|
گوزارشێک له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمی
26ی
ڕێبه‌ندان
ڕۆژی کۆمه‌ڵه له وڵاتی سوئیس

بۆ ڕێزگرتن له
26ی
ڕێبه‌ندان ڕۆژی کۆمه‌ڵه، ڕۆژی شه‌ممه
27ی
فێبرییه، ئاهه‌نگێکی گه‌وره و شکۆدار له شاری زوریخ له وڵاتی سوئیس
به‌ڕێوه چوو.
کۆمه‌ڵێکی زۆر له کورده‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان و دانیشتووی وڵاتی
سوئیس، خۆیان گه‌یاندبووه شوێنی ڕێ و ڕه‌سمه‌که هه‌تا له‌و شه‌و
ئاهه‌نگه‌دا به‌شدار بن. ژماره‌ی به‌شداربووانی ڕێ و ڕه‌سمه‌که زیاتر له
250
که‌س بوو.
پێشکه‌شکاری ئاهه‌نگه‌که هاوڕێ فه‌رامه‌رز سه‌جیم به خوێندنه‌وه‌ی پارچه
شێعرێک به ناوێ ڕێبوارێک له شێوه‌ی ئاو له هۆنراوه‌کانی هاوڕێ ئامانج
عه‌زیزکه‌ندی ده‌ستپێکی ئاهه‌نگه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و به خێر هاتنی میوانانی
کرد. دواتر هاوڕێ له‌یلا حیسام شه‌ریعه‌تی پێشکه‌شکاری دیکه‌ی ڕێ و
ڕه‌سمه‌که ڕیزی به‌رنامه‌کانی ڕاگه‌یاند. ڕێ و ڕه‌سمه‌که به بڵاو
بوونه‌وه‌ی سروودی بانگه‌واز سروودی ڕه‌سمیی کۆمه‌ڵه ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر
ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی ڕاگیرا بۆ ڕێز گرتن له یادی گیانبه‌ختکردووانی
کۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستان و ڕێگه‌ی ده‌سته‌به‌ر کردنی
ئازادی. به شوێن بێده‌نگییه‌که‌دا هاوڕێ ئامانج عه‌زیزکه‌ندی به‌رپرسی
کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه له سوئیس سه‌باره‌ت به
26ی
ڕێبه‌ندان قسه و باسێکی پێشکه‌ش به به‌شدار بووان کرد. هاوڕێ ئامانج به
کورتی باسی له چۆنیه‌تی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه و دامه‌زرێنه‌رانی و ئه‌و
سه‌رده‌مه پڕ له خه‌فه‌قانه کرد وا کۆمه‌ڵه‌ی تێدا دامه‌زرا.
ئامانجه‌کانی دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی له دروستکردنی ئه‌م حیزبه
شۆڕشگێڕه باسکرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئێستاش کۆمه‌ڵه هه‌ر هه‌مان
ڕێگه‌ی پڕ له شانازی و شۆڕشگێڕانه ده‌پێوێ وا ئامانجی دامه‌زرێنه‌رانی
بووه. هاوڕێ ئامانج باسی له قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتی تا ئێستای
کۆمه‌ڵه و ئه‌و هه‌موو فیداکارییه‌کرد وا له ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا بووه
و خه‌ڵکی کوردستان بینیویانه و له پشتی بوون. باسی له سه‌رکوتی ڕۆژانه‌ی
خه‌ڵکی کورد له کوردستانی ئێران به ده‌ست ڕژیمی ئێران کرد. هاوڕێ ئامانج
ئیشاره‌ی به‌وه‌شدا که سه‌رکوت و کوشتن و بڕین ته‌نیا چه‌کی کۆماری
ئیسلامی به دژی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی ئێران نه‌بوون، به‌ڵکوو ئه‌م
ڕژیمه شه‌ڕێکی فه‌رهه‌نگیشی به دژی خه‌ڵکی کوردستان کردووه و ئێستاش به
ئه‌نواعی شێوه درێژه‌ی پێده‌دا. چۆنیه‌تی نیشاندانی کورد له میدیاکانی
کۆماری ئیسلامی‌دا، به تایبه‌ت له ده‌یه‌ی
60ی
هه‌تاوی، باشترین نموونه‌ن بۆ ئه‌م هه‌ڵاوارن و سووکایه‌تییانه‌ی وا به
گه‌لی کورد کراوه و ده‌کرێ. هاوڕێ ئامانج له به‌شی کۆتایی قسه‌کانیدا
هه‌روه‌ها باسی له‌م قۆناغه‌ی ئێستای ئێران و کوردستان و ئه‌و بزووتنه‌وه
ئازادیخوازی و مافخوازانه‌یه کرد وا له ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه.
