|
بڕۆن ون بن له‌به‌ر چاوم!
زانا هه‌ورامی
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چاوم به دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌وت كه
تیایدا ژمارێك له دانیشتوانی كه‌مپی ئه‌شڕه‌ف له پارێزگای دیاله، له
كاتێكدا ئاسه‌واری گوشارێكی ده‌رونی به روخساریانه‌وه دیار بوو،
ده‌یانگوت «كه‌س و كارمان هاتوونه‌ته به‌ر ده‌روازه‌ی كه‌مپه‌كه و قسه‌ی
ناشیرین به خۆمان و كه‌مپه‌كه‌مان و رێكخراوه‌كه‌مان ده‌ڵێن و له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا داوامان ده‌كه‌ن بچینه ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه و دیداریان
له‌گه‌ڵ ساز بكه‌ین! سه‌ره‌تا به‌لامانه‌وه سه‌یر بوو و نه‌مانده‌زانی چ
باسه! كاتێ بڕێك وردبووینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌مانه بۆ دیدارمان
نه‌هاتوون و نییه‌تی خراپیان هه‌یه. ئه‌وانه زۆر به ته‌واوی له لایه‌ن
هێزه‌كانی عێراقه‌وه هاوكاری ده‌كرێن و پێشتریش ئاماده‌كارییان بۆ كراوه
و په‌یامنێرانی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لعاله‌م، ئه‌لفوڕات و ئه‌لعێراقیه‌ش به
كامێراوه ئاماده‌ی شوێنه‌كه بوون و ته‌نیا ماوه‌ته‌وه ئێمه بچینه
ناویان و سیناریۆكه‌یان ته‌واو بێت و به‌رنامه‌كه‌یان بیگرێت!».
چه‌ند رۆژێك دواتر له سه‌ر هه‌مان ته‌له‌ڤیزیۆن، ته‌له‌ڤیزیۆنی «سیمای
ئازادی»، فیلمێك بڵاوكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌ر ده‌روازه‌ی
كه‌مپه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه. ئه‌وان روو له كه‌مپه‌كه به بڵندگۆ قسه‌یان
ده‌كرد. به‌ڵام قسه‌كانیان زۆر سه‌یر و داواكارییه‌كه‌یان هیچ له داواكاری
دۆست و كه‌س و كار نه‌ده‌چوو. ئه‌وان به بڵندگۆ هاواریان ده‌كرد: «یه‌كه
به یه‌كه‌تان له سێداره ده‌ده‌ین ... ئه‌شڕه‌ف خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ین
... به‌مزووانه په‌لاماری ئێمه بۆ سه‌ر ئه‌شڕه‌ف ده‌ست پێده‌كات ... نه
بریتانیا و نه میسر و نه ئاڵمان و نه ئه‌مریكا، ته‌نانه‌ت خودا‌ش
ناتوانێت پێشمان پێبگرێت ... هه‌زار كه‌سی دی به‌ڕێوه‌ن و ئه‌شڕه‌ف له ناو
ده‌به‌ین ... به درووشمی «الله‌اكبر» وه‌رن و خۆتان ته‌سلیم بكه‌ن ...
مه‌رگ بۆ ئه‌شڕه‌ف، مه‌رگ بۆ موجاهیدین ... بژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ...
خۆتان ته‌سلیم بكه‌ن، كۆماری ئیسلامی پاره و ژنتان ده‌داتێ ... بڕیاری
خۆتان بده‌ن، كۆماری ئیسلامیتان قبووڵه یان ره‌جه‌وی؟ و
...
خودا خزم و كه‌س و كاری وا نه‌سیبی كه‌س نه‌كات! كه له ترسان یان له
برسان بوونه‌ته ئامرازی ده‌ستی حكومه‌تێكی دیكتاتۆر. با ئه‌م دیكتاتۆره‌ش
هه‌ر نه‌مێنێت كه به‌م شێوازه نامرۆییه، ده‌یه‌وێت حوكم بكات!
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم له‌م ساڵانه‌دا ژمارێكی زۆر له كه‌س و كاری
دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه، له ئێران و ئه‌ورووپا و ئه‌مریكاوه سه‌ردانی
ئه‌م كه‌مپه‌یان كردووه و به هه‌زاران كه‌سی ئێرانی و نائێرانی، عێراق و
ناعێراقی و بگره كه‌سایه‌تی و په‌رله‌مانتار و رۆژنامه‌نووس و ... به بێ
كێشه سه‌ردانی ئه‌م كه‌مپه‌یان كردووه، به‌ڵام، هه‌ر به گواستنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات له ئه‌مریكاوه بۆ حكومه‌تی عێراق له سه‌ره‌تای 2009، هه‌موو
ئه‌م سه‌ردانانه وه‌ستا و هه‌تاكو ئێستا رێگه به كه‌س نادرێت سه‌ردانی
ئه‌م كه‌مپه بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك كارێكی نایاسایی و نامرۆیی دێت له لایه‌ن
حكومه‌تی عێراقه‌وه و ئاڵقه‌یه‌كه له گه‌مارۆدانی ئه‌م كه‌مپه وه‌ك
به‌شێك له رێككه‌وتننامه دووقوڵییه‌كی نێوان حكومه‌تی مالیكی و حكومه‌تی
خامنه‌ئی.
