|
تێ‌بینێک له سه‌ر قسه‌کانی کاک عومه‌ر ئیلخانیزاده بۆ پاساوکردنی
هه‌ڵه‌کانی!
سالار ئاشناگه‌ر
هه‌موان ئاگادارن که حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا له هه‌ل
ومه‌رجێکدایه که په‌ته‌ی که‌وتوته سه‌ر ئاو و نیازێک به شاردنه‌وه‌ی
ڕۆخساری دزێوی نابینێ. به ئاشکرا کۆشتن و زیندانیکردن وئیعدامکردن
وتێرۆری، گرتۆته پیشه وبه هیوایه به‌و شاڵاوه هه‌موان پاشه‌کشه
پێ‌بکا. له وه‌ها کاتێکدا، که‌وتنه داوی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
ده‌بێته مایه‌ی ته‌بلیغات بۆ حکومه‌ت و که‌ڵک وه‌رگرتن بۆ ترساندنی
خه‌ڵک و بیانویك بۆ زه‌بر وزه‌نگی زۆرتر نواندن، هه‌ر ئه‌وش بوو که
هه‌واڵنیرییه‌کانی حکومه‌ت به پله هه‌واڵی کۆشتنی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی
کوردستانیان ڕاگه‌یاند. من به‌بیستنی ئه‌و هه‌واڵه وه‌ک هه‌ر
ئازادیخوازێک له کوردستان به‌په‌روشم و پڕ به‌دڵ سه‌ره‌خۆشی له
خانه‌واده وکه‌س وکاری ئه‌و گیانبه‌ختکردوانه ده‌که‌م. کاتێک له
سه‌ر ڕوبه‌ری تلویزیونی ئاسۆسات! ڕۆخساری دایکی یه‌کێک له
گیانبه‌ختکردوکانم، دیت که له به‌ر گریان نه‌یده‌توانی قسه بکا و
باوکی ئه‌و گیانبه‌ختکردویه له‌به‌ر توره‌یی وبێزاری له جێنایه‌تی
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نه‌ی ده‌زانی به چ شێوه‌یه‌ک بێزاری خۆی ده‌ربڕێ
وده‌یکۆت
4
کۆره‌که‌ی دیکه‌شم ده‌که‌مه قوربانی ئازادی کوردستان و برای
ئه‌وگیانبه‌ختکردویه ده‌یکۆت براکه‌م ئاواتی شه‌هیدبوون له ڕێ
کوردستاندا بوو! دڵم زۆرتر پڕ بوو له بۆغز وتوره‌یی له‌لایه‌ک له
کۆماری ئیسلامی و له لایه‌کی دیکه کڵوی گریان بۆ لاوانی
خۆشی‌نه‌دیومان که وا هاسان گوڵی ژیانییان په‌رپه‌ر ده‌بێت.
حکومه‌تێک که ده‌یان ساڵه ده‌کوژی وده‌بڕێ و ئه‌وه‌ی بۆی گرینگه،
بڵی هێشتا توانای ئه‌وه‌م ماوه که ئه‌وه‌ی باڵ ببزێوێ باڵی بشکێنم!
