|
سانسۆر
ژوان سورچی
ڕاستی نیه ئه‌گه‌ر بڵیم
من ئازاد نیم
ئازادیه‌که‌م
له نێو گه‌وهه‌ری خۆم دایه
به ناو هه‌ر ده‌ریایه‌ك تێپه‌ڕم
له مه‌له‌دا ده‌رباز ده‌بم
له‌جه‌رگه‌ی تاریکی شه‌ودا
هه‌موو ئۆقیانوسه‌کان
بگه‌ڕێم ...
من سه‌ربه‌ستم
ببمه میوانی ئاسمان و
ئه‌ستێره‌کان ...
هه‌ر یه‌ک ڕه‌نگ وهه‌ر یه‌ک ده‌نگم
به‌ڵام مخابن درۆیه
ئه‌گه‌ر بڵێم ....
خۆم و شار و نیشتیمانم
بێ سانسۆرین هه‌تا مردن
له ژێر نیگای
دڵ و ده‌روونی ژه‌نگاویه‌كان.
2009/4/20
برێمن |