ئه‌وه‌ی جێی رامان و سه‌رنجه، ئه‌مه‌یه كه له گه‌رماوگه‌می
هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی مارسی عێراقدا ئه‌م شته ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش
ئاماژه‌یه‌كه بۆ ده‌ست‌تێوه‌ردانی حكومه‌تی ئێران له كاروباری عێراق.
دوای شه‌قبوونی به‌ره‌ی دۆستی ئێران له عێراق له نێوان ”نوری مالیكی” و
”ئه‌نجوومه‌نی باڵا”دا، هه‌ر دوو لا بۆ خۆشیرینكردنی زێده‌تر لای ئێران و
به‌ده‌ستهێنانی سۆز و پشتگیریكردنی حكومه‌تی تاران له كێبڕكێدان بۆ
خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و له هیچ كارێكی نامرۆیی سڵ
ناكه‌نه‌وه. هه‌تا ئه‌مڕۆ تۆپبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان هه‌روا
به‌رده‌وامه. له‌م دواییانه‌شدا، تاران داوای له حكومه‌تی هه‌رێًم
كردووه كه پارته سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێم ده‌ربكات.
وه‌ك ئه‌زموونێك له پێناسه‌كردنی حكومه‌تی مه‌لاكانی ئێران‌دا، ده‌توانین
بڵێین ئه‌وان به هیچ تێر ناخۆن و وریا نه‌بیت سه‌ریشت ده‌خۆن! هه‌ر بۆیه
ته‌نها هه‌ڵوێسته‌كردنێكی ره‌سه‌ن و شیاو، وه‌ستانه له به‌رانبه‌ریاندا و
نه‌ك مامه‌ڵه‌كردن به نه‌رم و نیانی له‌گه‌ڵیدا. كه بڕیاری ئه‌م
كاره‌تدا، ئه‌بینی كه چه‌ند خوێڕی و ترسنن!
رۆژی رابردوو له یه‌كێك له رۆژنامه‌كاندا راپۆرتێكم خوێنده‌وه تیایدا
هاتبوو كه گوایا كاربه‌ده‌ستێكی ئێرانی به گژ مالیكی‌دا چووه كه
«له‌به‌رچی رۆژی 15ی دیسامبری 2009 ئه‌م كه‌مپه‌ت نه‌گواستۆته‌وه بۆ
باشووری عێراق و ... تاد». مالیكیش بێ وڵام بووه و ئاماژه‌ی داوه به
گوشارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ری و قبووڵنكردنی گواستنه‌وه‌كه له لایه‌ن
دانیشتووانی كه‌مپه‌كه خۆیان. هه‌ر بۆیه ئێران داوای له مالیكی كردووه
بۆ پێشخستنی ئه‌م پرۆژه هه‌نووكه‌ییه وه‌ك مه‌رجێك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
پشتگیری ئێران له مالیكی و پاڵێوراوه‌كانی به تایبه‌تی له پارێزگای
دیاله له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دادێ. له‌مڕووه‌وه ئێستاكه ته‌له‌ڤیزیۆنی
ئه‌لعێراقیه (وه‌ك ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراق) و هێزه‌كانی
مالیكی، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌وره‌ی كه‌مپه‌كه‌یان داوه، راسپێردراون
بۆ ئه‌م كاره.
له كۆتاییدا ده‌بێ بڵێم كه ئێران و حكومه‌تی مالیكی، هه‌ر دوولا
رووبه‌ڕووی زۆرێك قه‌یرانی هه‌ته‌ر بوونه‌ته‌وه و حكومه‌تی هه‌ردوولا زۆر
لاوازه و ژێر پێیان «له‌ق» بووه. سه‌رباری هه‌ره‌سهێنانی موسه‌وی و
بزوتنه‌وه سه‌وزه‌كه‌ی، له ئێران ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی
جه‌ماوه‌ر به‌رده‌امه و رۆژی 25ی ره‌شه‌مه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ده‌ست
پێده‌كاته‌وه. له عێراقیش، لیسته‌كه‌ی نوری مالیكی و لیسته‌كه‌ی حه‌كیم
نه‌یاتوانیوه یه‌ك بگرن و ته‌نانه‌ت یه‌كیش بگرن، نابنه‌وه به‌و لیسته‌ی
جاران و نابنه زۆرینه‌ی عێراق. هه‌ر بۆیه له‌م دواییانه، هه‌وڵێكی
زإۆریان دا كه زه‌بر له لایه‌نه به‌رانبه‌ره‌كانی بووه‌شێنن و بڵاوه‌یان
پێبكه‌ن. ئه‌ونده بێتامیان كرد كه ته‌نانه‌ت زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی
رۆژئاوا هاواریان لێهه‌ڵسا و به گژ ئێران‌دا چوون كه به رێگه‌ی هێزی
تیرۆریستی قودس ده‌ست له كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وه‌رده‌دات!
لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆی چیه له گه‌رماوگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق و به‌رده‌وامی راپه‌ڕینه‌كانی ئێران‌دا، هه‌ر دوو لا په‌نایان
بردووه‌ته به‌ر كارێكی قێزه‌ونانه‌ی دژ به په‌نابه‌رانی ئێرانی له
كه‌مپی ئه‌شڕه‌ف.
|