|
به‌رز و به‌رێز بێت
8ی
مارس، رۆژی جیهانی ژن!
ئه‌مساڵ
ڵه حاڵێکدا به‌ره‌و پیری رۆژی جیهانی ژنه‌وه ده‌چین که بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران بۆ جارێکی‌تر و سه‌رسه‌خت تر له جاره‌کانی پێش‌و
مه‌شروعیه‌تی ئه‌م رژیمه‌یان بردوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. هاوکات
ئێران
توشی
وه‌ها
قه‌ێرانێکی سیاسی و ئابوریشه،
که
پایه‌کانی حکومتی ئێرانی له هه‌مو
کاتێک سۆستتر کردوه‌ته‌وه.
رژیمی کوماری ئیسلامی ئێران
بۆ به‌رگیری له په‌ره‌ساندنی
ئیعترازاتی
گه‌لانی ئێران،
ده‌ستی داوه‌ته گرتنی چالاکانی مه‌ده‌نی له سه‌رتاسه‌ری ئێران و
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و به مه‌به‌ستی ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک،
له کوردستاندا هه‌ر به گرتنی چالاکانی مه‌ده‌نیه‌وه نه‌وه‌ستاوه و
ده‌ستی داوته کوشتن و ئێعدام.
و هه‌ر له‌م دواییانه‌دا حوکمی ئێعدامی
بۆ
د‌وو چالاکی ژنی کورد ده‌رکردووه.
ژنانی
کوردستان هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی هاتنه‌سه‌رکاری رژیمی ئیسلامی ئێرانه‌وه
هیچ کات له‌وه‌یدا که رژیمێکی مه‌زهه‌بی ناتوانێت
مافه‌کانی ژنان ده‌سته‌به‌ر بکات، ته‌وه‌هومیان نه‌بووه و به شێوه‌ی
جۆراوجۆر بۆ به ده‌ست هێنانی
مافه‌کانیان
و هه‌روه‌ها لابردنی هه‌رچشنه هه‌ڵاواردنێکی جینسی، ده‌ستیان
داوه‌ته
خه‌بات. ژنانی کورد له خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێ چه‌ند ساڵه‌ی کوردستان و
ئێران‌دا
نه‌قشی زۆر به‌رچاویان بووه و له‌م
ساڵانه‌دا
ده‌یان ژنی کورد به هۆێ چالاکیه‌کانیانه‌وه یان له به‌ندیخانه‌کانی
ئێران و کوردستاندا به‌ند کراون یان حوکمی ئێعدام‌یان به سه‌را سه‌پاوه.
ئه‌مرۆ
و له شه‌رایتی ئێستادا
بزووتنه‌وی ژنی کورد ئه‌بێ یه‌کگرتووتر له هه‌میشه و به پلاتفورمی
خویه‌وه بێته مه‌یدان.
پلاتفورمێک که بتوانێ خواسته‌کانی ئێمه‌ی
ژنی کورد به ژنانی ئێران
بناسێنێت و له هه‌مانکاتیشدا ژنانی کورد له ژێر یه‌ک په‌رچه‌مدا
کۆ
بکاته‌وه.
ئه‌مکاره‌ش ئه‌رکی هه‌مو ره‌ێکخراوه‌کانی ژنانی کوردستانه، چ رێکخراوه
حیزبیه‌کانی ژنان و چ رێکخراوه سه‌ربه‌خۆ
و
کسایه‌تیه‌کانی بزوتنه‌وی ژنان ده‌بێت له‌م رابیته‌دا هه‌نگاوی جیددی
هه‌لبگرن.
با
8ی
مارسی ئه‌مساڵ بکه‌ین به رۆژی یه‌کگرتنی بزوتنه‌وی ژنی کورد بۆ به‌ده‌ست
هێنانی مافی یه‌کسانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو یاسا نابه‌را‌به‌ر و
هه‌لاوارده‌نه جینسیه‌کان.
رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
02/03/2010
|