|
پیرۆز بێت
26
رێبه‌ندان
کژال
درخشان
زۆر جار كاتێك باس له مێژوو ده‌كه‌ین ده‌ڵین مێژوو ئه‌و كۆمه‌ڵه
رووداوانه‌یه كه له‌رابروودا له‌ژیانی مرۆفایه‌تیدا ئه‌نجامی
گرتووه‌و و به‌رده‌وام دوپات ده‌بێته‌وه‌و ئینسان ناعیلاج بووه بۆ
تێپه‌ڕكردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی سه‌ر رێگای زۆر ره‌نج و خه‌سار
بچێژێ و ته‌نانه‌ت ده‌ست بۆ خه‌بات دژ به هاوره‌گه‌زه‌كانی به‌رێت و
له‌م نێوه‌دا گیان له زۆرێك له‌ئینسانه‌كان بسێندرێته‌وه. هه‌ر بۆیه
ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی ئه‌مرۆژه به‌رهه‌می ئه‌و كه‌سانه‌یه كه
له‌پیناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان له‌هیچ دژوارییه‌ك سڵیان
نه‌كردووه‌و گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بناسین
وبزانیین له كوێدا راوه‌ستاوین پێویسته له‌میژووی خۆمان ئاگادار
ببینه‌وه‌و له‌سه‌ر بنجینه‌ی به‌ڵگه مێژوویه‌كان و به‌پێی
گۆرانكاریه‌كانی سه‌رده‌م بتوانین به رووانگه‌یه‌كی روونتر و مه‌نتقی
تر هه‌وڵ بۆ درووست كردنی داهاتوومان بده‌ین.
گه‌لی كوردیش یه‌كیك له‌و نه‌ته‌ووانه‌یه كه مێژوویه‌كی تایبه‌ت
به‌خۆی هه‌یه‌و سه‌ره‌رای رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ل سیاسه‌تی
دوژمنكارانه‌و پاكتاو حاشاكردن لێیان و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه
له‌ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌تانه بۆیان درووست بوو تا ئه‌مرۆكه‌ش به
خوشحالییه‌وه توانیویه‌تی سه‌ربه‌رزانه هه‌موو كه‌ند و كۆسپه‌كان
تێپه‌رێنێت و مێژوویه‌كی پڕ له شانازی و ده‌سكه‌وتی پربایه‌خ بۆ خۆی
دیاری بكات له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به درێژایی ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆریی كۆماری ئیسلامی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رده‌ام له مافی
نه‌ته‌وه‌یی خۆی بێ به‌ش كراوه و هه‌رده‌نگ هه‌ڵبڕین و ناره‌زایه‌تی
ده‌ربڕینێكیشی به دڕندانه‌ترین شێوه سه‌ركوت كراوه. كۆمه‌ڵه یه‌كێك
له به‌هێزترین ئه‌و بزوتنه‌وه حه‌قخوازانه‌یه كه سه‌ره‌رای زۆر
كه‌ندو كوسپه‌كانی سه‌ر رێگای درێژه‌ی به خه‌بات له پێناو
به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێرانی و نه‌ته‌وه‌ی كوردی به
تایبه‌ت داوه و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی و كۆتایی هێنان به
سیسته‌می سه‌ركوت و سوكایه‌تی میللی زۆرێك قوربانی داوه و توانیویه‌تی
خۆی له‌نێو دلی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان جێ بكاته‌وه و به دروشمی
پشتیوانی له چینی چه‌وساوه‌و بێبه‌ش و ئازادی و یه‌كسانی ئینسان زۆر
ده‌سكه‌وتی پربه‌ها بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات و سه‌ربه‌رزانه درێژه
به خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی خۆی بدات.
26
رێبه‌ندان یه‌كیك له‌و بۆنه گرنگ و پربایه‌خانه‌ی مێژووی كۆمه‌ڵه‌یه
كه هه‌مووسالێك له نێو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رز راده‌گیرێت. رۆژی
كۆمه‌ڵه، رۆژی به‌رز راگرتنی یاد وبیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردووانی رێگای
ئازادی و سۆسیالیزمه، كه سه‌ربه‌رزانه گیانیان به‌خت كرد، رۆژی رێز
دانان بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌یه كه رۆڵه‌كانیان له دست داوه‌و به
شانازییه‌وه كۆمه‌له به حیزبی خۆیان ده‌زانن. رۆژی ئاشكرا بوونی
چالاكی بزوتنه‌وه‌یه‌كه كه بۆ به‌ره‌نگاری دژ به به‌هه‌ر جۆره
سه‌ركوت و ئێعدام و ئه‌شكنجه و توقاندنیك هاته مه‌یدان و بوو به
سه‌مبۆلی ئازادی و به‌رابه‌ری بۆ ژنان. له نێو ریزه‌كانی كۆمه‌له‌دا
بوو بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خه‌باتی كوردستان ده‌رفه‌ت بۆ ژنان
ره‌خسا كه به بێ هیچ یاسایه‌كی پیاو سالارانه بێنه مه‌یدان و شان
به شانی پیاوان ده‌ست به هه‌ڵسووران و خه‌بات بۆ رزگاری
نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن چه‌ك هه‌ڵگرن و قوربانی بده‌ن. به
خوشحالییه‌وه ژنانی كۆمه‌له توانای خۆی نیشان داوه و توانیویه‌تی
سه‌ربه‌رزانه ده‌ور و نه‌قشی خۆی بگێڕێت. ژنانی كۆمه‌له هیچ كات له
به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ له نێو بردنی
مه‌وجودییه‌تی گه‌ڵی كورد چۆكی دانه‌داوه‌و پارێزه‌ری خه‌ڵكی
نه‌ته‌وه‌كه‌ی و مافی ژنانی چه‌وساوه له ژێر یاسای
سه‌ده‌ناوه‌راستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێت. له كۆماری ئیسلامی‌دا ژنی
كورد به‌هۆی كوردبوونه‌وه زۆر خه‌ساردیتووتر بوون. له لایه‌كه‌وه
رووبه‌رووی سته‌می نه‌ته‌وه‌ی و له لایه‌كی تره‌وه رووبه‌رووی
هه‌ڵاواردنی جنسی بوونه‌ته‌وه له هه‌موو بواره‌كانی ئابووری، سیاسی،
كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی په‌راوێز خراون و به به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ
گه‌یشتوون. به‌ڵام ژنانی وزاڵ هاتوو له سته‌م و چه‌وسانه‌وه، بۆ
گه‌یشتن به مافی ئینسانی خۆیان، به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتن كه چیتر
كه‌مته‌ر خه‌م نه‌بن به‌رانبه‌ر به بێمافی خۆیان و نه‌ته‌وه‌و
نیشتمانه‌كه‌یان. هه‌ر بۆیه به ته‌واوی توانا‌و به به‌رز كردنه‌وه‌ی
ئاستی هوشیاری خۆیان هاتوونه‌ته پانتایی خه‌بات و تێكۆشان و
هاوهه‌نگاو له گه‌ڵ پیاوانی كۆمه‌ڵه رێگای رزگاریخوازیان گرتۆته
به‌رو شوناسی واقعیی ژنیان وه‌ك ئینسانێكی لێ هاتوو و بوێر و دلسۆز به
گه‌لی كورد ده‌رخستووه و له درێژه‌دان به خه‌بات تا رزگاری
یه‌كجاره‌كی به‌رده‌وام ده‌مێننه‌وه.
2010-02-09 |