له‌مباره‌وه باسی ئه‌وه‌ی کرد که کۆمه‌ڵه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه زۆر
موسبه‌ت و کارتێکه‌ر ده‌بینێ و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که کورد ده‌بێ له‌و
بزووتنه‌وه‌دا به‌شداری بکات و به به‌شداریکردنی خۆی، بزووتنه‌وه‌که هه‌م
به هێزتر و هه‌م ڕادیکاڵتری بکاته‌وه. باسی ئه‌وه‌ی کرد که کورد
هه‌میشه خواست و داخوازیی سیاسیی تایبه‌ت به خۆی بووه و ئێستاش هه‌ر
به‌و جۆره‌یه. ئازادیی هه‌موو زیندانیانی سیاسی چ هی ده‌وره‌ی به‌ر له
ده‌ستپێکردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و چ هی دوای ئه‌وه. لابردنی هه‌ڵاوارنی
نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زی و ئایینی و هه‌موو جۆره‌کانی دیکه‌ی له سه‌ر
خه‌ڵکی کوردستان، ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندن و پێکهێنانی سه‌ندیکا و
ئازادیی ته‌واوی چالاکی سیاسی و حیزبی.
قسه و باسه‌کانی هاوڕێ ئامانج زۆر جێگه‌ی سه‌رنجی به‌شداربووان بوو و
پێشوازیی زۆر باشی لێ‌کرا.
له درێژه‌ی ڕێ و ڕه‌سمه‌که‌دا، نوێنه‌رانی حیزبه کوردستانییه‌کان،
په‌یامی خۆیان به بۆنه‌ی
26ی
ڕێبه‌ندان خوێنده‌وه.
ئه‌و حیزبه سیاسییانه‌ی وا به‌شدارییان له ئاهه‌نگی رۆژی کۆمه‌ڵه‌دا کرد
بریتی بوون له:
1.
حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران
2.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
3.
پارتی دیموکڕاتی کوردستان
4.
حیزبی دیموکڕاتی کوردستان
5.
ڕێکخراوی یه‌کێتی فیدائیانی خه‌ڵکی ئێران
6.
حیزبی سوسیالیستی کوردستان له تورکیه
7.
پارتی ته‌ڤگه‌ری کوردستان
8.
ڕێکخراوی خه‌باتی کوردستانی ئێران
9.
یه‌کێتی دیموکڕاتی کورد له سوریا
10.ناوه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه، دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد
11.ڕێکخراوی
چاودێری کوردۆساید
12.ناوه‌ندی
دیموکڕاتیکی په‌نابه‌رانی ئێرانی له سوئیس
ئاهه‌نگه‌که به‌رده‌وام به خوێندنه‌وه‌ی شێعر و په‌خشان چ له لایه‌ن
پێشکه‌شکارانی به‌رنامه‌که و چ له لایه‌ن ئه‌ندامان و لاینگرانی کۆمه‌ڵه
(هاوڕێیان شۆرش بایاب و سه‌حه‌ر که‌ریمپوور) یان خودی به‌شدار بووانه‌وه
به‌ڕێز کاک محه‌ممه‌د سێوه‌تاڵی ده‌ڕازایه‌وه.
به‌شی یه‌که‌می ئاهه‌نگه‌که به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شێعرێک به ناوی له
چاوه‌ڕوانی سووره سواردا که شاعیری تێکۆشه‌ر باشووری کوردستان ساڵی
1997
هۆنیویه‌ته‌وه و پێشکه‌شی کردووه به یادی به‌رزی کاک حه‌مه حسێن
که‌ریمی کۆتایی پێهات. له به‌شی دووهه‌مدا هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگخۆش کاک
هێرش هه‌ورامی و کاک نه‌به‌ز بابان به یارمه‌تی هونه‌رمه‌ندی مۆسیقاژه‌ن
کاک دیار که‌ریم ئاهه‌نگه‌که‌یان به گۆرانی خۆش ڕازانده‌یه‌وه و ڕێ و
ڕه‌سمه‌که نوقمی شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداربوون بوو.
شایانی باسه ئه‌رکی ده‌نگهه‌ڵگرتنه‌وه و فیلمبه‌رداریی ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه
له ئه‌ستۆی به‌ڕێزان کاک ڕه‌وه‌ز کۆیی و کاک حیسامه‌دین بوو.
ڕێ و ڕه‌سمه‌که هه‌تا سه‌عات
23:30
درێژه‌ی کێشا و له ناو پێخۆش بوون و ڕه‌زایه‌ت و پیرۆزبایی کردنی به‌شدار
بووان له یه‌کتر کۆتایی پێهات.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی سوئیس
28ی
فێبرییه‌ی
2010












|