|
راپۆرتی رۆژی کۆمه‌ڵه له شاری یۆتۆبۆری سوید!

رۆژی شه‌ممه
20
مانگی
2
بۆ رێز گرتن له
26ی
رێبه‌ندا رۆژی کۆمه‌ڵه مه‌راسه‌مێک به به‌شداری کۆمه‌ڵێکی به‌ر چاو له
دۆستان ولایانگران پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کۆمه‌ڵه له شاری یۆتۆبۆری
به‌رێوه‌چو. جێگای ئاماژه پێ کردنه که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له به‌یانی
رۆژی
19دا
تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی
21ی
مانگ به‌ف‌رێکی زۆر باری و له ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شار رێگا‌و بان به
ته‌واوی توشی کێشه بوو وهاتوچۆی قه‌تار و ماشین له به‌ر به‌فر و باو و
بۆران زۆر سه‌خت بوو و به ده‌یان قه‌تار و ماشین له رێگادا له بێنی
شاره‌کاندا توشی گرفت به بوون و مابونه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش
کۆمه‌ڵێکی زۆر له دۆستان و لایانگران و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کۆمه‌ڵه
به گه‌رم و گۆری له مه‌راسمی رۆژی کۆمه‌ڵه‌دا به‌شداریان کرد.
سه‌ره‌تا مه‌راسه‌مه‌که له لایان هاوری مسته‌فای سۆفی میرزا (قه‌باخکندی)
به‌خێڕهاتنی به‌شداربوان کرا و پاشان بۆ رێز گرتن له گیان به‌خت کردوانی
کۆمه‌ڵه و رێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌قیقێک به‌ده‌نگی راگیندرا و دواتر
به سرودی کۆمه‌ڵه بێده‌نگه‌که کۆتای پێ‌هات.
پاشان به بۆنه‌ی
26ی
رێبه‌ندان رۆژی کۆمه‌ڵه په‌یامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه له لایان
هاوڕی فریشته‌ی گوڵ‌په‌روه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه پێشکه‌ش
به به‌شداربوان کرا، پاشان به دوای ئه‌ودا په‌یامی هێزه سیاسیه‌کانی
کوردستان و له لایان کریمی حاجی ره‌سوڵ و په‌یامی کۆمه‌ڵێک له پێشمه‌گه
دێرینه‌کانی کۆمه‌ڵه له لایان غولامی زه‌به‌رو ده‌ست و په‌یامی حیزبی
سوسیال دیموکراتی سوید له لایان ره‌زا تاله‌بی نێونه‌ری حیزبی سوسیال
دیموکرات پێشکه‌ش به به‌شداربوان کران. دواتر مه‌راسه‌مه‌که به
به‌رنامه‌ی هونه‌ری به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش ئیسماعیل
ئیبراهیم و فه‌ریبورزی که‌ره‌می تا شه‌و درنگانێک به شادی وهه‌ڵپه‌رکه
ئیدامه‌ی هه‌بوو.
کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری.
21/2/2010





 |