|
مه‌راسێمی ڕۆژی کۆمه‌له له هۆله‌ند

بۆ ڕێز گرتن له
40
ساڵ خه‌باتی بێ‌وچان و پڕ له شانازی کۆمه‌ڵه، شه‌وی شه‌ممه
20ی
فێۆرییه، ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی به ئه‌مه‌کی کۆمه‌له و شۆڕشی
کۆردستان، و نۆێنه‌رانی به‌ڕێزی حێزب و لایه‌نه کۆردستانی و ئێرانی و
هۆڵه‌ندیه‌کان، مه‌راسمی
26ی
ڕێبه‌ندان، ڕۆژی کۆمه‌ڵه‌یان له ناو که‌ش هه‌وایه‌کی دۆستانه به شادی و
هه‌ڵپه‌رکێ،به‌ڕێوه برد.
له سه‌ره‌تای مه‌رسێمه‌که‌دا، تۆفێق لالۆ، به خێر هاتنی گه‌رم و گۆڕی
به‌شداربوانی کرد و پاشان ڕێزی به‌رنامه‌کانی ئه‌و مه‌راسێمه‌ی خؤێنده‌وه.
بۆ ڕێز لێنان له خه‌بات و گیانبازی هاوڕێانی شه‌هیدی کۆمه‌له و هه‌موو
شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی و سۆسیالیزم،له کۆردستان و له ئێران و سه‌رجه‌م
له چه‌وساوه‌کان و چینه به‌شخۆراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئینسانی، قۆله‌کێک
بێده‌نگی ڕاگیرا و پاشان بێده‌نگیه‌که به سروودی بانگه‌واز، سروودی
ڕه‌سمی کۆمه‌ڵه شکا، و به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه‌که به خۆێندنه‌وه‌ی
برووسکه‌ی پیرۆزبایی کۆمه‌ڵه و حێزب و لایه‌نه به‌شداربوه‌کان، ده‌ستی پێ
کرد.
له سه‌ره‌تای ئه‌م به‌شه‌دا برووسکه‌ی پیرۆزبایی کۆمه‌ڵه، له لایه‌ن کاک
محمدی مێسری یه‌وه، بۆ به‌شداره به‌ڕێزه‌کان خۆێنرایه‌وه که به گشتی
باسی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کۆردستان، خه‌ت و سیاسه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی
کۆمه‌له‌ی کرد، و به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به شۆڕشی نۆێ ئێران و ده‌وری
گرنگی خه‌ڵکی کۆرد و هێنانه کایه‌ی داخوازه ڕه‌واکانیان و پێداگرتن له
سه‌ریان له به‌رامبه‌ری لایه‌نه‌کانی تره‌وه‌ی کرد، و وتی ئێمڕۆ خه‌ڵکی
تاران و شاره گه‌وره‌کانی ئێران له خۆپیشاندانه‌کانیاندا درۆشمی
30
ساڵ له‌مه‌وبه‌ری کۆردستان ئه‌ڵێنه‌وه، هه‌ر چه‌ند دره‌نگ هاتن بۆ ناو
مه‌یدانی خه‌بات ،به‌ڵام به خێر بن .......
برووسکه‌ی پیرۆزبایی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کۆردستان،له لایه‌ن نۆێنه‌ری
به‌ڕێزی ئه‌م پارته‌وه پێشکه‌شکرا و سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه له
کۆمه‌ڵه،باسی ده‌وری کاریگه‌ری کۆمه‌له له شۆڕشی کۆردستان و هه‌ڵوێستی
شۆڕشگێڕانه‌ی له مه‌ر پرسه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ناوچه‌که‌دا کرد له‌م
40
ساڵه‌ی ڕابردوودا و له ئێستا دا.....له درێژه‌ی برووسکه‌که‌یدا به‌ڕێزیان
فه‌رمووی، ئه‌و قامکه‌ی که دۆێنی له سه‌ر په‌له‌پیتکه‌ی چه‌که‌وه
به‌ره‌و ئامانجه‌کان نیشانه‌ی ئه‌گرت، ئێمڕۆ له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه
هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌که‌دا،ئه‌بێت له قه‌ڵه‌مه‌وه بڕوانێتب به‌ره‌و ئامانج
.....