دیاره ئه‌و حکومه‌ته به قیمه‌تی ژیانی تاڵ وفه‌قیرانه بۆ خه‌ڵکانی
سه‌راسه‌ری ئێران و داهاتی ئێران توانیویتی خۆی ته‌یار بکا و به پوڵ
توانیویه‌تی که‌سانی خۆفرۆش و به‌کڕێگیراوی هه‌بێت و خۆی مات کردوه
که نێچیریکی له شوێنکی به تاقکه‌وتوو وه‌گیر که‌وه‌ی. که
به‌داخه‌وه، کاک عومه‌رو به‌رپرسانی بۆ جاری چه‌ندم، پۆڵێک
پێشمه‌رگه‌یان خسته به‌رده‌م ئه‌و حکومه‌ته جێنایه‌تکاره. ئاخر
که‌سانێک که سه‌رمایه‌ییکیان به هاسانی وه‌ده‌ست که‌وتبێت، بۆیان زۆر
گرینگ نیه که قۆمار بکه‌ن به گیانی ژۆماره‌ێک لاو! ئه‌ویش نه جارێک
ودوو جار! بۆ چه‌ندین جار! ئاخر که‌سیێک که فێری قومار بێت، تا ئاخر
فلسی گیفانی پێ خۆشه کایه بکا، به‌ئه‌و هیوایه که به‌لکۆ له
ناکائاو بیباته‌وه! کاتێکیش جاریک نه‌ی گرت بۆ جاره‌کانی دیکه به
هیوایه که بیباته‌وه و ناویک ده‌ربکا. کاتێکیش سه‌ری نه‌گرت به
شێوه‌ی جورا جور باسیان بکا که گویا ئه‌وانه هه‌ر پیشمه‌رگه نه‌بوون
وهێزی ناوخۆ بوون بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێندیک یارمه‌تی گیانیان خستبو به‌ر
ده‌ست! وه له وڵامی ره‌خنه‌ی دڵسۆزانه‌دا به‌جورێک پاساوی بکات،
بیهێنیته‌وه سه‌ر لازم بوونی مانه‌وه‌ی هێزی چه‌کدار! وبه
جوابدانه‌وه به ئه‌وه که هێزی چه‌کدار چه‌نده پێویسته،
به‌رپرسایه‌تی خۆیان له هه‌ڵه‌کانیان که به‌رده‌وام دووپات
ده‌بێته‌وه، بشارنه‌وه! به‌ڵی خه‌بات چه‌کداری وه‌ک یه‌کێک له
شێوه‌کانی خه‌بات هه‌ر ماوه وهه‌موانێش ده‌زانن که ئه‌وه به خه‌ڵکی
کورد ته‌حمیلکراوه، به‌ڵام قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه که هیچکام له
شێوه‌کانی خه‌بات ته‌قه‌دوسی نییه و گرینگ ئه‌وه‌یه چون و که‌ی وبه‌چ
مه‌به‌ستێک بکاری دێت و کێێ‌ش به‌کاری دێنێت!
کاک عومه‌ر باس ده‌کا که ئه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌یه که بارگا
قنجیلانه‌که‌ی زه‌رگویزی کوردستان و تلویزیۆنه وه‌گیرکه‌وتو‌که‌مانی!
له سوئید پاراستوه! که له هه‌موان ڕوون نه باره‌گا
قنجیلانه‌که‌یان و نه‌تلویزیۆنه وه‌گیرکه‌وتوکه‌ییان! وجودییان به
هێزی پێشمه‌رگه‌که‌یان گرێ نه‌دراوه!
له لاییه‌کی دیکه بۆ ئه‌وه که قسه‌کانی ئیسبات بکا باسێک له تاقمی
دۆراوی کۆمنیزمی کڕێکاری دێنێته‌وه وده‌ڵی ئه‌وان نکۆلێان له هێزی
چه‌کدارکرد که وایان لی به سه‌رهات که هه‌موان ئاگادارن! بۆ
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی کاک عومه‌ر باشه بڵین که ئه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه‌ی
واته‌فر وتونا کرد، هی ئه‌وه نه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ریان به هێزی
پێشمه‌رگه نه‌بوو! ئه‌وان ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کیش به چه‌ند که‌سێک
گاردی ئازادییان دروست کرد‌و له مه‌ریوان وه‌ک ڕامبو چه‌ند که‌ره‌تێک
خۆیان نیشان دا‌و وکردیانه هه‌ڵا وگرمه‌یه‌کی زۆر! که دیتمان بۆیانی
نه‌گرت! ئه‌گه‌ر ئه‌وان شکان وته‌نیا هه‌ندێک ده‌روێش باوه‌ریان پیان
ماوه، هی ئه‌وه‌یه که ئه‌وان به ناوی کڕێکار وکۆمنیزم وچه‌پ
وسوسیالیزم گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌یان له کرێکار و چپ دا. هی ئه‌وه
نه‌بوو که باوه‌ریان به خه‌باتی چه‌کدارانه نه‌بوو، به‌ڵکو له
خۆیان ڕواڵه‌تێکی مێشک‌وشک وقه‌تیس‌ماوه ونادیموکراتیکیان نیشان دا
که ده‌روێشانه له ده‌وه‌ری لیدره‌که‌یان ده‌گه‌رین و هه‌رکامه‌یان
به جوریك نه‌قل قه‌ولی لێ دینه‌وه! سکێکتیێکی هه‌ڵه ودژی بیری
ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یی و فورسانیان! له خۆ نواند. به‌داخه‌وه
ئێستاش هه‌ندیک که‌س و حێزب دڵیان به پاشماوه‌ی ئه‌و ده‌روێشانه
خۆش‌کردووه وده‌خلییان پێوه ده‌به‌ستن و به‌ته‌مان که پێکه‌وه زکر
بکه‌ن!
