|
وته‌ی ڕۆژ
2010-03-01
نابێ
بهێڵین گه‌ردو خۆڵی زه‌مه‌ن بنیشێته سه‌ر په‌روه‌نده‌ی جینایه‌ته‌كانی
كۆماری ئیسلامی
ته‌نانه‌ت وێنه ویدیۆیه‌كانی "عبدوالمالكی ریگی"یش نه‌یتوانی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به ده‌ست فیلمه‌كه‌ی هێرش بۆ سه‌ر جێگای خه‌وی
خوێندكارانی زانستگای تاران، نه‌جات بدات. دوای چه‌ند رۆژ خۆ گێل كردنی
به‌رپرسان، بریاردرا كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌وه ئه‌نجام بدرێ.
دوای ئه‌م هه‌موو ئه‌زموونه له ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سی
ساله‌ی كۆماری ئیسلامی و به تایبه‌ت به دوای هه‌شت مانگ
وه‌حشیگه‌ری، زه‌بروزه‌نگی بێ‌وێنه له دژی خۆپێشانده‌ران،
ده‌سبه‌سه‌ركردنی ده‌یان رۆژنامه‌نووس و چالاكی سیاسی، بارمته‌گرتنی
خه‌ڵك، ئیعدامی خه‌ڵكی بێگوناه ته‌نیا به مه‌به‌ستی تۆقاندن و
ترساندن‌و له لایه‌كیتر چاوپۆشین له خلافكارییه‌كانی مه‌ئمورانی
حكوومه‌تی، به‌ڵێنی درۆ بۆ لێپێچینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه لێیان، درۆست
كردنی میلیشیای لیباس شه‌خسی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی خه‌ڵك،
په‌روه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامی له‌وه ره‌شتره و ئیعتباری له‌وه
كه‌متره كه به‌ڵێنی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی هێرش بۆ سه‌ر خوێندكاران
له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به هه‌ند بگیردرێ. به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه،
گوشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه
دڵته‌زینه ده‌بێ زۆر جیددی بگیرێ و گوشاره‌كان له گشت كاناڵه‌كانه‌وه
بۆ سه‌ر رژیم به‌رده‌وام بێت.
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی ئێران به دوای رووداوه‌كانی رۆژی
22ی
به‌همه‌ن هاوكات له گه‌ڵ پێداچوونه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی كه‌م و
كورییه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌و دۆزینه‌وه رێگای نوێ و كاریگه‌رتر بۆ
به‌رده‌وامی خۆی له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوت و داپڵۆسین ده‌بێ له
هه‌ر رووداوی چكوڵه‌و گه‌وره كه‌ڵك وه‌رگرێ بۆ گوشارهێنان بۆ سه‌ر
ده‌سه‌ڵات. نابێ ئیجازه بدرێ رژیم ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی به حه‌ق یان به
ناحه‌ق پێی وایه له
22ی
به‌همه‌ن گرتوویه‌تی، قایمیان كا. حه‌ق ئه‌وه بوو له به‌رامبه‌ر ره‌دی
سه‌لاحییه‌ت كردنی زۆرتر له سی (30)
پارێزه‌ر بۆ "كانوونی پارێزه‌ران" ئیعتراز كرابایه و ده‌نگێكی ره‌ساتر
به دژی كۆماری ئیسلامی به‌رز بكردراێ. په‌روه‌نده‌ی هێرش بۆ سه‌ر
شوێنی ژیانی خوێندكاران ده‌بێ زیندوو راگیرێ. ده‌ستدرێژییه‌كانی هێزه
سه‌ركووتگه‌ره‌كان بۆ سه‌ر زیندانییه‌كانی كه‌هریزه‌ك ده‌بێ سه‌ر له
نوێ زیندوو بكرێته‌وه. جنایه‌ته‌كانی رژیم هه‌م ئه‌وانه‌ی له كۆنه‌وه
و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له ساڵه‌كانی هه‌وه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵك كراوه، له وانه ئیعدامه‌كانی شاره‌كانی
كوردستان و توركمه‌ن سه‌حرا و هتد و هه‌م تازه‌ترینیان ده‌بێ گشتیان ریز
بكرێ، زانیاریان له سه‌ر كۆ بكرێته‌وه و بخرینه به‌ر دیده‌ی رای
گشتی و به تایبه‌ت نه‌سلی نوێی ئێران. ئه‌گه‌ر كه‌ش‌و هه‌وای داخراو و
زه‌برو زه‌نگ ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ستێنێته‌وه له ناوه‌وه‌ی ئێران ئه‌و
ئه‌ركه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك برواته پێشه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
و به یارمه‌تی ئۆپۆزیسیونی نیشته‌جێ له‌وێ به هاوكاری گشت
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیون نیهاد و دامه‌زراوه‌ی گونجاو بۆ لیسته كردنی
په‌روه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامی ساز بكرێ.
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی بزووتنه‌وه‌یه‌كی تۆڵه سێنه‌ر نیه.
هه‌ره‌شه، تۆڵه ستاندنه‌وه ناكا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌مه
بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه بۆ سه‌روه‌ری یاسا كار ده‌كا و ده‌یهه‌وێ یه‌كجار
بۆ هه‌میشه به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌رۆ له ئێران كۆتایی بێنێ و
ده‌سه‌ڵاتێكی یاسامه‌ند دابمه‌زرێنێ. كه‌وابو ئه‌م جنایه‌تانه له دژی
مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی شارۆمه‌ندانی ئێران ده‌بێ له كاتی گونجاوی
خۆی لێپرسینه‌وه‌ی لێبكرێ و له ناو ئه‌وانه هێرشه‌كه‌ی
25ی
خورداد بۆ سه‌ر ماڵی خوێندكاران، جێگایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
|