برووسکه‌ی پیرۆزبایی حێزبی سۆسیالیستی هۆله‌ند، که به (SPاس،پێ)
ناسراوه، له لایه‌ن نۆێنه‌ری ئه‌م حێزبه له پارله‌مانی هۆله‌ند دا
پێشکه‌ش کرا که پشتگیری حێزبه‌که‌ی خۆی بۆ خه‌باتی ڕه‌وای خه‌ڵکی کۆرد
ڕاگه‌یاند و له سه‌ر ده‌وری شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵه له کۆردستان، بۆ
تێکۆشان و لایه‌نگری کردن له چین و تۆێژه به‌شخوراو و چه‌وساوه‌کانی ناو
کۆمه‌ڵگا، و به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازیه‌کانیان و به‌ده‌ست هێنانی مافی چاره
نووس بۆ مێلله‌تان و که‌مایه‌تیه جۆربه‌جۆره‌کان دوا، و دڵخۆشی خۆی و
حێزبه‌که‌ی بۆ هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه،له سه‌ر ئاخێزه‌که‌ی دوای هه‌ڵبژاردن له
ئێران و شه‌پۆلی سه‌رکۆت کردنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی له شاره‌کانی پێ باش
بوو،و کۆ کردنه‌وه‌ی داخوازیه "لانی که‌مه‌کانی" خه‌ڵکی کۆرد له چه‌ند
خاڵدا بۆ ئه‌م "هه‌لومه‌رجه"، درۆست و به‌جێگه‌ی زانی و ۆوتی، کاتێک ئه‌م
بابه‌تانه‌ی ئێوه ئه‌خۆێنینه‌وه که چاومان به‌م خاڵانه: وه‌کو ڕاگرتنی
ئێعدامه‌کان، ئازاد کردنی زیندانیه سیاسیه‌کان و مافی پێک هێنانی ڕێکخراوه
بۆ چین و تۆێژه جۆربه‌جۆره‌کان ..... ئه‌که‌ۆێت چالاکی اس.پێ مان له‌م
وه‌ڵاته‌دا وه‌بیر دێته‌وه و زۆر جێگه‌ی شادمانییه بۆ ئێمه که حێزبیکی
ئاوا سیاسی و پێشکه‌وتوو
40
ساڵه له وه‌ڵاتێکی تر چالاکی هه‌یه.........
برووسکه‌ی پیرۆزبایی حێزبی دێمۆکراتی کۆردستانی ئێران، له ده‌قی ۆوته‌یێکی
به‌نرخ و ڕازاوه‌دا، له لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ی هۆله‌ندی ئه‌م حێزبه‌وه
پێشکه‌ش کرا، که زۆر مایه‌ی دڵگه‌رمی و هیوا و هۆمێد بوو، بۆ نزیک
بوونه‌وه‌ی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه، له یه‌ک هه‌ڵوێست بوون له مه‌ڕ مافه
نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان و داخوازیه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کۆرد له ئێران، وه‌کو
دوو حێزبی سه‌ره‌کی کۆردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
نۆێنه‌ری به‌ڕێزی حێزبی دێمۆکراتی کۆردستانی ئێران له تۆی ۆوته
به‌نرخه‌که‌یدا، باسی سه‌رکۆتی شۆڕشه‌کان و به‌شمه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌لکی
کۆردی کرد و به تایبه‌ت له‌م
30
ساڵه‌ی دوایانه‌دا، فه‌رمووی له درێژه‌ی ئه‌م تێکۆشانه‌دا، ئێمڕۆ ئه‌م
هه‌له بۆ خه‌ڵکی کۆرد هاتۆته پێشێ نا‌بێت له ده‌ستی بده‌ین ،به دوای
بێستنی هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه له سه‌ر ئه‌و خاڵه نه‌ته‌وایه‌تیانه‌دا،تا
وه‌دی هاتنی ئامانجی گه‌له‌که‌مان له گه‌ڵتانین و پشتیوانتانین. ۆوته‌کانی
ئه‌م به‌ڕێزه وه‌ها دڵخۆشیێکی گه‌وره‌ی خسته ناو به‌شدار بۆوانه‌وه که
زیادتر له قۆله‌کێک خه‌پڵه‌یان بۆ لێدا.
