|
تایمز
باران
خه ریکم "تایمز" ده‌خوێنمه‌وه.
رووداوه کانی ناوخۆ:
دایکێک، خۆی نه
سووتاندووه!
پیاوێک، هاوژینی خۆی نه کوشتووه!
براێک، خوشکی زینده به چال نه‌کردووه!
ده‌سه‌لاتیش، که‌سی به‌رده‌باران نه کردووه!
گه‌لێگ سه‌رم لێ ئه‌ستوور بووه.
بلێی له وێ
ژنێک هه‌بێ
عاشق ببێ؟
خه‌ریکم "تایمز" ده‌خوێنمه‌وه.
رووداوه‌کانی ناوخۆ:
که سێک، له سێداره نه‌دراوه!
رۆژنامه‌یه‌ک، ئینترنه‌تێک، دانه‌خراوه!
که سێک، له شه‌قامه‌کان‌دا نه‌کوژراوه!
ماموه‌ستایه‌ک، پسپۆرێک، قۆلبه‌ست نه‌کراوه!
گه‌لێک سه‌رم لێ سوڕماوه.
بلێی له‌وێ
که‌سێک هه‌بێ
مافی بوێ؟
خه‌ریکم "تایمز" ده‌خوێنمه‌وه
رووداوه‌کانی ناوخۆ:
.....
.......
..........
............
..............
|