کاک عومه‌ر له ئاخردا چه‌ند دروشم ده‌دا و باسی باسکی به هێزی
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌کا. به‌ڵام کاک عومه‌ر نه‌یتوانیوه
له‌وه‌شدا ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی وزه‌ی خه‌ڵکی وه‌گیان‌هاتووی
کوردستان. له حالێک‌دا که کاتی خۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه
به‌راستی دۆژمن ترسین بوو. کاتێک فه‌رمانده‌ی پاسداران له مه‌هاباد بۆ
نمونه کوتی ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ئازان، با خۆ له پاێگای سه‌نگسار
بده‌ن! بۆ ڕۆژی دوایی بوو که پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه پایگای
سه‌نگساریشان گرت، یان سه‌دان چالاکی وه‌ک شه‌ری گه‌وه‌ری دارساوینی
سه‌رده‌شت و
12ی
گۆلانی مهاباد و شه‌رکانی نیوشاری بۆکان، سنه، سه‌قز، کامیاران
ودیوانده‌ره وسه‌راسه‌ری کوردستان، که هه‌مویان ترسیان خستبوو
جه‌سته‌ی پاسداران وبه‌کرێگیراونی حکوومه‌ت! ونه‌عره‌ته‌ی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه وه‌ک پۆڵان ویان کاک شوانی قاره‌مان مچورکی به له‌شی
نه‌یارانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستاندا دێنا. ئێستاش کاک عومه‌ر
ڕواڵه‌تێکی دیکه له هێزی پێشمه‌رگه نیشان ده‌دا! قسه‌ش له سه‌ر
هه‌ڵه نییه، دیاره هه‌مو هێزیك مومکینه له مه‌یدانی
به‌ربه‌ره‌کانیدا توشی هه‌ڵه بێت، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه چون له
گه‌ڵ هه‌ڵه‌کانی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا. که چی کاک عومه‌ر بۆ خۆ لادان،
په‌نا ده‌باته‌وه بۆ گرینگی دان ونه‌دان به خه‌باتی چه‌کداری وپه‌نا
بۆ شکانی کۆمنیزمی کارگه‌ری ده‌با!
یان بڵاوکردنه‌وی ئه‌وه که ئاواتی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه شه‌هیدبوونه!
ئه‌وه‌ش وا نییه هیچ پێشمه‌گه‌ریه‌کی کۆمه‌ڵه ئاواتی شه‌هید بوون
نییه، ئه‌و فه‌رهه‌نگه، فه‌رهه‌نگی حکومه‌تی ئیسلامییه که به
هیوای به‌هشت سه‌دان هه‌زار که‌سی به کۆشتن دا. پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه بۆ ژیانی باشتر خه‌بات ده‌کا و هه‌میشه تێکوشاوه که
که‌مترین زه‌ره بدا، دیاره له گیاندان له پێناو ئامانجه‌کانیدا
هه‌راسی نه‌بوو ونییه به‌ڵام ئه‌وه کاتێک ده‌کا که ئه‌رزشی بێت
وناچار بێت.
کاک عومه‌ر له قسه‌کانیدا باسی یه‌ک گرتن ده‌کا چون ده‌زانی ئاواتی
خه‌ڵکی کوردستان یه‌کگرتویی هێزه به‌ده‌ربه‌سته‌کانی کوردستانه،
به‌ڵام کاک عومه‌ر لای وایه ته‌نیا دروشم‌دان ده‌توانی خه‌ڵک قانێع
بکات، که‌سێک که له پێناوی به‌رژه‌وندی خۆی وه‌فای بۆ هاوریانی نزیکی
نییه وله چاوتروکانیکدا هه‌مو قسه وبه‌ڵینێک ده‌خاته پشت گۆێ
وده‌توانێ له چاوتروکانێکدا هه‌مو شتێک به‌راوژوو بکاته‌وه. ئایا
جێگای باوه‌ری هێشتوته‌وه!
|