان به‌ده‌سته‌وه‌بدات.
به‌درێژایی ئه‌م
8
مانگه، وه‌ك نموونه‌یه‌كی زیندوو له چه‌شنی سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداری
سیستمی سیاسیی له ئێران، هارترین، دڕنده‌ترین‌و بێ به‌زه‌یانه‌ترین چه‌شنی
ده‌سه‌ڵاتداری له كۆمه‌ڵگای جیهان به‌نمایش ده‌رهات و كۆماری ئیسلامی
به‌چڕكردنه‌وه‌ی كرده‌وه دژه خه‌ڵكییه‌كانی رووی زۆربه‌ی دیكتاتۆره
ناسراوه‌كانی جیهانی سپی كرد.
سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی مرۆڤ واته مافی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین،
كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه و زۆر مافی دیكه له‌به‌رچاوی جیهان و له رێگه‌ی
میدیاوه پێشێلكرا و گرتن و كوشتنی شارۆمه‌ندان وه‌ك بابه‌تێكی ئاسایی بۆ
ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر به‌رده‌وام دووباره بۆته‌وه. ئه‌گه‌ر له ساڵه‌كانی
پێشووتر له رێگه‌ی درۆ و چه‌واشه‌كاری زۆر له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ
ده‌شاردرایه‌وه و ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س و كۆمه‌ڵگای جیهان به گومانه‌وه
له‌و راستیانه‌یان ده‌ڕوانی، ئه‌وا ئه‌م
8
مانگه‌ی رووداوه‌كانی ئێران رواڵه‌ت و واقعییه‌تی راسته‌قینه‌ی ماهییه‌تی
سیستمی سیاسیی ئێرانی بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا كرد و به‌غه‌یری ئه‌م
جه‌نابانی به‌رپرس له سیستمی دیكتاتۆر، هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه قسه و
لێدوانی ئه‌وان به‌هه‌ند ده‌گرێت و نه بڕوای پێ ده‌كات. هێزه
چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی له چه‌شنی گشتاپۆی سه‌رده‌می ئاڵمانی نازی
رۆژانه به ده‌یان و سه‌دان هاوڵاتی به‌ره‌و گرتووخانه‌كان په‌لكێش
ده‌كه‌ن و به‌وپه‌ڕی بێڕه‌حمی و به‌دوور له هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان
ئه‌شكه‌نجه و ئیعدامییان ده‌كه‌ن. ده‌ستدرێژه‌ی جنسی ده‌كه‌نه سه‌ر كچان
و ژنانی كۆمه‌ڵگا و به‌ڵگه‌كانی ئه‌م واقعییه‌ته تاڵانه نه‌ك له لایه‌ن
به‌رهه‌ڵستكارانی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵكوو له لایه‌ن خودی دامه‌زرێنه‌ران
و داڕێژه‌رانی رژیمی ئیسلامییه‌وه ئاشكرا ده‌كرێن.
ئه‌وانه‌ی كه باسی لێكرا ته‌نیا گۆشه‌یه‌كی بچووك له كارنامه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامییه و سه‌رجه‌می ته‌مه‌نی سیاسیی ئه‌م سیستمه
پڕ له ده‌سكه‌وتی له‌مشێوه. كۆماری ئیسلامی ئێران زه‌رفییه‌ت و توانای
وڵامدانه‌وه به هیچ یه‌ك له خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێرانی
نییه و ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ژێر ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی له
كۆمه‌ڵگادا ئاماده‌یه، ده‌ره‌نجامی ئه‌م لێكدادان و به‌ریككه‌وتنی راده‌ی
خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و نه‌بوونی زه‌رفییه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ
وڵامدانه‌وه به‌م خواستانه‌یه.
|