برووسکه‌ی پیرۆزبایی پارتی ئازادی کۆردستان، سه‌ره‌ڕای پترۆزبایی ئه‌م
ڕۆژه له کۆمه‌ڵه، وه‌ک جارانی پێشوو له گه‌ڵ باقه گۆڵێکی جوان و
ره‌نگاوره‌نگ بۆ مه‌راسمه‌که.... بوو، که له لایه‌ن نۆێنه‌ری به‌ڕێزی
ئه‌م پارته‌وه پێشکه‌ش کرا و به‌ڕێزیان به په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی پارتی
ئازادی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه و گشت حێزبه کۆردستانیه‌کان،بۆ پته‌و کردنه‌وه‌ی
پێگه‌ی شۆڕش و داخووازه ڕه‌واکانی گه‌لی کۆرد، پێداگری کرد و هاوکاری
کردنی هه‌موانی له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ئێران‌دا، به مه‌رجی
سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مانی زانی.
برووسکه‌ی پیرۆزبایی چریکه فێدایه‌کانی خه‌ڵکی ئێران باڵی زۆرینه، به
ۆوته‌یک له لایه‌ن نۆێنه‌ری به‌ڕێزی ئه‌م ڕێکخراوه‌وه پێشکه‌ش کرا و
پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه‌ی له کۆمه‌ڵه کرد و له سه‌ر گرنگی ئه‌م ڕۆژه بۆ
کۆمه‌ڵه و ڕێز گرتن له خه‌باتی قسه‌ی کرد.
به‌شی دووه‌می مه‌راسێمه‌که ،به‌شی هۆنه‌ری بوو که له لایه‌ن گۆرانی
بێژانی به‌توانا و ده‌نگ خۆشی کۆرده‌وه خاتوو "دانیا هه‌ڵه‌بجه‌ئی" و کاک
"نه‌ورۆز"،و به هه‌ڵپه‌رکێ کۆردی و به‌نده‌ری و فه‌ره‌نگی ڕازایه‌وه، و
تادره‌نگانێ شه‌و به‌رده‌وام بوو.
سه‌ره‌تا خاتوو دانیاهه‌ڵه‌بجه‌ئی به ده‌نگه خۆش و دڵگیره‌که‌ی خۆی،به
پێشکه‌ش کردنی چه‌ند گۆرانی ڕه‌سه‌نی کۆردی ، به هه‌ستێکی نیشتمان
په‌روه‌رانه‌وه بیر و هۆشی هه‌موومانی به‌ره‌و وه‌ڵات برده‌وه و به
چه‌پڵه لێدانی په‌یتاپه‌یتا،به‌شدار بۆوان پێشوازییان لێ کرد. پاشان
گۆرانی بێژی ده‌نگ خۆش و به توانای کۆرد،کاک نه‌ورۆز و به هاوکاری کاک
"بافڵ" ژه‌نیاری به توانای که‌یبۆرد، به پێشکه‌ش کردنی گۆرانی شــــادی
کۆردی و به‌نده‌ری و فارسی هه‌مووانی هێنایه سه‌ما و ڕوومه‌تی
مه‌راسێمه‌که‌یان کرد به شانۆی پیشانگای ملله‌تان و نه‌ته‌وه‌کانی
ناوچه‌که،که تاکاتژمێری 12ی شه‌و درێژه‌ی کێشا.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران
کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی هۆله‌ندی کۆمه‌ڵه










 |