|
زامه قووڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه .......!!
خالید شه‌یدا
هه‌موو ساڵێ
له شازده‌ی سێ
كۆترێكی سپی ...
له پانتایی ئاسمان داده‌به‌زێ و
له سه‌ر گۆڕستانی هه‌ڵه‌بجه ههڵدهنیشێ
له جیاتی سووره‌تی
فاتیحا
سروودێك بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه
ده‌چڕێ،
ناوی ده‌نێ ...
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
هه‌ڵه‌بجه‌ی تراژیدیا
هه‌ڵه‌بجه‌ی مه‌رگ و خوێن
هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌نفاڵ
هه‌ڵه‌بجه‌ی جینۆساید
پاشان به سه‌ر هه‌موو شاره‌كه‌دا
ده‌گه‌رێ و گۆره‌كه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر جێ ده‌هێڵێ
ده‌یه‌وێ ....
قوژبنێك په‌یدا بكا
هێڵانه‌ی خۆی تێدا چێكا.
چاو ده‌گێری و له شه‌قه‌ی باڵ ده‌دا
شوێنك نادۆزته‌وه
به‌ر گازی سیناید و خه‌رده‌ڵ نه‌كه‌وتبێ و
بۆنی کیمیایی سێوی نه‌گرتبێ،
به‌ر له‌وه‌ی جارێكی تر
به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبفڕێ،
هۆن هۆن له سه‌ر گۆڕه‌كان ده‌گریی و
تێڕ تێر فڕمێسكیان بۆ دهباڕێنێ ..
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه
هه‌موو ساڵێ
هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا
له شازده‌ی سێ
یادی ده‌كرێ
ڕۆژێ پاشتر
هه‌ر وه‌كو هیچ ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تێ
كه‌سێك نیه باسی بكا و
له‌بیر ده‌كرێ.
٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه
دایكانی هه‌ڵه‌بجه
مه‌مكیان شیری تیا قاته
مهڵۆتكهیان له كۆشیدا
له برسنا
ته‌نیا ده‌نگی هه‌ناسه و
نووزه‌یان دێ.
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه
دارودره‌ختی هه‌ڵه‌بجه
به‌بێ به‌ره‌و هیچ به‌رناگرێ
ئه‌گه‌ر ڵێیان نزیك ببیه‌وه
ته‌نیا بۆنی سیناید و خه‌رده‌ڵ دێ.
٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه
هه‌ڵه‌بجه بێ بارانه
خاكیش گه‌رووی وشك بووه
زۆر تێنووه
ئاسمانیش به سه‌ر سه‌ریه‌وه
خۆی ڵێگێل كردوه و
پێ ده‌كه‌نێ و دڵی نیه
ویژدانیشی یه‌ك تۆزقاڵ نیه.
٭٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه
هه‌ڵه‌بجه برینداره ...
له تاو زامی برینه‌كه‌ی ده‌ناڵێنێ
سیاسه‌تمه‌داره‌كانیش ...
گوێی خۆیان به لۆكه تووند گرتیه
هه‌تا گوێیان له ئاهوو ناڵه‌ی نه‌بێ.
٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵه
هه‌ڵه‌بجه برینداره و ...
برینه‌كه‌شی له گیرفانی سیاسه‌تمه‌داره‌كان
قه‌تماغی كردوه و،
بوویته دۆلار.
٭٭٭٭٭٭٭٭
بیست و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
هه‌ڵه‌بجه منداڵێك بوو،
به گازی سیناید و خه‌رده‌ڵ
تووشی شیرپه‌نجه بوو،
هه‌نووكه‌ش گه‌وره بووه
له ماڵه‌وه دانیشتووه
په‌كی كه‌وتووه
كه‌س نیه سه‌ردانی بكا و
به‌هانایی بێ ....!
هانۆڤه‌ر/ ئه‌لمانیا
|