|
وته‌ی ڕۆژ
2010-03-10
له دایكبوونی كیانووش و چه‌ند سه‌رنجێك
دوێنێ رۆژی له‌دایكبوون بوو، له‌دایكبوونی مرۆڤێك كه وه‌ك زۆر كه‌سی
دیكه، مژده‌ی تامه‌زرۆبوون بۆ ئازادی و مژده‌ی پچڕاندنی هه‌میشه‌یی
زنجیره‌كانی كوێلهبوونی به گوێی ژیان دا. بهپشكووتنی ئه‌م گوڵه،
مرۆڤبوون و به‌رزبوونی به‌ها مرۆییه‌كان، میدالیایهكیتری شانازی
له‌به‌رۆكی دا. له‌دایكبوونێك كه هێمایه بۆ مردن له‌پێناوی ژیان، هێمایه
بۆ تێگه‌یشتن له پیرۆزبوونی مرۆڤ و هێمایه بۆ پیرۆزییه‌تی خه‌بات و
رانه‌وه‌ستانی به‌رده‌وام.
دوێنێ رۆژی له‌دایكبوونی كیانووشی ئاسا بوو. ئه‌و خوێندكاره گه‌نجه‌ی كه
خوێندن و زانستگا و سه‌رجه‌می ئه‌زموونه‌كانی زانستی كرده به‌ستێن بۆ
تێگه‌یشتن له واقعییه‌تی تاڵی ژیان له ئێران، وه‌ك زۆر هاوشێوه‌ی خوێ
هه‌موو ئازار و خولیا و ئاواته‌كانی كرده هاوار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه
له دژی ئیستبداد و سه‌ره‌ڕۆیی و ته‌نانه‌ت به شه‌هیدبوونیشی ده‌نگی
سه‌ركه‌وتن و ئومێد به داهاتووی كرده مه‌یدانێكی دیكه بۆ ئومێد‌و هیوا و
تۆقاندنی حاكمانی ملهوڕ و زاڵمی ئێران.
رۆژی سێشه‌ممه، كاتژمێر
12ی
نیوه‌ڕۆ هاوپۆل و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی كیانووش له زانستگای عیلم و
سه‌نعه‌تی تاران له‌دایكبوونی كیانووشیان به‌رز نرخاند، مۆمیان هه‌ڵگیرساند
و سروودی یاری دهبستانیان وته‌وه. پۆل پۆل به‌ره‌وه ئه‌و پاركه‌ی كه
هه‌ر به‌ناوی ئه‌و شه‌هیده ناونراوه، وهڕێكهوتنو به دروشمه‌كانیان
به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوونی رێگای هاوڕێكه‌یان دووباره‌كرده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نانه‌ت له رێوه‌ڕسمی رۆژی له‌دایكبوونیش ده‌ترسن، له
هه‌ڵكردنی مۆم ده‌ترسن و ته‌نانه‌ت له یادهوهرییهكانیش ده‌ترسن.
ئه‌واتا هه‌ر له دوای كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له
300
كه‌س له هاوڕێ و هاوپۆله‌كانی شه‌هید كیانووش، ترسا‌و و تۆقاو بڵاوه به
خوێندكاران ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی لێپێچینه‌وه و لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ن.
رێوڕه‌سمی دوێنێی له‌دایكبوونی كیانووش ئاسا ته‌نیا به‌رزراگرتنی
له‌دایكبوونی شه‌هید نه‌بوو، به‌ڵكوو هه‌ڵگری په‌یام و مه‌سجێكی به‌هێزیش
بۆ ده‌سه‌ڵات بوو. ئه‌و په‌یامه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی
9
مانگی رابردووی ئێران، كه به خوێنی كیانووش و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ی وه‌ك
كیانووش به‌رهه‌م هات، نه‌مردووه، زیندووه و له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێ. له
ده‌رفه‌ت بۆ چوونه ناو قۆناغێكی دیكه له رێگه‌ی پیرۆزی كیانوش و
كیانووشهكان، له ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌رخستنی ئاوات و ئاره‌زووه
ئینسانییه‌كان و له ده‌رفه‌تێك بۆ نمایشتكردنی شانۆیه‌كی شكۆدار له
چه‌ندین مانگ ئه‌زموون و به‌رخۆدان.
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌وتن و
ههستانهوهكان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ماندوبوون و هه‌زینه‌كان، ئه‌مجاره‌یان
به‌هێزتر له هه‌میشه سهرههڵدێنێتهوه و به‌كرده‌وه پرۆسه‌ی سیاسیی
ئێران ده‌باته قۆناغی هه‌ره‌سهێنان و رووخانی سیستمی دیكتاتۆری زاڵ
به‌سه‌ر ئێران. به‌رزراگرتنی یادی كیانووش و گرتن و هه‌ڕه‌شه په‌یتا
پهیتاكانی ده‌سه‌ڵات له‌م رۆژانه‌دا، سه‌رجه‌میان هێمان بۆ هاتنی ئه‌و
واقعیه‌ته، هێمان بۆ كوڵ و كه‌فی كۆمه‌ڵگا و هێمان بۆ هاتنی وه‌رزێكی نوێ
له خه‌بات و تێكۆشان.
له ساڵرۆژی له دایكبوونی شه‌هید كیانووشی ئاسا، سه‌ری رێز و نه‌وازش
داده‌نوێنین بۆ یادی ئازیزی ئه‌م شه‌هیده سه‌ربه‌رزه، بۆ یادی ئه‌م
سمبوولهی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازی و ئه‌م سمبوله تازه‌ی
خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ گه‌یشتن به ماف و خواسته ره‌واكانی. |