عه‌لی ئاشناگه‌ر

شەوە

(نیما یوشیج)

و: عەلی ئاشناگەر

 

شەوە

شەوێک لە گەڵ تاریکی تێکەڵ! 

لە سەر دار هەنجیرە کۆنە

داروەک *

بە بێ وچان

ئاگادارمان دەکا لە تۆفان و لە باران

منیش کەوتەمەتە ناو بیر و خەیاڵان

شەوە!

 دونیاش لە گەڵ ئەوا

وەک مردویک لە ناو گۆڕ!

دەترسم دیسان

ئەگەر دایداتێ باران لە هەر لا؟

وەک بەلەمێک جیهان ئاو بیبا!

چیمان لێ‌دێ بەیانی؟؟

گەر بەیانی ڕۆژ لە ئاسۆ هاتە دەر

دادەپۆشێ لە تۆفان روخسار یەکسەر؟

 

 

Print