|
ئهم پهخشانه پێشكیشه به هاورێ شههید
رهحیمی زهبیحی ناسراو به ئاسۆی نهغهده
ئهندامی تشكیلاتی نههینی كۆمهڵه
لیمو بایهزیدزاده
سینەی پەرێشانی شۆڕشێکە بست بە بستی ئەم
نیشتمانە دەهاژێنێ و
شۆرە گەنجێکی بیر وباوهر
ثر
لە ئەوین و خۆشەویستی.
رەوەزی داوێنی كيوی یەدەلەر مەگەر ئەم شۆرشە
بناسێ و بزۆزی هاوڕێ
رەحیمي
زه بیحی
ورەی نەمری شۆڕشگێڕێ مابێ، شاخ و کێوی ئەم
نیشتمانە مەکۆی ژیانەوەویە.
ژیانەوە وەکوو دەست لە ناو دەست خستنی
مافخوازی و سەر دانەخستن،
باوەر و فیداکاری، تێکقرمانی قەڵای بیدادی
بەڵێنە ئاسمانییەکانی
ئایەتوڵڵاکان و بنیاد نانی یەکسانی و پێکەوە
ژیان. ژیانەوە وەکوو سەمای
ئاڵای ئازادی لە کۆڵانەکانی گوند و شارەکانی
ئەم وڵاتە
ژیانەوە وەکوو رووانەوەی داری پڕ بەری
ئارامییەک.
لێرە رۆژ نیە پەپوولەیەک لە سێدارە نەدرێ.
لێرێ شەو خودای رۆژە و رۆژ لە ژێر چنگی
هەسارەیەکی خوێن ڕیژ دا یه
لێرە یاسا هەنگاو بە هەنگاو دژی مرۆڤە و مرۆڤ
ژێر چەپۆکەی
خوێنرێژی هەتا نێو چاوان پڕ لە قین و پڕ لە
ناحەزی. لێرە دا سەردەمیی
ئەهریمەن و خوداکان زاڵ بە سەر ئارامی خەونی
مەرزییەدا ... لێرە حەرامە
زەردەخەنەی لەیلا و ژیان و خۆشەویستی خەڵکی
.
هاوڕه حیم زه بیحی هەر دەم زیندوو رێبەندان کە
هات
26
گوڵی سوورمان
بۆ بێنێ.
چەپکی بۆ ئامێزی هەموو شەهیدانی ئازادی خواز و
چەپێکی بۆ گوڵباران
کردنی بوک و زاوای ئەم خەباتە و چەپکێ بۆ خاکی
ویشک بوونی
چۆڵاوەنییەک و چەپکەکانی تر بۆ رازاندەوەی
دنیایەکی نوێ کە بەرهەمی
ئەم شۆڕشە یە. لێرە دەگۆردرێ زيان زاڵ بوون بە
وزەی نەپساوی بوونت.
هاوڕێی شەهیدم بەرد بە بەردی کۆڵالەکانیش
درووشمی ئازادی خوازی
سەردەدەن و. ئەوەیە مانای ئەوین و ئەوەیە
مانای زیندوومانەوە
****
تێبینی: ناوی دوو كهس لهم پهخشانهدا
هاتووه
لهیلا هاوسهر و مهرزییه كچی هاورێ رهحیم
|